كـۆالژ له تـاراوگه ی شیعردا ...كـاڵوڕۆژنهیهك له شه‌خته‌دا ... نه‌ژاد عزیز سورمێ


« به ئه‌وین و هیوا سوێندت ده ده‌م 
 پاڵه وانی ناو گیانی خۆت وه المهنێ !
هیواكانی خۆت به پیرۆز دابنێ ..
 نیتـچه »
كرۆكی مه‌سه‌له‌كه لێره‌وه ده‌ستی پێكرد .
كۆتهڵساز ، ڕموهشێنی مه یدان ..
ئاگردز..
هه‌موو ئه و تافتانه )تارا( یه كیان پێ نه هۆنرایه وه!!
وشه ده سته‌وه ستان نه بوو ، به اڵم ڕه‌نگه نه‌مان ویستبێ له ڕۆحی دره وشاوه ی بده ین ، ئه مه‌ش 
هه‌ستێكی به سۆزه كه ئاده مزادێك ده‌بینی خوالنه وه‌ی له‌مه‌ودای ئیستاتیكاوه پێ له‌پێشتر بێ ، 
له‌وه‌ی هیوا ستراتیژییه كانی كه ژیان به رجه‌سته ده كه‌ن به شكۆیه‌كی وه ختی بدا ..
لێره‌وه )كـۆالژ( بۆ من دیوه كه‌ی تری شیعر بوو له سه‌رده‌مێكی ئیفلیجدا ؛ 
با له گه‌ڵ ڕه‌وتی هونه ری نوێیش بێ په یوه‌ندی نه بووبێ كه زه‌مانه به‌ویستن بێ یا به نه ویستن 
به‌سه‌ریدا سه پاندووین ، به اڵم هه وڵێكیش بوو له ئێواره‌ی مێژوو و ڕۆژپه ڕی جوگرافیا بۆ 
ناسینه وه ی به‌هاره سووتاوه كان و ڕۆژگاره له‌ده ست چووه كان .. 
ته كنیكی ژیان بوو ، به ر له‌وه‌ی ته كنیكی گه‌مه‌ی ده‌ست و هزری په تی به شێك له‌و ژیانه بێ 
ناومان ناوه )شێوه‌كاری( یا هونه ری شێوه كاری .
ئه‌م هونه ره ڕه‌نگه له كوردستان بۆ یه كه‌م جار ئه گه‌ر شه‌ره‌فی ئیش تێداكردنی به منیش بڕابێ 
، له هونه ری دونیادا نوێ نییه ، ته‌نانه ت به ر له‌په‌یدابوون و دانپێدانانی ) سه‌ره‌تای سه‌ده ی 
بیسته م( له‌نێو ناوه‌ندی هونه ری ئه‌ورووپا یێدا ، له هونه ری هه‌ره دێرینی شارستانی یه تی 
مێزۆپۆتامیا و میسر و دۆڵی سنددا به شێوازێك له شێوازه‌كان هه بووه .
له حه‌قیقه‌تیشدا كۆالژ وه ك واژه‌یه‌كی ڕووت واتای (چه‌سپاندن( ده گه‌یه‌نێ-كۆكردنه وه‌ی 
كۆمه‌ڵێك پارچه‌ی جیاجیا له بابه ت و ڕه‌گه‌زی جیاجیاوه له ڕووبه رێكی دیاریكراو بۆ 
پێكهێنانی ڕووبه ڕێكی تر و پانتاییه كی دیكه و ڕوانینێكی تر،
ئه‌مه وه كو واژه‌یه‌كی ڕووت ... به اڵم بێگومان وه ك هونه ر، كـۆالژ هونه‌رێكی سه ربهخۆیه 
ئه‌گه‌رچی له‌سه‌رێك ڕه‌نگه له‌دونیای ڕۆژنامه گه‌رییه‌وه نزیكتر بێ 
تا هونه ری شێوه كاری په‌تی ، به اڵم دیسان له خۆیدا هه ردێتهوه قاوخی هونه ری شێوه كاری ،
له‌و گۆشه‌نیگایه وه‌ش زۆر هونه رمهند په نایان بۆ بردووه ، كه به‌ڕاستی ڕه‌هه‌ندێكی 
ناسكئامێزی هه یه ...
كاركردن و ته كنیكی كاركردن له هونه ری كۆالژدا ، ڕاستیی به قه‌د ئه وه‌ی ئازادی 
به‌كارهێنانی كه ره‌سته‌ی هه مه جۆر و مه‌ودای به رفراوانی كارتێداكردنی هه یه ، به‌قه‌د ئه وه‌ش 
به‌رهه‌ستیی بزاڤی شێوه جۆراوجۆر و فره بابه تی له بۆشاییدا كه هونه رمهند ده یه وێ 
زه‌مینه‌یه كی لێ پێك بهێنێ یا كه شفی نوێی پێ بكا ، هه‌روه‌ها دایه لۆگی هونه رمهند له‌گه‌ڵ 
ڕه‌مز و مه‌ودا و ڕه هه‌نده كانیدا ، هونه رێكه سه ركه‌وتنی تێدا به و ئاسانییه نییه و نابێ ئه گه‌ر 
پاشخانێكی مه عریفی و جوانناسی له‌پشته وه نه بێ ..
بۆ من كۆ الژ، دیوه كه‌ی تری شیعر بووه ، بۆیه ده بینی له ڕووی ته كنیكی كاركردنیشمه وه
پابه ندییه كی ڕۆمانسڕهمزی له تابلۆكانمدا ده ردهكهون .. من له كۆالژدا هه ست به ئازادییه كی 
ڕه‌هاتر ده كه‌م ، هه‌ست به و شێتیه تی و به و وه ه‌مانه ده كه‌م كهپێموایه كه‌م و زۆر له 
هه‌مووماندا هه یه ..
لهكاركردنیشمدا هه رگیز الیه‌نی ئیستاتیكی و ته كنیكی كاركردن و ڕوئیای شێوه خوازیی له
مه‌ودایه كی ڕههاترم به قوربانی ناوه رۆكێكی ئیفلیج نه كردووه .
لهپیشانگاكانمدا هه میشه هه‌وڵمداوه ڕیتمی ونكراو له‌ناو ژاوه ژاوی سه‌رده‌م بدۆزمه‌وه ، له
كاتێكدا هاوسه نگیمان ڕوو له ئاوابوون بوو ..
ئه‌وه ش وه همێك بوو ، دوور له و مه‌نتیقه ی زۆربه مان پێیه وه گرفتار بووین . 
خۆش نییه مرۆڤ بێ وه هم بژی .

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu