تێکۆشان لەناو زیندانەکانى ئێران بەردەوامە!! ... عبدالرحمن رسول

هەڵسوڕاوانى شۆڕشگێر هەمیشە لەخۆبوردوچاونەترس بوون لەپێناوى بەدیهێنانى مافەکانى خەڵک دا بۆئەوەى خەڵک بەخۆش بەختى وئازادى وبەرابەرى ژیان بگوزەرێنێت,ئەگەرچى تێکۆشان بۆ دەستەبەرکردنى ماف وئازادییەکان سەخترودژوارتربووە لەژێرسایەى دەسەڵاتى سەرکوتکەرانەى مەلاکانى ئێران بەڵام خەباتکاران ئومێدوهیواى بەرخودانیان هەرگیزبەرنەداوە تەنهاجۆروشێوازییان گۆڕیوە لە ناوزیندانە تاریکەکانى ڕژێمى سێدارەى ئیسلامى ئێراندا,ئەویش بەتێکۆشانى تاکەکەسى گەشەیان بەشۆڕشىداوە بەقوربانى دانى جەستەودەروونى خۆیان لەپێناوى گۆڕانکارى لەسیستەم وحکومەتدا,لەناوزیندانەکاندا بۆڕەدکردنەوەوبەگژداچوونەوەى سیاسەت وبەرنامەدژەمرۆڤایەتییەکانى ڕژێم زیندانییەکان بەردەوابوون بەدەربڕینى ناڕەزایەتى ومانگرتنەکان لەناوزیندانەکاندا بەرامبەرپێشێلکردنى مافەکانى مرۆڤ وئازاروئەشکەنجەدانى زیندانیان لەناوزیندانەکان بەڵام بەرگرتن بە بڵاوکردنەوە وڕاگەیاندنى ئازاروئەشکەنجەکانى زیندانیانى ئێرانى لەلایەن کاربەدەستان ولێپرسراوانى زیندانیان بەردەوام کارى بۆکراوەوقەدەغەکراوە کەجیهانى دەرەوە بزانێت بەبارودۆخى زیندانیانى ئێرانى. زیندانیان لەم قۆناغەدا ئەگەرچى بەشێوازى وجۆراوجۆر داواکارى وناڕەزایەتییەکانیان بەڕووى بەرپرسان ولێپرسراوانى ڕژێمى کۆمارى ئیسلامى سێدارەى ئێران بەرزکردۆتەوە کەبەرپرسان ولێپرسراوانى ناوزیندانییەکانى ڕژێم ودەرەوەى زیندانییەکان بەهیچ شێوەیەک هەروەک کارى هەمیشەییان نەگوێیان لەزیندانییان گرتووە و نەبەدوایى جێبەجێکردنى خواست وداواکارییەکانى زیندانییەکانەوەچوون,بەڵکولەبەرامبەردا بەرپرسانى زیندانییان ئازاروئەشکەنجەکانى زیندانییانیان توندترودژەمرۆڤانەترکردووە.

لەزیندانەکانى ئێران زۆرترین چیرۆکى ڕاستەقینەى دژبەمرۆڤایەتى ڕۆژانە ڕوودەدات,کە زیندانیان بەشێوەیەکى گشتى ڕووبەڕووى سوکایەتى وئازارەکان دەبنەوە,ڕۆژانە گەنجان ولاوان وڕۆژنامەنووسان وکەسانى سیاسى وڕۆشنبیر لەژنان ولەپیاوان لەسێدارەدەدرێن,کەسەرجەمیان هەواڵ وچیرۆکى دڵتەزێن وجەرگ سووتاو دەبیستین ودەخوێنینەوەوگوێمان لێدەبێت,چەند ڕۆژ لەمەوبەر هەواڵى زیندانێکى سیاسى بڵاوکرایەوە بەناوى (سەعید شێرزاد) یەکێک لەئەندامانى دیفاع لەمنداڵانى سەرشەقام ومنداڵانى کارە.

 خەڵکى کرمانشان لەڕۆژهەڵاتى کوردستان لەئێران,کە لە ١٨ى جۆزەردانى ساڵى ١٣٩٣ دەستبەسەرکراوە,لەزیندانەلەگرتووخانەى ڕەجایى شار,لەبەرنەبوونى ئەمنیەتى گیراوانى عەقیدەتى,مانى لەخواردن گرت ولێوى دوورییەوە ئێستا ئەوابۆماوەى یەک مانگە لەمانگرتن بەردەوامە,لەئێستادا تەندروستى زۆر خەراپ وناجێگیرە,بەهۆى درێژەدان بەمانگرتنەکە فشارى خوێنى دابەزیوەولێدانى دڵى بەرزبۆتەوە ولەشى زۆرلاوازبووەوگورجیلەکانى زۆرئازارى دەدەن هەنگاوبەهەنگاوئەگەربەفریاى نەکەون لەمردن نزیک دەبێتەوە.

لەئێستاشدا هەواڵى بڵاوبونەوەى تێکچون وخەراپ بوونى بارى تەندروستى ورەوشى زیندانى سیاسى (ئارشى سادقى )دەبیستین. لێبوردنى نێونەتەوەیى لەڕاگەیاندراوێکدا داواى ئازادى بەپەلەى زیندانى سیاسى (ئارشى سادقى)وچاودێرى پزیشکى لەناوبراوکرد. لێبوردنى نێونەتەوەیى وریایى بەڕژێمى ئێرانداکەدەست لەیارى کردن بەگیانى ئارەشى سادقى هەڵگرێ.

 بەرپرسانى ڕژێمى سێدارەى ئیسلامى ئێران بەجێى ئازادى بەپەلەوبێ مەرجى (ئارشى سادقى وهاوژینەکەى بەناوى گوڵروخى ئیرایى,داواى زەمانەتى قورس دەکەن. بەرپرسانى ڕژێمى ئێران بەباشى دەزانن کەسەعاتێک دواخستنى ئازادى ئارشى سادقى بەماناى ژیان ومەرگە. ڕەوشى زیندانى سیاسى ئارشى سادقى کەئەمرۆزیاتر لەدوومانگ وچەندین ڕۆژى مانگرتن لەخواردن تێدەپەڕێنێت ,زۆرخەراپەوئەگەرى مردنى لەئان وسات دایە.

پێویستە ڕێکخراوەنێودەوڵەتییەکان وڕێکخراوەکانى پەیوەست بەمافەکانى مرۆڤ,ئەوحیزب وڕێکخراوانەى کەداکۆکى وبەرگرى لەئازادى ڕادەربڕین وئازادى ودیموکراسى ومافەکانى مرۆڤ دەکەن لەجیهاندا بەهەرجۆروشێوازێک کەپێیان دەکرێت وسەرکەوتودەبن لەدەستبەرکردنى مافەکانى مرۆڤ بەزوویى ئامادەیى خۆیان نیشان بدەن بۆداکۆکى کردن وبەرگرى کردن لەماف وداواکارى وخواستەکانى سەرجەم زیندانیانى ئێرانى,فشارەکانیان بەشێوازى جۆراوجۆر دەست پێ بکەن بۆسەرڕژێمى کۆنەپەرستى ئیسلامى ئێرانى بۆئەوەى بەرپرسانى ناوزیندانەکانى رژێم هەرچى زووترە دەست هەڵبگرن لەئازاروئەشکەنجەو لەسێدارەدان ,لەبەرئەوەى زیندانیانى سیاسى وزیندانیانى ژن وپیاووڕۆژنامەنووس ولاوان وگەنجان وتەواوى زیندانیانى ئێرانى بەگشتى وزیندانیانى کورد لە بارودۆخێکى زۆر نالەبارو خەراپدان,لەسەرجەم مافەسەرەتاییەکانى مرۆڤ بێ بەش کراون وڕۆژانە زۆرینەیان ڕووبەڕووى ئازاروئەشکەنجەى جۆراوجۆردەبنەوە ,هەربۆیە پێویستە سەرجەم دەنگە نارەزایییەکانى زیندانیانى ئێرانى بەتەواوى کۆمەڵگایى مرۆڤایەتى بگەیەنین بەهەرجۆرێک بۆمان دەکرێت,ئەمەش لەپێناوى ڕیسواکردن ومەحکوم کردنى کارکردەوەکانى ڕژێمى ئیسلامى سێدارەى ئێران و سەرکەوتن وبەدیهێنانى سیستەمێکى سیکۆلارو ئازادودوورلەچەوسانەوە ونابەرابەر.

پێویستە ئەوەبزاندرێت هەربێ دەنگێک وشاردنەوەیەک لەئاست زوڵم وچەوسانەوەو پێشێلکردنى مافەکانى مرۆڤ لەژێرسایەى سیستەمى سەرکوت ودژەبەشەرى ئیسلامى کەبەسیستەم وکۆمارى سێدارەى ئیسلامى ئێران ناسێندراوە لەجیهاندا نیشانەى دواکەوتویى وکۆنەپەرستى وخۆپەرستى ئەوجۆرە دەوڵەت وڕیکخراوەوحیزبانە نیشان دەدات کە بانگەشە بەداکۆکى لە دیموکراسى وئازادى ومافەکانى مرۆڤ وبەرابەرى دەکەن .

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu