ژیاننامەى تێکۆشەڕێکى ئازادیخواز لەئێران ... عبدالرحمن رسول

ڕۆژانە چیرۆکى ڕاستەقینەى جۆراوجۆر پڕلەجەسارەت وقوربانى دانى تێکۆشەران بۆئازادى و بەرابەرى وکۆمەڵگایەکى بێ چەوسانەوە دەبیستین لەڕاگەیاندنەکان بڵاودەکرێتەوە بەڵام شێکى زۆرى لەچیرۆکەکان بەنادیارى وبڵاونەماونەکراونەوە,چونکەئەوچیرۆکانەى کە ئێستا بلاودەکرێنەوە بەشێکى زۆرکەمى ئەوخەرمانەچیرۆکەیە کە لەژێرسایەى دەسەلاتێکى سەرکوتکەرو چەوسێنەرى کۆمارى ئیسلامى سێدارەى ئێرانە ڕۆژانە ڕوودەدات. خەباتکارانى ڕێگاى ئازادى هەمیشە چەونەترس وئازابوون وپاکیان لەهیچ جۆرە ئازاروئەشکەنجەیەک نەبووە تەنهابۆئەوەى کۆمەڵگاى ئێران بگات بەئازادى وبەرابەرى . خۆشەویستان بفەرموون بەشێک لەژیاننامەى هەڵسوڕاوى ئازادیخوازو ئینساندۆست )سەعید شێرزاد ( لە ساڵی 19900 لە کرماشان لەدایک بوو. ئەو هەڵسووڕاوێکی کارامە بوو لە بەرگری مافی منداڵانی بێماف و ژیان قوورسی ژێر کار و ناو شەقامەکان. سەعید شێرزاد لە ساڵی 2013 کاتێک لەگەڵ کۆمەڵێک خەڵکی خۆبەخش دەیانوویست یارمەتی بگەیەنە ئاوارەکانی بوومەلەرزەی ئازەرباینجان، دسگیر دەکرێت. بەتاونی کاری بەکۆمەڵ لە دەرەوەی دەسەڵات، بە یەک ساڵ زیندانی سزا دەدرێت.

بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتی زۆر دژی ئەو بڕیارە، سەعید دوای 19 ڕۆژ ئازاد دەکرێت
دوواین جار لە 18 ی حوزەیرانی 2015 دەسگیر دەکرێتەوە و دوای 15 مانگ لە زیندانی ئەڤیندا سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێن بەبیانووی نا ئارام کردنی وڵاتی ئیران، و لە 20 ی ئەیلولی 2015 دەیگوازنەوە بۆ سەخترین زیندان لە ڕەجایی شهر، هەمان ئەو زیندانەی کە شاروخ زەمانی تێدا تیرۆر کرا.  


سەعید شێرزاد لە 7ی کانوونی یەکەمی 20166 لە دژی بێڕێزی بە خێزانی زیندانیانی سیاسی و ئەشکەنجە و ئازاری بەردەوامی زیندانیان، دەمی خۆی دووریەوە و مانگرتنی ڕاگەیاند. ژیانی ئەو لە ئێستادا لەژێر مەترسیدایە
سەعید شێرزاد نامەیەکی بۆ یادی چل ڕۆژەی شاروخ زەمانی نووسیوە وخەمی قوڵی خۆی بۆ لەدەستدانی "هاوڕێیەکی سووری خەڵک" دەردەبڕێت. لەو نامەدا بە تووندی ڕەخنە لە میدیاکان، ڕێکخراوە و لایەنگرانی مافی مرۆڤ، دەگرێت.

دواتر ڕەخنە لەچەپە ڕۆشنفکرەکان دەگرێت، کە چۆن تووشی نەخۆشی چەپڕەووی بوون و تەنها دوای ڕووداوەکان خەریکی ئەوەن "دووکاندار ئاسا" چەند قسەیەک لەسەر ڕووداوەکان دەکەن، کاتێک کە توانای ئەوەیان نییە بە کردەوە هەنگاو لە ناو کۆمەڵگەدا بنێن، و لەگەڵ ئازارەکانی شاروخەکان و کرێکاران و خەڵکی خوارەوەی کۆمەڵگەدا بن
نامەکەی سەعید شێرزاد بە زمانێکی سادە نووسراوە، بەڵام زۆر قووڵ چۆتە خوارەوەی کێشەکان و بە تەواوی ڕەخنەکانی درووستە.

چونکە کاتێک کە شاروخ زەمانی لە زینداندا و لەژێر ئەشکەنجەدا بوو، دواتریش کە گیانی بەختکرد، چەپە ڕۆشنفکرەکان هێندەی خەریکی ئەوە بوون شاروخ زەمانی بخەنە پاڵ گروپ و ڕێکخراو و بۆچوونی خۆیان، یان دژی بیروڕاکەی بوەستنەوە و لێکدانەوەی چەپڕەوانەی بۆ بکەن.

 هێندە شاروخ زەمانیان وەک خۆی کە کرێکارێکی سۆشیالیست و شۆڕشگێڕ بوو، نەدەبینی. هەروەک ئێستا چۆن لێکدانەوەی نەخۆشی چەپڕەوانەی ڕۆشنفکرەکان لەسەر خودی سەعید شێرزاد دەکرێت، نەخۆشیەکان بە جێگایەک گەشتوە کە تەنانەت پێش بڵاوکردنەوەی نامەکانی ئیستای سەعید شێرزاد لە پێگە و ماڵپەڕەکانیان، لەگەڵ بوون یان نەبوونی بیروباوەرەکانی سەعید شێرزاد ڕادەگەیەنن


بەهیوای ئەوەین سەعید شێرزاد سەخترین ژیانی زیندانی ڕەجایی شهر تێپەڕێنێت و بەسەرفرازیەوە بگەڕێتەوە بۆ بەرگری لە مافی منداڵان و خەڵکی خوارەوەی کۆمەڵگە.  بەهیوام خۆڕاگیرى ئەوتێکۆشەرە هاندەرێکى بەهێزوکاریگەربێت بۆهەمووئەوانەى کە بەرگرى وتێکۆشان بۆ دامەزراندنى سیستەمێکى مەدەنى وسیکۆلار وئازاد دەکەن بەردەوام بن چاونەترسانەوئازایانە بۆ بەرگریکردن لەئازادى وبەرابەرى چ لەکۆمەڵگاى ئێران بێت یاخود لەهەرگۆشەوکەنارێکى ئەم جیهانەبێت.  
نەفرەت لەچەوسێنەران وکۆنەپەراستان.  سەرکەوتوبێت تێکۆشان بۆ ئازادى وبەرابەرى .  

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu