تاوانی ئەودیوی سنوورەکان ... بەکر شوانی

تاوانی ئەودیوی سنوورەکان
دوێنێ کۆمەڵێک پاسداری ئێران لە گوندی سەر سنووری نێوان ئێران و تورکیا لە ناوچەی شەمزینان چوونەتە سنووری تورکیاوە و گەنجێکی کوردی تەمەن ٢٥ ساڵیان بە ناوی ڕۆستەم چەخماخ (وێنەکە) کە خەریکی ئاژەڵ لەوەڕاندن بووە، بە کولـلەیەک کوشتووە و کشاونەتەوە. تا ئەم ساتەیش دەوڵەتی تورکیا بە یەک وشەیەش ناڕەزایی لە بەرامبەر ئێران دەرنەبڕیوە، ئەگەرچی گەنجە کوژراوەکە هەڵگری ڕەگەزنامەی تورکیایە!
ئەمڕۆیش فڕۆکەیەکی تورکیا سنووری بڕیوە و لە شەنگال چەند کوردێکی کوشتووە. تا ئێستا حکوومەتی عێراق بە یەک وشەیش ناڕەزایی لە بەرامبەر تورکیا دەرنەبڕیوە، ئەگەرچی کوژراوەکان هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقین.
لە واڵی بەێزیان وەرگیراوە
نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu