منیش حەەزم دەکرد، زۆریشم حەز دەکرد . . . زاهیر باهیر – لەندەن

            13/12/2018


لەو پۆستانەی کە لە فەیسبوك دایاندەبەزێنم سەبارەت بە کرێکاران و بزوتنەوەکەیان و هەندێك بڕگە و ڕاگەیاندنی مارکس، زۆرێك لە هاوڕێ و برادەرکانم لەبری ئەوەی وەڵامێکی کەتوارانەم بە بەڵگەوە، نەك لە بڕگەی کتێبەکەناوە بدەنەوە، دێن بەوەی کە خۆیان دەیانەوێت تاوانبارم دەکەن.
ئەوان ئەوە تێناگەن کە منیش وەکو ئەوان دڵسۆزی کرێکاران و چەوساوەکان و بزوتنەوەکەیانم، بەڵام دوی واقیع کەوتوم و دەکەوم لە بینینی شتەکانا، نەك عەوداڵی حەز و خەیاڵی خۆم و بڕگەی ناو کتێبەکان . بۆ ئەمەش لێرەدا دەڵێم:
• منیش حەزم دەکرد چینی کریکاران و بزوتنەوەکەیان وەکو ئەوە وابوایە کە مارکس باسی کردون، بەڵام بە داخەوەم کە لە واقیعدا ئەوە نابینم.

  • منیش حەزم دەکرد کە ئەوە ڕاستبوایە کە کرێکاران چینێکی یەکگرتون و ئامادەگی شۆڕشیان تیادایە. چینی کرێکاران گۆڕانکارییەکی گەورەی لە سەردەمی مارکس- وە بەسەردا هاتوە . لە سەردەمی ئەواندا کرێکاران چینێك، توێژاڵێکی چیانیەتی بوون، هەل و مەرجی کارکردنیان وەك یەك بوو، تا ڕادەیەك مووچەیان، مافەکانیشیان لە کارگەیەکد وەك یەك بوو . بەڵام ئیستا کرێکاران هەر لە خودی کۆمپانیایەکدا دابەشکراون لانی کەم بەسەر ئەم بەشانەدا: کرێکاران بەرهەمهێن، ئای تی، پارێزگاری تەکنیکەڵی ماشینەکان، بەشی ڕێکلامە و گەڕان بەدووی بازاڕا، بەشی ساخکردنەوەی کاڵا، حەرەس و پاکەرەوەی بینا و ناو کۆمپانیاکە، بەشی مامەڵەکردن لە تەك خەڵك تەنها لە ڕێگای تەلەفونەوە، بەشی پۆست و گەیاندنی بەرهەمەکان بە شوێنی خۆیان، بەشی ئەدمین . . . . هەر یەك لەمانە هەلومەرجی کارکردنیان جیاوازە هەر بەو شێوەیەش موچە و مافەکانی دیکەیان جیاوازە . . . لانی کەمیش دابەشبوون بەسەر 3 تا 4 نقابەدا. . . ئەمانە هەمووی وایان کردووە کە کرێکارانی تەنها کۆمپانیایەکیش، شارەوانییەك [ کەلە شارەوانییەکانا کرێکاران دابەش بوون بەسەر زیاتر لە 10 بەشدا] زۆر زەحمەتە بتوانن بە یەکەوە مانگرتنێك ئەنجام بدەن من خۆم بە درێژایی 23 ساڵ جەند جارێك ئەمەم بینیوە. . . ئیدی لەوە گەڕێ کە کرێکارانی شارێك یا چەند کۆمپانیایەك بەیەکەوە چالاکییەك ڕێکبخەن.
  • منیش حەزم دەکر کە هەموو خەڵك کرێکاران بوونایە، بەڵام بە داخەوە کە وا نییە چونکە لە نێوانی کرێکاران و بەڕێوەبەرەکان و دەستەبژێر و پیاوانی دەوڵەتا چەندەها توێژاڵی دیکە هەن، وەکو: بێ کاران، خانەنشینکراون، قوتابی، کەمئەندام و خاوەنپێداویستی تایبەتی، ئەوانەی لەسەر سۆشیالن، پەڕلەمانتارەکان، دکتۆر و ڕاوێژکاری تەندروستی و پارێزەرە گەوەرەکان، کاسبکاران، میدڵ مەنیجەر [ بەڕیوەبەرە ناوەنجییەکان ]، ئەوانەی کە لە بۆرسەکانا کار دەکەن، یاخود لە بانقەکانا بەڵام بە پارەیەکی باش زۆری تر کە ئەمانە ژمارەیان زۆر زیاترە لە ژمارەی کرێکاران . بۆ ئاگاداریت ژمارەی کرێکارانی پیشەسازی لە بریتانیادا بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نقابەی مەرکەزی ئەمڕۆ، 12/12/18 تەنها 2. 6 ملیۆن کرێکاران، کە دەیەیەک لەمەوبەر دووقات بوون . ئەوانەی کە دەڵێن کە کرێکاران بەشی هەرە زۆرینەی کۆمەڵی وڵاتان پێكدەهێنن بێ بەڵگە و لە خۆشەویستیانەوە بۆ کرێکاران قسە دەکەن . منێکیش کە بە بەڵگەو ئامارەوە قسە دەکەم ڕقم لە کرێکارە و دووژمنی کرێکارانم و دژایەتی مارکس دەکەم. . .
  • منیش حەزم دەکرد کە بزوتنەوەی کرێکاران لە ئان و دەقەی بنیاتنانی کۆمەڵی سۆشیالیستی دا بوایە بەڵام بە داخەوە کە دەڵێم بزوتنەوەی کرێکاران لەو پەڕی پاشەکشە و تێشکاندایە . لە سەرەتای 80 کانەوە تا ئێستا لە پاشەکشەدایە و نەك هەر نەیتوانیوە لە هیچ شوێنێکی ئەم دونیایەدا شتێكی نوێ بەدەستبهێنێت بەڵکو زۆربەی ئەوانەشی کە بەدەستهاتبوو لێیان سەنرایەوە. بە واتایەکی دیکە جەنگی کرێکاران چەند دەیەیەکە، تەنها جەنگی بەرگرییە نەك هێڕشبردن.
  • منیش حەزم دەکرد وەکو مارکس وتویەتی کە کرێکارن لە حیزبی خۆیانا خۆیان ڕێكبخستایە، بەڵام لە ڕاستیدا ڕێکخراوی سروشتی کرێکاران حیزب و ڕێكخراوی سیاسی نییە بەڵکو نقابەیە، واقیع پێمان دەڵێت کە خەباتی کرێکاران خەباتی ئابووریانەیە نە سیاسیانەو نە دەسەڵات . ئەوەی کە کۆمەڵی سۆشیالیسی دەخوازێت و دەیەوێت بزوتنەوەی کرێکاران فەزای ئابووریی تێپەڕێنن و ببنە چینێکی سیاسی و دیکتاتۆریەتی پڕۆلیتاریا دروست بکەن، ئەانە توخمە چەپ و کۆمۆنیست و سۆشیالیستەکانە لەناو کرێکارانا، نەك خودی چینی کرێکاران.
  • منیش حەزم دەەکرد کە ئەزمەکەی ئێستاو پێشتریش ئەزمەی سەرمایداریی بوایە، بەڵام بە داخەوە ئەزمەی ئێمەیە، خەڵکە، جەماوەرە . من ئەمەم بە وتار و بە پۆست بە ئامارەوە ڕونکردۆتەوە.

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu