ئەو ڕۆژە ئیمانم بەسەرکردەی کورد شلۆق بوو ... عەباس عارف (عەباسە چاوشین)

 کە کاک نەوشیروان پێی وتم لەمەکتبی سیاسی من فڵان نیم ھەموو شەوێ لەتەلەفیزۆن دەرکەوم، بڕۆن ئێوە ڕێزی تایبەتی خۆتان ھەیە وەک پێشمەرگەی دێرین ئیمانتان بەیەکێتی نەمێنێ منیش بەڕەوان شادم وت خۆ کاک نەوشیروان خۆشت لەناو مەکتبی سیاسیای ئیتر بۆ ئیمانمان بەیەکێتی نەمێنێ وتی ڕاستە بەڵام منیش واز لەیەکێتی ئەیەنم، من لەگەڵ کاک خالی خوشکەزای کاک مستەفا چاو ڕەشا بوم، ئەو ڕۆژە کۆبونەوەی تایبەتی خۆیان ھەبوو، گەشتنەبەر دەرگاکە کەبچنە ژورەوە ئەو بەرپرسە پێش کاک نەوشیروان کەوت بەخالیدم وت تەماشاکە چۆن پێش کاک نەوشیروان کەوت کە کاک نەوشیروان جێگری سکرتێری بەڕێز مام جەلال بوو کاک نەوشیروان زۆر شتی نەئەدرکان قینی بۆ نەھاتایە، ئەتوانن پسیار لە خالی بکەن بزانن وایە یان وانییە نامەوێ ناکۆکی نێوان بەر پرسەکان باس بکەم بۆیە تەواومانکرد ھەموویان ھەر لەسەردەمی خڕەی ناوزەنگەوە ھەر دەستەو تاقم و گروپێک یەکیان گرت بوو لەدژی ناوخۆی نەیارەکانیان دژایەتی یەکتریان ئەکرد بۆیە تائیستێش ھەمان ناکۆکەکەی جارانن لەگەڵ یەکترا بۆیە یەکێتی تەشەنەناکات بەداخەوە بۆ ئەو ھەموو شەھیدە لەپێناوی یەکێتیا خۆیان بە شەھید کردن دا، ئەمانیش لەبەر بەرژەوەندی خۆیان ئاگایان لەکەس نەماوە جگە لەو ئەقڵە سو واوەی خۆیان نەبێت کە فڕیان بە سەر بیرو باوەڕەوە نە ھەبووەو نەئەش بێت ؟

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu