ژنان بەئاسانی بەند ناکرێن! ... خالید گڕاوی

بەشداری ھاووڵاتیان لە بواری ئیداری و سیاسی بۆ هەردوو رەگەزی ژن و پیاو مەسەلەیەکە مۆرکی گشتی جیهانی ھەیە، بەشداری کردنی ژنان لە سیاسەتیش ماوەیەکی دوور و درێژە رەوایی پێدراوە. بەڵام لەگەڵ سەرهەڵدانی سیاسەتی ھاوچەرخ و پرۆسەی مۆدرینزم و زیادبوونی رۆڵی رێکخراو و بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان، پێداچونەوەیەکی زۆر زیاتر بۆ پێویستی بەشداری کردنی ژنان لە سیاسەتدا کراوە. لەسەرەتای سەدەی بیستەم خەبات و ھەوڵی رۆشنبیر و چالاکوانەکانی بواری فێمێنستی و مافەکانی مرۆڤ لەسەر پرسی یەکسانی رەگەزی و بەدەستھێنانی مافی ژنان بووە، ژنانیش وەک بەشێک لە پێکھاتەی کۆمەڵگای مرۆیی، بەمافی خۆیان زانیوە کە رێز لە ویست و ئازادیەکانیان بگیرێ. ئەزموونی وڵاتانی پێشکەوتوو دەرخستوە کە تواناکانی ژنان، لە بەشداریی راستەقینە و چالاکانەیان لە گشت بوارەکانی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و فەرھەنگی بۆتە ھۆکاری بەمەدەنیکردن و چەسپاندنی دادپەروەری زیاتر و دابەزینی ئاستی گەندەڵی و بەرزکردنەوەی داھات و کەمکردنەوەی رۆحی توندڕەویی لەوڵاتە پێشکەوتوەکان. ژنان لە کۆمەڵگا، ئەو ھێزە کاریگەرەن کە دەتوانن خزمەت بە ھەموو بوارەکانی ژیان بکەن، پیاوان بە تەنها ناتوانن تەرازووی ژیان ڕابگرن لەهیچ بوارێكی ژیاندا نەك بەتەنها لەبواری سیاسی، هەر بۆیە ئەكەر ژن لەڕووی بەشداری سیاسیی و ئیداریەوە بوونی کزبێت، کێشەی گەورەی وەک شکەستی ئابوری و نەمانی تاکی رۆشنبیرو سەرهەڵدەدا و وڵات بەرەو دوڕیانێکی تاریک دەبات و توشی دابڕان و داڕمانی گەورەی دەکات. . لەئێستا ئەم پرسەیە بەھۆکاری جۆرواجۆر، وەک بەھێز بوونی بیری توندڕەوی ئاینی و سەرهەڵدانی دەوڵەتی دینی، وەک ئەفغانستان خەریکە دابڕانێک لەنێوان ژن و کاری گشتی دورست دەکات، هەرچەندە زۆربەی دانیشتوانی ئەو وڵاتانە لەئەساسدا خاوەن کلتورێکی دواکەوتوو بوونە، بۆیە ئێستا پیاوان خەریکن بەئاسانی سیستەمێکی دەوڵەتی تایبەت بەخۆیان دوبارە بنیات دەنێنەوە. دەیانەوێ بەترس و چاوسورکردنەوە وکوشتنیان، ژنانیان رازی بکەن کەوەک خزمەتکاری پیاوانبن و خەریکبن بەکاروباری ناو ماڵ وەک ئالەتی زاوزێ بەچەیان بۆ بنێنەوە وجگە لەکاری ناوماڵ و گەورە کردنی منداڵەکانیان لەکاری دەرەوە قەدەغە بکرێن. بەڵام لەبەر زیادبوونی پێویستیە ژیاریەکان، بەدوری دەبینم کەبتوانن ژنان، لە مەیدانی کار دوربکەنەوە، هاوکات گۆڕان بەسەر کەلتوری کۆمەڵگادا هاتوە بەهۆی دەست ڕاگەیشتنی هەموان بە ئەنتەرنێت و سۆشیال میدیا، ئەم دۆخە تازەیە هۆشیاریەکی جیهانی سەبارەت بە ژیانی مۆدێرن دروستکردوە، کە ئیتر ئەو کەلتور و دابونەریتە کۆنانە ناتوانن ببنە ڕێگر، ژنانی ئەفغانستان لە گرووپ و تاقمی جیا جیان تا ئەو ئاستەی توانیویانە خۆیان رێکبخەنەوە، لەویلیەتی جیا جیادا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیان دژ بە تالیبان ئەنجامداوە، لەئایندەیەکی نزیک ژنان و لاوانی قۆناغی دوای تالیبان، ڕوبەڕووی هەموو هێزێکی توندڕەو دەبنەوە. #خالدگڕاوی

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu