پەلکێشکردنى مناڵان بۆکارى سێکس وسیاسەت وئایین تاوانە ... عبدالرحمن رسول

بەپێى یاسا مرۆڤایەتى یەکان ویاسا وبڕیارەکانى ڕێکخراوەکان وناوەندەکانى تایبەت بە مافەکانى مرۆڤ بەگشتى وناوەندەکانى تایبەت بەپاراستنى مافەکانى مناڵان. هەروەها سەرجەم وڵاتانى یەکێتى ئەوروپا ونەتەوەیەکگرتوەکان وسەرجەم وڵاتە سیکۆلاروپێشکەوتوەکان لەناوسیستەم یاساکانیاندا بەیاسا جەختیان لەسەرپاراستنى مافەکانى مناڵان کردۆتەوە بەوجۆرە کەمناڵان هەتاوەکو تەمەنى ١٨ ساڵى نابێت بۆکارى سێکسى ودامەرکاندنەوەى ئارەزووە جنسى یەکانى پیاوان بەکاربهێندرێن پەلکێکیش بکرێن بۆکارى سێکسى هەروەهاهیچ بیروباوەڕێکى ئایینى وقەومى وحیزبى بەسەردابسەپێندرێت یان هانبدرێن بۆهەڵسوکەوتوکارى ئایینى وحیزبى یاخودنابێت بەهەربیانوێکەوبێت مناڵان چەکداربکرێن, واتە هاندان وبەزۆرسەپاندنى بیروباوەڕى ئایینى وقەومى وحیزبى وهەروەها چەکدارکردنى مناڵان بە لادان لەبڕیاروڕاسپاردەکانى تایبەت بەپاراستنى مافەکانى مناڵان ئەژماردەکرێت. بەپێى یاساشارەستانى وسیکۆلارومەدەنى یەکان ئەوانەى بەهەرجۆرێک بێت مناڵان هاندەدەن وبانگەشە دەکەن بۆئەوەى مناڵان بخزێنە ناو بیروباوەڕى ئایینى وحیزبى وقەومى بەتاوان بارئەژماردەکرێن. هەروەها نابێت مناڵان بۆکارى سێکسى بەکاربهێندرێن ئەمە بەتاوان ئەژماردەکرێت لەڕووى یاسا سیکۆلارومەدەنى وپێشکەوتووەکانەوە.

بەڵام لەژێرسیستەمەئاینى یەکان بەگشتى ئاینى ئیسلامیی بەتایبەتى بەهیچ شێوەیەک ڕەچاوەى بەرژەوەندى وپاراستنى مافەکانى مناڵان ناکەن. بەزۆرەملێ وهاندان مناڵان هاندەدرێن بچنەفێرگەى ئایینى ومزگەوتەکان بۆئەوەى نوێژبکەن وگوێ بیستى ووتارەکانى مەلاکان بن کەباسى ئاگروجهەنمەوبەهەشت دەکات,هاندەدرێن بۆئەوەى هەروەک گەورەکان سونەتەدینى یەکان جێبەجێ بکەن. مناڵانى خوارتەمەنى ١٨ ساڵ هاندەدرێن بۆزەواج وکارى سێکسى تەنانەت بانگەشەى دینیشى بۆدەکەن. ئەمەش پێچەوانەى سەرجەم یاساکانى پاراستنى ماف وبەرژەوەندى یەکانى مناڵانە.

لەژێرسایەوسیستەمى فاشیزمى ئیسلامیی ئێراندا مناڵانیش هەروەک گەورەکان بێ بەشنین لەچەوسانەوەوئازاردان,لەئێران مناڵان بەزۆرەملێ وبەهاندانى زۆر دەنێردرێنە فێرگەدینى ومزگەوتەکان. هەروەهازمانى نەتەوەکانى ترجگەلەزمانى فارسى ڕێگرى جۆاوجۆرى بۆدەکرێ هەتاوەکومناڵانى سەرەتایی بەزمانى دایکیان نەخوێنن,تەنانەت لە قۆناغى ئێستادا خوێندنى زمانى ئینگلیزى قەدەغەدەکەن,ناوەندەزانستى وفێرگەیەکان لەزانین وپەروەردەیی زانستى دادەماڵن,بەسونەت وئاداب وپەروەردەیی ئایینى مناڵان گۆشەگیردەکەن. بەدرێژایی ٣٩ساڵى سیستەمى ئیسلامیی لەئێران بەوجۆرەبووە کەهەمووشتێک لەخزمەت دیین ومەزهەبدابووە کە بەرپرسانى باڵایی دەوڵەت بۆبەرژەوەندى خۆیان بەکاریان هێناوە.

یاساکانى سیستەمى ئیسلامیی ئێران زۆرینەیان کۆنەپەرست ودژەمرۆڤایەتین پێویستە هەنگاوبۆگۆرینى ئەوسیستەمەبندرێت. خومێنى ڕابەرى ئیسلامى یەکان لەئێران کە هەمووهێزە شیعەکان شانازى پێوەدەکەن بەمامۆستاى خۆیانى دەزانن . بەبڕواى من گەورەتیرۆریستی سیستەمی ئیسلامی یە کە دەڵێت (هاوسەرگیری لەگەڵ کچی خوار۹ساڵیدا جائیزنیە!بەڵام دەتوانی لێى بسویت,پیابێنیت وئارەزوەسیکسێ کانى خۆتى پێدابمرکێنیتەوە)ئەمە لەیەکێک لەکتێبەکانى بەناوى تحریرالوسیلە بەشى دووەم لەلاپەڕە(٢٤١)بڵاوبۆتەوە. ئەگەر ئەوە دژەمرۆڤایەتی وسوکایەتی بەمناڵ ومرۆڤایەتی نەبێت ئەی چی یە؟کەلەئێراندا لەناوسیستەمى ئیسلامیی دا بەڕێوەدەچێت وجێبەجێ دەکرێت.

یاساى کۆنەپەرستانەى جعفرى لەپەرلەمانى عێراق خوێندنەوەى سەرەتایى بۆکراوە,بەئاشکرا ئەم یاسایە سوکایەتى بەکچان ومناڵان دەکات. دەرگالەسەرکردنەوەى دەست درێژى کردنەسەرمناڵان دەکاتەوە. ئەگەرلەساڵانى ڕابردوو بەپێى یاساکانى عێراق تەمەنى هاوسەرگیرى بۆکچان (١٨) ساڵ بوو,ئێستا لەویاسایەدا هاتووە بەپێی مادەکانی (١٦، ٤٨، ٥٠، ١٥٤) ی ئەم یاسایەی جەعفەری تەمەنی هاوسەرگیری ( ژنهێنانی ) کوڕان لە ( ١٨) ساڵەوە، کورتکراوەتەوە بۆ ( ١٥) ساڵ, تەمەنەی ( بە شوودانی ) کچانیش لە (١٨) ساڵەوە، کورتکراوەتەوە بۆ (٩) ساڵ.

کە پێشترلە لایەن وەزیری دادی عێراقی ( حەسەن ئەلشەمەری ) یەوە . کە سەر بە ( پارتی فەزیلەی ئیسلامی ) شیعەیە، لە رۆژی ( ٢٣/ ١٠/ ٢٠١٣) دا، پرۆژەی ( یاسای باری کەسێتی جەعفەری ) پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرد. بۆ پەسەندکردن و دەنگدان لەسەری، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقيش کە زۆرینەی وەزیرەکانی شیعەبون، مالیکیش سەرۆک وەزیران و بڕیاردەربوو ئەوکات، لە رۆژی ( ٢٥/ ٢/ ٢٠١٤) دا، بڕیار یان لەسەر دا ویەکسەر ناردیان بۆ پەڕلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر ئەوە پرۆژەیە.  ئەم یاسایە رێ بە پیاو دەدات کە چەند ژنێک بهێنێت، گرنگ نییە کە ژنەکەی یا ژنەکانی تری رازی بن یا ڕازای نەبن بڕیار بڕیاری پیاوە,پیاومافى ئەوەشى هەیە کەلەسەر ئەم فرە ژنیەشەوە، هاوسەرگیریی رابواردن ( زواج المتعە ـ سیغە) ش بکات . بەپێی یاساکانى جعفرى بێت گەورەترین سوکایەتى بەمناڵان وژنان دەکات وێڕاى ژنان کۆیلەوچەوساوەن هەروەها بێ بەش دەکرێن لەبەشەمیرات. بێ بەش دەکرێن لەئازادى وچوونەدەرەوەوبازاڕبەبێ پرسى هاوسەرەکانیان یان براوباوکیان.

فەرەهەنگى کۆنەپەرستانەودژەمرۆڤایەتى کۆمارى فاشیزمى ئیسلامیی ئێران بەپلان وبەرنامە کارى لەسەردەکرێت بۆئەوەى گەشەبکات وزیاترڕەگ لەناوکۆمەگاى عێراق وباشوورى کوردستاندا دابکوتێت. سەرەتالەناوخوێندنگاکان شوێنى تایبەت وژوورى تایبەت بە مزگەوت وبۆنوێژکردن دروست دەکەن لەکاتێکدا کارگوزرەکان شوێنى گونجاوبەپشوودانیان نى یە وقوتابى یەکان ژوورى گونجاویان نى یە واتە ژوورى پۆل هەیە ٥٠بۆ ٦٠قوتابى تێدایە بەڵام دێن مزگەوتێک لەناوخوێندنگان دروست دەکەن,زیاتر لەچەندین ساڵە شارەکانى باشوورى کوردستان ئەم بەرنامەیەجێبەجێ کراوە. قوتابێکى زۆر لەیەک ژوورى پۆلدا جێگیردەکرێن لەقۆناغى سەرەتایی وناوەندى ودواناوەندى لەهەمان کاتدا مزگەوتێکیش لەناوخوێندنگاکان دەکەنەوە ئەمە کەى لەگەڵ یاساکانى پەروەردەوفێرکردنى زانستى سەردەمەدا دەگونجێت. لەباشوورى کوردستان لەشارۆچکەى حاجیاوا لەناومزگەوتدا قوتابخانەى بنەڕەتى ئەهلى زمانى ئینگلیزی یان کردۆتەوە هانى قوتابیانى مناڵ دەدەن کە بچن دەست نوێژهەڵبگرن ونوێژبکەن مامۆستاکانیان وانەى نوێژکردن ودەست نوێژ هەڵگرتنیان فێردەکەن کەحیساب ئەم جێگایە بۆفێربوونى زمانى ئینگلیزى کراوەتەوە وئەهلى یە حکومى نی یە!!. ئەى وەزارەتى پەروەدەوفێرکردن,ئەى حکومەتى هەرێمى باشوورى کوردستان بەوجۆرە ڕێگەبەکردنەوەى خوێندنگەى ئەهەلى دەدەى؟! قوتابیان بەوجۆرە پەروەردە دەکەى لەناو خوێندنگەوقوتابخانەکاندا؟!

هەرمرۆڤێک کەتەمەنى گەیشتە ١٨ساڵ ئازادە چ دینێکى هەبێ یان هیچ دینى نەبێت. مرۆڤ خۆشی ئازادە هەربیروباوەرێک بپەرستێت بەمەرجێک زیانى بۆکەسانى ترنەبێت بەڵام ئەوەزۆرجیاوازە چونکە مناڵان ناکرێت بکرێن بەقوربانى گەشەى بیروباوەڕوئایینەکان. پێویستە بەربەم گەشەى دواکەوتووی یە بگیرێت,ئەوە قابیلی قبوڵ نیە مناڵان پەلکێشی ئایین وسیاسەت و بیروباوەرەکان بکەرێن. مافى سەرجەم مناڵانە وکەناکرێت بێ بەش بکرێن لەژیانی تایبەتی مناڵانەى خۆیان,کاتێک پەلکێشى دەکەى بەهاندانبێت یاخودبەزۆر بۆناوکایەى دینى وسیاسى ئەوابەدڵنییایەوە بێ بەشى دەکەى لەژیانى تایبەتى مناڵى ,ناکرێت وناگونجێت وەک گەورەکان بیربکاتەوەوهەڵسوکەت بکات چونکەبیرکردنەوەوهەڵسوکەوتى مناڵان لەگەڵ ژینگەى دەوروبەروکۆمەڵگازۆرجیاوازە پێویستە ئاگاداریان بین. نابێت لەیاری وخۆشى یەکانى مناڵان داببڕێت و بچێتە نێو گەورەکانەوە . بەتەمەنى بچوکەوە نوێژ کوا دەزانن وماناکانى چۆن دەزانن ؟!مەزهەب و قورئانەکەی گەورەکان بۆیان تەحەمول ناکرێت. لەسەرەتایی تەمەنیاندا ناکرێ بەئاگروجهەنم وبهەشت وجیهاد ئاشنایان بکەین . ئەگەرگەشەى پێ بدرێت وڕێگرى لێ نەکرێت سەرجەم تاکەکانى هاوڵاتى باشوورى کوردستان زۆربەخەراپى باجەکەى دەدات کەلەداهاتوودا ئەگەرى زۆرهەیەگەنجان ولاوانى توندڕەوبەرهەم بهێنیت. کوردەوارى دەڵێ (دووکاڵەک بەدەستێک هەڵناگیرێت). پێمناڵێن ئەم مناڵانە چۆن وانەکانیان لەبەردەکەن. یاخود دەتانەوێت ئەومناڵانەش هەروەک خوێندکارانەیان لێ بێت کە زانکۆوپەیمانگاکانیان تەواودەکەن بەڵام هیچ بەهیچ ناکەن ,زۆرێک هەیە زمانى ئینگلیزى یاخود بەشەکانى ترتەواودەکات بەڵام کەبڕوانامەکەى وەرگرت هیچى لەبیرنامێنیت. چۆن دەکرێ دایک وباوکیان وبنەماڵەوخانەوادەکەیان ئەمەقبوڵ بکات کەمناڵەکەى تێکەڵ بەسیاسەت وبیروباوەڕى ئایینى کەن.

ئەگەرئەمرۆ نوێژیان پێدەکەن ودەست نوێژیان پێ هەڵدەگرن دڵنیابن لەداهاتوودا پێش ئەوەى دایکان وباوکان وخانەوادەکەیان بزانن ناونوسیان دەکەن لەناوحیزب وڕێکخراوەسیاسى یەکانی کەبەدڵى مامۆستاکانیانن,قۆناغ بەقوناغ ئەونەخشەیەجێبەجێ دەکرێت لەکۆتایی دا خانەوادەوبنەماڵەش ناتوانن ڕێگربن لەجۆرى بیرکردنەوەى توندڕەوى مناڵانى ئەمرۆ وگەنجانى داهاتوویان.

بیروباوەڕى توندڕەوى وتیرۆریستى لەقۆناغى پەروەردەى مناڵانەوە هەنگاوى بۆ دەندرێت لەبەرئەوەى بەگوێرەى لێکۆڵینەوەى زانستى وپەروەردەیی یەکانى مناڵان,ئەوەى بەڕوونى سەلماندووە کەمناڵ چۆن پەروەردەى بکەى وبەکام زانست وزانیاری یە پەروەردەى بکەى کە گەورەبوو وەکوئەوەدەبێ کەنەخشى بۆکێشراوە. ئەوگەنج ولاوانەى کەڕوویان کردۆتە ناوگرووپ وڕێکخراوەتیرۆریستى یەکانى داعشی ئیسلامیی هەربەم جۆرە لەسەرەتادا پەروەردەوفێرکراون,مناڵانى ئەم فێرگەومامۆستایانەن کەجیهانى مرۆڤایەتییان وێرانکردووە بەخوڵقاندنى کۆمەڵکوژى وتەقینەوەکان,ئاسائیش وئارامیان لەزۆرێک لەخەڵکى کۆمەڵگاکانى جیهان تێکداوە.

ئازادى بەمانایی ئەوەنایە مناڵان هانبدەى بۆسیاسەت وبیروباوەڕى دینى وتوندڕەوى. پێویستە لەهەرشوێنێک کەئەم بەرنامەیە جێبەجێ کرا کەمناڵان پەلکێش کران بۆسیاسەت وئایین,سەرجەم ئەومرۆڤانەى کەئارەزوومەندن بەکۆمەڵگایەکى سیکۆلاروشارەستانى وسەرجەم ئازادیخوازان ویەکسانیخوازان ومرۆڤ پەروەران وسەرجەم ڕێکخراو وناوەندەکانى مافەکانى مرۆڤ ومافەکانى مناڵان بێ دەنگ نەبن,فشارى بەهێزدروست بکەن بۆسەرحکومەت بۆداخستنى ئەوناوەندوشوێنانە کەمناڵان پەلکێشى بیروباوەڕى سیاسى وئایینى دەکەن. هەرکەم تەرخەمێک وبێ دەنگ بوونێک لەئاست ئەم جۆرەکارانەشەرمەزاری یە بۆناوەندەکان وڕێکخراوەکانى تایبەت مەند بەبەرگرى کارلەمافەکانى مرۆڤ ومناڵان.

ئەگەردەتانەوێت کۆمەڵگا مەدەنى وشارەستانى وپێشکەوتووبێت دەبێت ڕێگربن لەجێبەجێکردنى نەخشەوپیلانەدژەئینسانى یەکانى کۆمارى فاشیزمیی ئیسلامیی سێدارەى ئێران کە بەشێوازى جۆراوجۆردەوێت کاریگەرى خۆی بگوازێتەوە بۆناوچەکانى دەرەوەى خۆیی. .

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu