پیرۆزترین ئەرک ڕووخانى سیستەمی ئیسلامیی ئێرانە ... عبدالرحمن رسول

کاتێک باسى ڕزگارى مرۆڤەکان دەکرێت بۆکۆمەڵگای ئێران وڕۆژهەڵاتى کوردستان,پێویستە خەڵکى ناڕازى ئێران ووشیاربێت خەڵک چ جۆرەڕزگارێکى دەوێت؟!دەیەوێت لەچى ڕزگارى بێت؟!بەکام میکانیزمە وڕێگا دەتوانێت ڕزگارى بێت پاش کۆتایی هێنان وڕووخانى ئەم سیستەمە فاشی یە ئیسلامیی یەلەئێران,خەڵکى کرێکاروزەحمەتکێش وهەژارولاوان ژنان بەکام جۆرەسیستەم لەم تێکۆشان وشۆڕش وڕاپەڕینە ناگەڕێنەوەبۆمەنزڵگەوگۆشەى چەندبارەچەوسانەوەوکۆیلایەتى وژێردەستەیی؟!خەڵکى کوردى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەچ جۆرەسیستەمێکدا ئاسوودەوئازاد دەبن,گەنجان ولاوانى کورد دووردەبن لەچەوسانەوەوسێدارەوزیندانەکان؟ئایا تەنها بەشدارى کردن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى یەکان بەسە,کۆتایى بەکێشەوقەیرانەکان دێت وچارەسەردەبێت کە بەدرێژایی ٣٩ساڵە,سیستەمى فاشیزمیی ئیسلامیی ئێران لەسەریەک چین بەچین کەڵەکەیان دەکات وبۆخەڵکى ئێران وڕۆژهەڵاتى کوردستان دروستى دەکات وبەجێ یان دێڵێت؟

ئەگەرخەڵکى ناڕازى ئێران وڕۆژهەڵاتى کوردستان دەیانەوێت ڕزگاریان بێت لەدەست کۆى سیستەمى چەوسانەوەى ئێران,ڕزگاریان بێت لەسەرکوت وئیستبداد وزیندان ولەسێدارەدانى گەنجان ولاوان,ڕزگاریان بێت لەگەندەڵى ودزى وفەسادى وهەژارى وبێکارى وبێ مافى وبێ خانەولانەیی کەبەدرێژایی ٣٩ساڵە بەهۆى هەبوونى سیستەمى ئیسلامى یەکانەوە هەرلەگەشەکردن دابووە پێویستە قۆناغ بەقۆناغ ناڕەزایەتى یەکانیان باشترڕێکخراوبکەن. پێویستە بەهاوبەشى سەرجەم خەڵکى ناڕازى ئێران وڕۆژهەڵاتى کوردستان بەجۆرێک خۆیان ڕێکبخەن و خۆیان ڕێکخراو وئامادەبکەن کەپاش ڕووخانى ئەم سیستەمەفاشى یە ئیسلامی یە لەئێران بەهیچ شێوەیەک وبەهیچ بیانوێکەوەپاشەکشە لەبەدیهێنانى ماف وئازادی یەکانى خەڵکى ئێران بەگشتى وڕۆژهەڵاتى کوردستان بەتایبەتى نەکرێت. شۆڕش وڕاپەڕینى ئەم جارەش هەروەک چل ساڵ پێش ئێستای لێ بەسەرنەیەت,کاتێک ڕژێمى شا ڕووخا ئیسلامیی یەکان دەسەڵات وسیستەمیان گرتەدەست هەرلەهەفتەى یەکەمى هاتنەسەردەسەڵات لەئێران گەورەترین پیلانی ژەهراوى یان لەدژى ماف وئازادی یەکانى خەڵکى ئێران بەگشتى وخەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان جێبەجێ کرد. ڕابەرى گەورەتیرۆریستى ئیسلامیی ئیمام خومێنى فتواى قەتڵ وعامى لەدژى خەڵکى کوردستان دەرکرد.

پێویستە ئەوەبزانین کەهاتنەکایەوەى بزوتنەوەى فاشیزمى ئیسلامیی لەکۆمەڵگای ئێران وڕۆژهەڵاتى کوردستان لەخۆیەوە وبەپشتیوانى خۆیی نەبووە,چونکەگەورەتیرۆریستى ئیسلامیی ئیمام خومێنى بەفرۆکە هێنایانەوەئێران. سوارى شەپۆلى ناڕەزایەتى وشۆڕش وڕاپەڕینى خەڵکى ئێران بوو,خومێنى هیچ کارەنەبوو لەشۆڕش وڕاپەڕینى ڕووخانى شادا بەڵام دواترخۆی کرد بەخاوەن شۆڕش وڕاپەڕینى خەڵکى کرێکاروزەحمەتکێکش وچەوساوەى ئێران کەپاش هاتنەسەرکارى ئیسلامی یەکان چەوسانەوە ونابەرابەرى وهەژارى وبێکارى وبێ خانەولانەیی وسەرکوت وئیستبداد ولەسێدارەدانەکانى خەڵکى زۆرزیاتربوو,ئازادى ژنان وکچان لەسەردەمى شا ئەوەى هەبوو بەهاتنەسەرکارى ئیسلامی یەکان ئەوەشیان لەناوبرد بەزۆربەشوودانى کچان ومنداڵان وزیندەبەچاڵکردن وبەردبارانکردن وئەشکەنجەدان ولەسێدارەدانى ژنان وکچانیش زیاتربوو.

لەکۆمەڵگای ئێران بەگشتى ولەڕۆژهەڵاتى کوردستان بەتایبەتى بێکارى هەژارى ونەدارى ساڵ بەساڵ زیاتردەبێت لەژێرسایەى سیستەمى مەلاکانى ئیسلامی دا خەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەناچارى کارى قورسى کۆڵبەرى دەکات لەهەمان کاتدا سوپای تیرۆریستى ئیسلامی پاسداران ودەزگائیتڵاعاتەکانى ڕێگرى ولەمپەرى زۆر دەخەنە بەردەم کارى کۆڵبەریش,کەڕۆژانەوشەوانەبەشێکیان دەکەونبەردەستڕێژى گوللاى هێزەکانى تیرۆریستى پاسداران دەبنەقوربانى یاخودبرینداردەبن یان لەزستاندا لەناوبەفردا دەخنکێن. ساڵانە ڕێژەى بوونەقوربانى وبرینداربوونى کۆڵبەرانى زەحمەتکێشى کوردلەزیادبوون دایە.

 هەربۆیە بەتێڕوانینى خۆم هيچ ئەركێك لە ئەركی ڕووخاندنی رژێمی ديكتاتۆريی ئايينيی ئاخوندی ئێران
پيرۆزترنيە,پێویستە هەموولایەک گەشە بەهاوخەباتى وتێکۆشانى زیاتر بدەین لەپێناوى کۆتایهێنان بەم سیتەمە چەوسێنەرە لەئێراندا,پەرتەوازى ودوورەپەرێزى حیزب ولایەنەکانى ئۆپۆزیسیۆنى ئێرانى لەگەڵ یەکترى ئەم ڕژێمە سەرکوتگەرە دڵخۆشتردەکات,پێویستە هەموولایەک سەرجەم ئەرکەلاوەکێکیان فرامۆش بکەن, تەنها گرینگى بە ئەرکى ڕووخانى کۆمارى سێدارەى ئیسلامیی ئێران بدەن.

دیارە ئەم خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییانەى ئەم ساڵ ڕیشەیەكی كۆنى چەندین ساڵەى هەیە,پێشینان گوتویانە(کەجام پڕبوولێى دەڕژێ. ) زوڵم زۆرى سیستەمى ئیسلامیی ئێران ڕۆژ بەڕۆژزیاتردەبێت هەبوونى ئەم ناڕەزایەتى یانەش دەگەڕێتەوە بۆ بوون و مانەوەی حاكمییەتی كۆماری سێدارەى فاشیزمیی ئیسلامیی كە بەشێوازێكی ناعادڵانە سەروەت و سامانی خەڵکى ئێران وڕۆژهەڵاتى کوردستانى تەخشان وپەخشانى پێ دەکات,دەسەڵاتی سیاسی و ئابووری دابەشكردووە رق و قینەى پەنگخواردووی خەڵکى ناڕازى بەدرێژایی ٣٩ساڵە لەناخى هەرمرۆڤێکى چەوساوەوهەژاروبێکار هەڵگرتووە,ئەمە وایكردووە كە سەبری خەڵكى ناڕازى لێوانڕێژ ببێت وکۆتایی پێ بێت,هەربۆیەشە لەم سەردەمەم قۆناغەدا خەڵکى ناڕازى ئێران وڕۆژهەڵاتى کوردستان زۆر ووشیارن بەئاگان کە درووشمەکانى لایەنەکانى بەناو ڕیفۆرمخوازیی وچاکسازى هیچ نرخ وبەهایەکیان بۆخەڵکى ناڕازى نى یە,لەبەرئەوەى خەڵکى ناڕازى نایانەوێت ئەم جارەکوڵاویان وەکوجارەکانى تربخەنە سەر چەندبەڵێنێکى درۆینەى چاکسازییان پێبدەن و ناڕەزایەتى یەکانى خەڵکى خۆمۆش بکەن. ئەگەرچى بەکاتى بەزەبرى هێزى سەرکوت وفاشى ئاخودەکانى مەلاکانى ئیسلامیی ناڕەزایەتى وخۆپیشاندانەکان لەسەرشەقامەکان کەم بۆتەوە بەڵام لەناخى هەرمرۆڤێکدا ڕۆژ بەڕۆژ بەهێزتردەبێت ئاکام وئەنجامەکەى سەرى ئەم سیستەمەفاشی لەناودەبات.

هەربۆیە لەکۆمەڵگایی ئێران وڕۆژهەڵاتى کوردستان تارماییەک بەڕێوەیە، دێت و دەچێت، دەمامکی ھەموو ھێزە نا بەرپرسیارەکان، چەوسێنەرو سەرمایەدارەکان، ئاغاو بەگ و کۆنەپەرستەکانى پارێزەرانى سیستەمى فاشیزمى ئیسلامیی ئێران لەڕەگەوەڕادەماڵێت. کەمی ماوە ئەو تارماییە لەناوخۆیی ئێران هەروەک بورکان لە ڕاپەڕین وشۆڕشى خەڵکى ناڕازى ئێران وخەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەرجەستەبێت و ببێتە بەشێکی جێگیر لە بیرو ھۆشى هەرتاکێکى ئێرانى. زۆری نەماوە وەک ھێزێک گوڕوتین ببەخشێت بەتاک و بە کۆمەڵگا و لێڵی بەرچاومان رۆشنبکاتەوە. کەمی ماوە مرۆڤەکانمان پڕ سروشتى معریفەت بکات و بە ئازادی و خۆشگوزەرانی ئاشنایان بکات. . ئەو تارماییە ھەڵقوڵاوی بیرو نەوەی نوێیە، ئەو نەوەیەی ھێزی گۆڕینى سیستەمى ویاسایی کۆنە پەرستى یە.

بەڵێنە درۆییەنەكانی دەسەڵاتدارانى باڵای ئیسلامیی کە بەدرێژایی ٣٩ساڵە بەگوێى خەڵکى دادەدەن بەدڵنییایەوە خەڵک زیاتربێ ئومێد دەکات وڕق وتوڕەیی خەڵکى ناڕازى بەرامبەریان ئەستوورتروبەهێزتردەکات. یارمەتییە دارایی یەکانى رژیم بە سوریەو حەشدی شەعبی لە عێراق وحیزب اللە بە ئاشكرا باسكردنی ئەو یارمەتییانە لە لایەن دەسەڵاتدارانی رژیم لەوانە لاریجانی، رۆحانی، بەرپرسانی سپای پاسداران و بەئاشكرا دەستتێوەردان لە كاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیكەو ئاوەدانكردنەوەیان لە هەموو بوارەكان شەپۆلی جەماوەری ناڕازی زیاتر و بەهێزتر بووە.

ناڕەزایی یەکانى و خۆپیشاندانەکانی قۆناغى ئێستاى ئێران هەنگاوبەهەنگاولە پەرەسەندن وگەشەکردندایە , بێگومان لەگەڵ هەموو ناڕەزاییەکانی پێشوتر جیاوازە ,بەگوڕوبەهێزترویەکگرتووترە. خەڵکی ئێران هەمووشارەکان سیستمی حکومەتی داوەتە بەر پەلاماردان، توڕەیی خەڵکی ناڕازی بە کەس کۆنتڕۆڵ ناکرێت بۆماوەیەکى کاتى وەستێندراوە بەدڵنییایەوە لەکاتێکى تربەگروتینى بەهێزتروپڕکاریگەرتر سەرجەم شەقامەکانى شارەکانى ئێران وکوردستان دەگرێتەوە. کەواتە پێویستى بە ڕێکخستى شۆڕشگێرانە هەیە بۆسەرکەوتنى کۆتایی. خەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان کە هەر لە سەرەتاوە دەنگی بە کۆماری ئیسلامیی نەداوە، دژی ئەو دەسەڵاتە وەستایەوەو، تا ئێستاش لە سەنگەری پێشەوەی خەبات بۆ هێنانەدى ماف وئازادی یەکانە. خەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان ووشیارە دەزانێت ڕووخانى کۆمارى فاشیزمیی ئیسلامیی بەتێکۆشانى هاوبەشى هەمووخەڵکى ئێران وڕۆژهەڵاتى کوردستان دەبێت.

 جێگای ئومێدودڵخۆشى یە کە لەڕۆژهەڵاتى کوردستان گەشەی بزوتنەوەی مەدەنی وڕۆشنبیرى ئاستی بەرزەوبەرەوگەشەسەندنى زیاتردەچێت,ئەم گەشەکردنەى جوڵانەوەمەدەنى وڕۆشنبیری یە دەرگاکانى پەیوەندى بۆهاوکاریی نێوان حیزبەکان کردۆتەوە، ئەمەدیارە کەبۆتەفشارێکى جدى بۆسەرحیزبەکان وناتوانن فەرامۆشى بکەن. بزوتنەوەی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە حیزبەسیاسى یەکانى ئۆپۆزیسیۆن لەپێشترە لەڕووى کۆمەڵایەتى ومەدەنى بوونەوە. کەئەمەش بۆداهاتوویی خەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان زۆر بەسوودە لەبارەى ئەوەى کەلەداهاتوویی دوایی ڕووخانى کۆماریی ئیسلامیی گەنجان ولاوان وژنان زۆرباش کاریگەریان هەبێت بۆدیاریکردنى چارەنووسى خۆیان وخەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان کەمتر کاریگەرى حیزبایەتیان بکەوێتەسەر ولەململانێ ى حیزبەکان ئەگەرهاتەکایەوە بەشداربن.

تێڕامان لەوبزوتنەوەمەدەنى وڕۆشنبیریانەى کەلەقۆناغى ئێستا ڕۆڵى کاریگەردەبینن بۆکردنەوەى دەرگاکانى ئایندەیەکى باشتر بۆخەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان,باشترین کارى حیزبەکان بۆئایندە ئەوەیە پشتیوانى ئەم بزوتنەوەمەدەنى یە ورۆشنبیریانەبن خۆیان سوودیان لێ ببینن هەماهەنگ وگەشە بەتێکۆشانى هاوبەش بدەن. کۆک بن لەسەرنەخشەڕێگایەک بۆداهاتوویی ئێران بەگشتى وڕۆژهەڵاتى کوردستان بەتایبەتى.

ئەونەخشەڕێگایەى کەپێویستە هەمووخەڵکى ناڕازى لەدژی سیستەمى چەوسانەوەونابەرابەرى کۆبکاتەوە ئەویش ئەوەیە کەلەئێستاوە کاربۆدانانى جۆرى سیستەمى داهاتوویی دوای ڕووخانى کۆمارى ئیسلامیی بکرێت لەئێران ,ڕاشکاوانە لەگەڵ یەکترى گفتوگۆبکرێت,دەبێت حیزبەکان وکەسایەتى یە سەربەخۆوئازادیخوازەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە هەموو ئەو كۆڕو كۆمەڵانەدا بەشدار بن كە باس لە داهاتووی ئێران دەكرێت. پێویستە بەهەموولایەک لەسەریەک جۆرسیستەم کۆکبن ئەویش دامەزراندنى سیستەمێکى سیکۆلاروئازاد لەئێراندا,ناکرێت بەکەمتر لەوەڕازیبین. خەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان مافێکى ڕەواى خۆیەتى کەلەدوایی ڕووخانى کۆمارى فاشیزمى ئیسلامیی دەستى ڕابگات بەسەرجەم ماف وئازادی یەکانى. لەبەرئەوە بەشێكی بەرچاو لە چارەنووسی سیاسی، ماف وئازادى و بەرژەوەندییەكانی خەڵکى ئێران بەگشتى وخەڵکى رۆژهەڵاتى کوردستان لە سیستەمى ىسیکۆلارى داهاتوودا لەپەرلەمان و دەوڵەتی داهاتووی ئێراندا دیاری دەكرێت. كەوایە دەبێت هەر لە ئێستاوە رێگا خۆشكەرو لەو پێناوەدا خۆمانی بۆ ماندوو بكەین.

تازە پارێزەرانی سیستەمى ئیسلامیی لەئێران نە رێگاى بەرەو پێش چوونیان هەیەو نە دەتوانێت لەو قەیرانە وکێشانە کەخۆیان دروستیان کردووەرزگاریان بێت. هەروەک کارڵ مارکس گوتویەتى (سەرمایەدارى خۆى گۆڕى خۆى هەڵدەقەنێت). ئەوەتا بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامیی ئێران خۆیان گۆڕى خۆیان بۆخۆیان هەڵقەندووە تەنهائەوەندەماوەتەوە خەڵک ئامادەباشى بکات بۆسازکردنى مراسیمى ناشتیان. لەئێستادا ئابووریەكی ڕووخاو، تێکشکاو,سیستەمێكی دوگمەوداخراو وگۆشەگیرکراو لەجیهانى مرۆڤایەتى دا، دەزگای قەزاییەكی گەندەڵ وفاسدودز لەهەمانكاتدا سیستەمێكی ئابووری و بانكی ناكارئامەی هەیە. سوپایەکى سەرکوتگەروداپڵوسێنەروچەتە تیرۆریستى هەیە وچەندین باندنى جۆراوجۆرى فاشیزمى هەیە. بۆ چارەسەركردنی ئەوکێشەو قەیرانانە پێویستە ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی لەهەموو ئەو بوارانا كە ئاماژەی پێدرا پێك بێت كە بەو عەقڵیەتە کۆنەپەرست ودژەمرۆڤایەتى یەى كە زاڵە بەسەر دەسەڵاتداران و بەڕێوەبەرانی ڕژیم شتێكی مەحاڵ دەبێت وەك خەون چاوی لێبكرێت. بەڵام خەڵکى تێکۆشەرى ئێران دەتوانێت چارەسەرى سەرجەم کێشەوقەیرانەکانى ئێستاو ڕابردووش بکات ئەویش بە ڕوخانى سیستەمى ئیسلامیی دامەزراندنى سیستەمێکى سیکۆلاروشارەستانى وئازاد. کە لەوسیستەمەدا ماف وئازادی یەکانى خەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەفەرمى بناسێندرێت,یاخود زۆرئازادانەودیموکراتیانە دان بندرێت بەجیابونەوەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەئێران و,دامەزراندنى دەوڵەتێکى سەربەخۆوسیکۆلاروئازاد وشارەستانى. . هەردوو دەوڵەت هاوکارویارمەتى دەرى یەکترى بن.

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu