فەڕەنسا و کورد...... ھەڵۆ بەرزنجەیی

فەرەنسا، دەوڵەتێکی زلھێزی جیھانییە و مێژووی کۆلۆنیالیشی لە جیھان دا بە تایبەت لە ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوین و ئەفەریقادا ھەس. . . دیارە ستەم و ستەمکاری زۆری کردووە. . .

لەگەڵ ئەم ھەموو ڕاستییانەدا، فەڕەنسا دیوێکی تریشی ھەیە، کە ناکرێ فەرامۆش بکرێ. . . لایەنی ئازادیخوازی و داکۆکی لێکردنی. ئەم خاڵەش فەڕەنسیییەکان بە تەواوی جیا دەکاتەوە لە ( ئینگلیز و ئەمەریکی و رووس و ئەڵمان). ھەر بۆیە فەرەنسا لە جیھان دا، ھێشتا سیمبۆلی ئازادیخوازییە. . . ئاخر فەرەنسییەکان ئازادیخواز و پشتیوانی ئازادیخوازانن. . .
لە سەردەمی شۆڕشی فەڕەنسیدا بیرمەندێ دەڵێ: «ئەی ئاسمان ! نرخی ئازادی چەند خوێن و فرمێسکی فەرەنسییەکانی دەوێت!». . . . دیبلۆماتکارێکی فەڕەنسیش ھەر لەو دەمەدا  دەڵێ: « بە ئەڵمانەکان بڵێن: گەر واز لە دژایەتی فەڕەنسا نەھێنن،  ئێمە ئاگر و ئاسنیان بۆ ھەڵناگرین، بەڵکوو ئازادی دەبەین بۆیان». . .

+ فەڕەنسا فاکتی ھەرە گردەبڕی سەرکەوتنی شۆڕشی سەربەخۆیی ئەمەریکا بوو لە ساڵی 1776 دا.
+ فەرەنسا وڵاتی گەورەترین و کاریگەرترین شۆڕشی جیھانە لە 1789 دا . بە ھەڵگرتنی دروشمەکانی « ئازادی، یەکسانی، برایەتی» یەوە. . . ئەوروپای بێدار و وشیار کردەوە و تەواو گۆڕی و جیھانیشی ھەژاند.

+ بە پێی ڕێکەوتنامەی سایکس - پیکۆ ئینگلیز ی ڕکەبەری فەرەنسا، کاتی خۆی گۆڵی لە فەڕەنسا کردووە و فێڵی لێکردووە، فەڕەنسا دەیەوێ گۆڵ بکاتەوە، چونکە ئینگلیز ڕۆڵی بەرەو لاوازبوون دەچێت. . .
+ فەرەنساییەکان ھێندە ئازادیخوازن، لەسەردەمی شەڕی رزگاری جەزائیردا زۆر لە ڕۆشنبیران و فەیلەسووفانی فەڕەنسی وەک « جۆن پۆل سارتەر» و . . . ھتد دژی وڵاتی خۆیان دەجەنگان بۆ پشتیوانی لە جەزائیر. . . ئەم نموونەش کەم وێنەیە لە جیھاندا. . .

+ چەپ و کۆمۆنیستەکانی فەرەنسا، یەکەم دەستە و تاقم بوون سەربەخۆیی و ئازادی خۆیان ڕاگەیاند و لەژێر کاریگەرێتی پارتی کۆمۆنیستی شوورەوی ھاتنە دەرێ و کۆمۆنیزمی ئەوروپاییان دامەزراند. .

+فەرەنسا لە دوای جەنگی جیھانی یەکەمەوە دۆستایەتییەکی بەھێزی بزاڤە ئازادیخوازەکانی کوردی ھەر چوار پارچەکەی کوردستان کردووە. لە سەردەمی پارتی « خۆیبوون» و بنەماڵەی بەدرخانییەکان/کامەران بەدرخان و تا ئیمڕۆ. . . کە بڕیاری 688 دیاری میتران و مادام میتران/ دایکی کورد، ژنەکەیەتی بۆ پشتیوانی لە کورد. ڕەوانشادی گەشمردە «قاسملۆ» ڕۆڵی گەورەی لە پەرەپێدانی ئەم دۆستایەتییەدا گێڕاوە. . .

+فەرەنسا شەڕی تورکیا دەکات و بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی دەخاتە مەترسییەوە، لەپێناوی داکۆکی لە رۆژئاوای کوردستان. . . 30 ساڵی ڕەبەقیشە باشووری کوردستان لە جۆرەھا ھەڕەشەو گوڕەشە و دوژمنی دڕندەی وەک« داعش» دەپارێزێ. . .

+ لە بڕیاری ڕیفەراندۆمی 2017 کوردستان دا، دەستەیەک لە دەستەبژێری فەرەنسایی ڕاوێژکار و پشتیوانکاری سەربەخۆیی کوردستان بوون. . .

+ ھاتنی دوو سەرۆکی فەرەنسا بۆ کوردستان «ئۆلاند» و ئێستای « ماکرۆن». . . بەشێکی تری ئەو پرۆژە و ئامانجە بەدیار دەخات. . . کە فەرەنسامان پێ دەناسێنێ. . .

+ لە ئێستادا فەرەنسا کەموزۆر و بە ئاشکرا و نھێنی دۆستی کورد و حیزبەکانی ھەر چوار بەشەکەی کوردستانە. دەبێت ئەوە ڕوون بێت، دۆستایەتی کورد، سەرەڕۆیی کردنە بە بەرژەوەندی ئابووری و پەیوەندی دیبلۆماسی، کە زۆر وڵات و لایەن بەلایانەوە بڤەەەەەەەەەیەەەەەەەەە. کەواتە :
سڵاو . . . لە فەڕەنسا،
ماکرۆن بەخێر بێت بۆ کوردستان. .
دەمێنێتەوە سەرانی کورد!!،  بەڕێزان: ڕۆڵی ئێوە دەکەوێتە ژێر پرسیاری گەورەوە:
پێویستە لەسەرتان بە ئەقڵ و ئاوەز و بەرنامە و یەکڕیزی، ئەسپەشێ مێژوو بگرن و سواری بن،  بەرژەوەندی جیھان ھاتۆتە بەردەرگای ماڵی کورد، ئێوەش بچنە نێو ھاوکێشەکەیەوە مێژوویی سەروەریی تۆمار بکەن و ئەم میللەتە بگەیەننە مەنزڵگای «ئازادی و سەربەخۆیی» . . .
دەنا باش بزانن، گەر وا نەکەن و ئەم دەرفەتە گرنگانەتان لەدەست دەردەچێ و دواجار قسە پڤ ھەڵدراوەکانتان و میواندارییەکانتان شەرمەزاری مێژووی لێ دەتکێ. . . .
سڵاو لە یەکێتی و یەکڕیزی کورد، کە بەرھەمھێنی ھێز و سەرکەوتن و مێژووی شانازی نەتەوەییە.

 

 
 
نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu