زەردەشت ئاوا دوا نووسینی فرێدریش نیشتە .. وەرگێڕانی یاسین بانیخێڵانی

کاتێک زەردەشت تەمەنی بوو بە سی ساڵ، زێدی خۆیی و دەریاچەی زێدەکەی بەجێھێشت و ڕووی کردە چیاکان. بەبێ ماندوو بوون لەماوەی دە ساڵدا چێژی لە ڕۆحی و تەنیاییەکەی وەرگرت بەڵام لە کۆتاییدا دڵی گۆڕاو بەیانیەک لەگەڵ کازیوەدا بێدار بووە و لەبەردەم خۆردا وەستاو بەم شێوە لەگەڵیدا کەوتە قسە: تۆ ئەی ھەسارە مەزنەکە، چ بەختەوەرییەکت دەبوو ئەگەر ئەوانەت نەبوونایە کە بۆیان دەدرەوشێیتەوە!

دە ساڵە تۆ بە بەردەوامی دێیتە ئێرەو بەسەر ئەشکەوتەکەمەوە دەدرەوشێیتەوە، ئەگەر من و مار و ھەڵۆکەم نەبوونایە، ئەوا تۆ لە ڕوناکییەکەت و ئەم ڕێگایەش بێزار دەبوویت.

 

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu