هێرش بۆسەر ئازادی لەلاوازى وشکستەوەیە ... عبدالرحمن رسول

زۆرجارلەلایەن هەندێ کەس کە خاوەن بیرکردنەوەوبیروباوەڕی تایبەتن زۆرجارئەومڕۆڤانە خاوەن ئایینن یاخود خاوەن حیزبێکن کاروپیشەیان گەڕانەبەدوایی ئەوپەیچ وئەکاونتانەی کەلەگەڵ بیرکردنەوەوبیروباوەڕی ئەوان نایەتەوە زۆرجار ئەوکەسانەکاربۆدەزگایەکی سیخوڕی وئیتڵاعاتی ومیت وزانیاری وپاراستنی دەوڵەتە کۆنەپەرست وحیزبەدواکەوتووەکان دەکەن کە هەڵدەستن بەفشارخستنەسەرپەیچەکەیان ئەکاونتەکە کە بەدڵی ئەوان کارناکات وبابەت بڵاوناکاتەوەیان بابەتی ڕەخنەیی بڵاودەکاتەوە. بەکورتی ئەوان هەوڵدەدەن دایان بخەن یان شێوازی جۆاروجۆرفشاری بۆدەهێنن کەلەکارکردن لەمپەری بخنەبەردەم گەشەکردنی. ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەژێریاساوسیستەمی حیزبی ودەوڵەتی ئەوان کارناکات وبەئارەزووی ئەوان کارناکات، ئەزانن کە بەردەوام بوونی کاریگەری زۆری دەبێت بۆیە ڕێگری دەکەن لەبەردەوام بوونیان بەهەرجۆرێک کەبۆیان بکرێت. ئەوانە نەباوەڕیان بەئازادی هەیە نە باوەڕیان بەمرۆڤایەتی هەیە، دەناچۆن ڕێگەدەگرن لەئازادی ڕاگەیاندن وقسەکردن.

ئەکاونت وفەیسبوکی خۆم بەچەندین جار هەوڵی داخستنی دراوە و وبلۆک کراوە پاش هەوڵێکی زۆر دەستی بەکارکردن کردۆتەوە، ڕۆژانە زۆرکەس تووشی ئەوفشارانە دەبێت کەفەیسبوک وپەیچەکەی بلۆک دەکرێ، یەکێک لەوکەسانەی کەفشاری زۆردەخرێتەسەری ئەویش پەیچ وفەیسبوکەکەی زۆربەڕێز مەریوان هەڵەبجەیی یە تەنها لەبەرئەوەی بابەتی ڕەخنەی بڵاودەکاتەوە. ئەگەرمڕۆڤەکان بێن مناقشەی بیروباوەڕەکانیان بکەن بەڕەخنەگرتن لەبیروباوەڕی یەکتری وەڵامی نووسین وقسەکانی یەکتری بدەنەوە لەکاتێکدا نووسین یان قسەکان بەدڵی ئەوان نەبوو زۆرباشتردەبوو بۆزانین وفێربوونی گەشەی زانست وزانیاریان، بەڵام بەشێک لەمڕۆڤەکان بەهۆی باوەڕنەبوونیان بەئازادی ڕادەربڕین وئازادی ڕاگەیاندن دێن بەشێوازی نادروست مامەڵەلەگەڵ بیرکردنەوەوبیروباوەڕی جیاوازلەخۆیان دەکەن.

ئەم جۆرە مڕۆڤانەبەشێکیان خاوەن بیروباوەڕی حیزبین وبەشێکیشیان خاوەن بیروباوەڕی ئایینین، هەروەها هەشیانە خاوەن بیروباەڕی ئایینی وحیزبی یە، بەتایبەت حیزبە ئیسلامیی یە توندڕەوەکان، کەبەهیچ شێوەیەک باوەڕیان بەئازادی وئازادی ڕاگەیاندن نی یە. ئەم جۆرە خاوەن بیرکردنەوانە کە ڕێگرن لەگەشەی ئازادی ڕاگەیاندن خۆیان فکروبیروباوەڕەکەیان بەرەوئیفلاسیی وشکست ملدەنێت ئەوان لەلاواى شکستى فکری وحیزبى وبیروباوەڕەوەیە کەدێن بەجۆرێک نادروست وناشارەستانى ونادیموکراسى فاشاردەکەن. ئەگەروانی یە بۆچی خۆیان یاخود مرۆڤەزۆرشارەزاکانیان لەوجۆرەبیروباوەڕوئایین وحیزبە وەڵامی ئەونووسراو وبابەت وقسانەنادەنەوەبەشێوازێک کەخۆیان پێیان ڕاستە بەبێ داخستن وفشارهێنانی نادروست بۆلایەنی بەرامبەر کەبیروباوەڕەکەی خۆیی یان ڕەخنەی گرتووە لەبیروباوەڕوئایین وحیزبەکەی؟ !. بێگومان ناتوانن وەڵامێکی دروست بدەنەوەبۆیە ڕێگای نادروست وناشارەستانی ونادیموکراسى وسەرکوتگەردەگرنەبەر. بەڵام دواجار تەنها خۆیان بیروباوەڕەکەیان شکستدێنێت نەک بیرکردنەوەوبیروباوەڕی بەرامبەر.

کۆماریی ئیسلامیی ئێران بەدرێژایی چل ساڵە سەرکوت وئیستبداد وزیندان وسێدارەی بەگەڕخستووە لەبەرامبەرگەشە نەکردنی ئازادی بیرکردنەوەوئازادی ڕاگەیاندن وئازادی یەکانی مرۆڤەکان بەهەزاران مرۆڤی کردە قوربانی لەپێناوی گەشەنەکردنى ئازادی بەڵام سەرکەوتوونەبوو، ئەوائێستا دەبیندرێت خەڵکی ئێران چۆن هاتۆتە سەرشەقامەکانیان داوایی ماف وئازادی یەکانیان دەکات، لەکۆتایی دا خەڵکی ناڕازی لەئێران سەرکەوتوودەبێت وکۆماری ئیسلامیی دەڕوخێت لەلایەن خەڵکەوە ئەگەر ئەم جارەش بەهێزی فاشیزمیی ئیسلامیی خەڵکی ناڕازی سەرکوت بکرێت ئەوا لەداهاتوودا دووبارەخەڵک دێتەوەسەرشەقامەکان وڕژێمی ئیسلامیی دەڕوخێنێت.

ڕێکخراوی ئیسلامیی داعش هێزێکی توندڕەوبوو دەوڵەتەکەی بەچەند ساڵێکی بەرگەی نەگرت لەکۆتایی دا ڕووخاونەما. حیزبەکانی باشووری کوردستان زۆر ڕێگریان لەگەشەی ئازادی ڕادەبڕین وگەشەی ئازادی یەکان کرد لەماوەی ۲٦ساڵ دەسەڵاتیاندا بەچەندەهاکەسی ئازادیخوازو یەکسانیخوازوڕۆژنامەنووسیان کردە قوربانی لەکۆتایی دا خەڵکی ناڕازی وئازادیخواز سەرکەوتوودەبێت، ئازادی یەکان باشترگەشەدەکەن.

لەوڵاتانی ئەو رووپا لەسەدەکانی ڕابروودا خەڵکی خاوەن ئایینی مەسیعی وپاشاوشازادەکان ڕێگری زۆریان کرد لەگەشەی ئازادی ڕادەربڕین بەهەزاران کەس بووە قوربانی بەڵام ئازادی گەشەی کردووە بۆتەمەڵبەندی پێشکەوتن وزانست وزانیاری وئازادی لەجیهانی مرۆڤایەتی دا. لەداهاتووشدا هەرئازادیخوازان سەردەکەون ئازادی گەشەدەکات.

پێویستە لەگەڵ گەشەدان بەئازادی بێ قەیدوشەردابین بۆئەوەی جیهانی مرۆڤایەتی باشتر لەزانست وزانیاری وبیروباوەڕەکانی مرۆڤەکان تێ بگات وسوودی لێ وەربگرێت. هەر ڕێگرێک بۆئازادی وئازادی ڕاگەیاندن بەهەربیانوێکەوەبێ شەرمەزاروڕیسوایی بکرێ چونکە ڕێگرى لەئازادى ڕاگەیاندن وئازادی یەکانى ترنیشانەی ناووشیاری ودواکەوتوانەوکۆنەپەرستانەی مرۆڤەکان وسیستەم ویاساکانى دەسەڵات وحکومەت دەردەخات.

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu