کێ کورد لەدەست کورد ڕزگار دەکات ... لوقمان بەرزنجی

هيچ حزبێک و مەسئولێکی حزبی نيە لەو کوردستان باس لە مافی مرۆڤ و ديموکراتيەت و خۆشگوزەرانی خەڵک نەکات بەتايبەتی ئيستا کە لەسەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردنن . ڕۆژگار ئيسپاتيکرد ئەو دروشمانە جگە قسەی گەورە نەبێت هيچی تر نەبوە . سی ساڵە بەعس لەناومانا نەماوە، بەڵام ڕەفتارەکانی بەعس هەر ماون . حزبی بەو دروشمە درۆيانەيان بەهەزارن خەڵکی کورديان دا بەکوشت و ئاوارەيان کردن برا لە برا و ئامۆزا لە ئامۆزايان کردن تا ڕۆژگاری ئەمڕۆش ئەم ڕەفتارە نا کوردانەيان بەردەوامە خراپتريش . لە زۆنی ملەوەن ئەگەر تۆ يەکيەتی نەبی هاوڵاتی دەرەجە دوويت ڕەزاشت زۆر قورسە خەڵکەکانيان مۆڕەت لێ دەکەن و چونکە پاراستن و جاسوسی پارتی . لە زۆنەی زەرد بەهەمان شێوەو خراپتريش لەوانەيە ئەگەر گوندێکی ژێر دەسەڵاتی پارتی پانزە ماڵ بن ئەگەر هەمويان وەلائيان بۆ پارتی نەبێت ئەوا ئەو گوندە غەزبی لێدەگيرێ و هيچ جۆرە خزمەتگوزاری و ڕێگاو بانی بۆ ناچێت و يا يەکيەتی بيت هيچ شانسێکت نيە بۆ هيچ وەزيفەيەک ، ئەرێ خۆ بەعس زۆر چاک دەيزانی هەموو کورد دوژمنی ئەون لەگەل ئەوەش خزمەتگوازری و مافی هاوڵاتی بونی پێ دەدان . لەدوای ڕوخانی سەدامەوە خەڵکی بە حەماسێکەوە دەنگتان پێ دەدا . قەبز و دەستکەوتی خەڵک چی بوو ؟؟؟ شەڕەجنێوتان بەيەکتر تومەتبار کردن . بەڕاستی شەرمە بۆ ئەندام پەرلەمانی کورد لەبەغدا دەڵێ من بە مالکی و عەباديم ووت پارە بۆ کوردستان مەنێرە ئای لەو زوڵمەی حزبی کوردی قوتی خەڵک ببڕی لەبەر ئەوەی ڕقی لە پارتی و يەکيەتيە . باشە ئەوەی ئيستا دەنگتان پێ دەدا ناپرسێت 19 موچەی خەڵکی کوردستان چی لێهات کەوتە باخەڵی ئێوە يا لای حکومەتی ناوەندە؟؟ بۆ هيچ وەڵامێکتان بۆ ئەو مليار دۆلارە دزراوە نيە و بێ دەنگيتان لێ کردوە؟؟ بەچی چاوڕوێک دێن بەخەڵک دەڵێن دەنگمان پێ بدەن، من تێناگەم ئەو کوردەش بۆ هێندە زاکيرەی لاوازە و زەهايمەری گرتوە تۆ جارێ داوای  19 موچە خوراوەکەو نيوەموچە و چارەکە موچەکە بکە و ساغی کەوە ئنجا بڕۆ سەر سندوقی هەڵبژرادن  هەزار ڕەحمەت لەو پياوە تێکۆشەر بيرتيژەی فەرمويەتی (من دەمرم و چاک دەشزانم ڕۆژێک دێت کورد ڕزگار دەبی خەمم ئەوەيە ئەوسا کێ کورد لەدەستکورد ڕزگار دەکات.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu