بۆچی تۆیان کووشت؟ ... گۆران هەڵەبجەیی

نە سەنگەرت گرتبوو لێیان، نە [ئار بی جی]ت نا بە مێشکی پووچیانەوە. نە خاوەنی سوپاو مالیشیا بوویت تا دژیان بجەنگیت، نە دەزگای ڕاگەیابدبی زەبەلاح لەژێر دەستدابوو تا بۆ منافەسەیان بیخەیتە گەڕ، نەخاوەنی کۆمپانیاو سەرمایەی مەزن بوویت تا بە زەبری پارە خەڵک بکەیت بە نەیاریان، خاوەنی هیچ لەمانە نەبوویت، تا ببیتە مەترسی بۆیان.

تۆ تەنها خاوەنی جەستەیەکی لاواز و مشتێک خەندە و چەپکێ هیواو کەمێک بەهرەی بەخشینی پێکەنین بوویت بە هاوڵاتیە ماندووەکانی دەستی جەنگ.

تۆ دەتویست بە بەهرەکەت پێکەنین بکەیتە میوانی ئەوانەی عەیامێکە پێکەنینیان لێ تۆراوە. تۆ خوازیاربوویت ئومێدی ژیان ببەخشیت، هەوڵت دەدا دیاردە دزێو و ناشیرینەکانی کەلتوور و ئاین وکۆمەڵگا بە شێوای تەنز و کۆمیدیا نیشانی خەڵکی وڵاتەکەت بدەیت.

لێ مەخابن تۆیان کووشت، چونکە لە ڕوانگەی ئەوانەوە تۆ دەستت بۆ کارێک بردوە کە لە خانەی[حەرامەکاندایە]، بەڵێ ئەوان ناخوازن خەڵک پێبکەنێت، دڵخۆش بێت، چونکە خودی خۆیان لەمێژە جۆگەی پێکەنین لە هەست و هزریاندا وشکی کردوە و چەک و تەقاندنەوە و کووشتن و سەربڕین و شوڵی دەستیان جێگەی گرتوەتەوە.

چەند ڕؤژێک لەمەوبەر چەکدارانی تالیبان هەستان بە کووشتن و پاشانیش شێواندنی جەستەی ئەکتەری کۆمیدی ئەفغانی، نەزەر محەمەد ناسراو بە [خاشا]

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu