ئەمڕۆ دوو جۆر کورد لە داوننگ ستریتی لەندەن بوون ... هیوا سەید سەلیم

خانووی ژمارە ١٠ کە بە داوننگ ستریت ناسراوە ئەمڕۆ بۆ کورد رووداوی گرنگی بەخۆیەوە بینی، بەڵام ئەوەی جێگای تێبینیە ئەوەیە کە کورد لەوێش بەسەر دوو بەرە دابەشبووبوو.

بەرەیەکیان کە خەندەی لەسەر لێوان بوو بەوەی لە یەکێک لە گرنگترین کۆشکەکانی جیهان دەرگای کۆشکی ژمارە دەی بۆ خراوەتە سەرپشت و ئاڵای کوردستان لە تەک ئاڵای بەریتانیای عەزیم و عێراقی بۆ هەڵکراوە.

بەرکەی دووەم بریتی بوون لەو کوردە داماوانەی بۆ پڕۆتستۆکردنی شاندی هەرێم لەسەر شەقام بوون و درووشمیان لە دژی شاندەکەی هەرێم دەوتەوە.

بەندە وێڕای رەخنەی زۆرم لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، بەڵام منیش خۆشحاڵ بووم کاتێک بینیم دەرگای خانووی ژمارە ١٠ لە داوننگ ستریتی شاری لەندەن بۆ بەرپرسە باڵاکانی کورد لەسەر پشتە، زیاتریش خۆشحاڵ دەبووم ئەگەر ئەو بەرپرسانە لە لایەن ڕەوەندی کوردی بە گوڵ پێشوازی لێکرابا. کە ئەوە نەکراوە ئاشکرایە کە هۆکارەکەی چیە.

ئێستاش نەچووە بچێت، ئەگەر دەسەلاتدارانی هەرێم بە سیاسەتەکانیان دابچنەوە ئەو کات دتوانرێت پشتیوانیە دەرەکیەکان هاوتەریب بکرێن لەگەڵ یەکڕیزی ناوخۆیی.

هیوادارین ئەو رۆژە ببینین.

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu