دیسان تیرۆروتەقینەوە لە کوردستان !! ... عبدالرحمن رسول

 

دوو تەقینەوە لەشەوى یاڵدا ٢٠/٢١/١٢/٢٠١٦ لە شارى کۆیە لەباشوورى کوردستان,لەکاتێکدا کوڕان وکچان وگەنجان ولاوانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەناوبارەگاى حیزبى دیموکراتى کوردستان خەریکى ئاهەنگێڕان وشایى وخۆشى وگۆرانى وڕەشبەڵک بوون لەهەمان کاتدا تیرۆریستان خەریکى ئامادەکردنى بۆمب وکردەوەتیرۆریستى بوون زۆربەداخەوە لەگەڵ تەواوبونى ئاهەنگ وخۆشى وگۆرانییەکان تیرۆریستان کردەوەدژەمرۆڤایەتییەکەیان ئەنجامدا,خۆشى وشادى گەنجان ولاوانى کوڕوکچ گۆڕابەشیوەن وماتەمینى.

دوو تەقینەوە لە بەردەم دەفتەری سیاسی حزبی دیموکراتی کوردستان "حدک" لە کۆیە روویدا و کوژراو و بریندار هەیە , بەپێى سەرچاوەى ڕاگەیاندنەکان لە کۆیە : "تەقینەوەکە لە دوکانێک لە بەرامبەر بارەگای مەکتەبی سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان روویدا، ژمارەیەک کوژراو و بریندار هەن، هەندێک لە کوژراوەکان بە تەواوەتی سوتاوون".

ڕاگەیاندنەکان ئاماژە بەوە دەدەن: "رێوڕەسمێک بەبۆنەی شەوی یەڵدا لەنێو بارەگای مەکتەبی سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەڕێوە دەچوو، رێوڕەسمەکە تەواو بوو، دواتر تەقینەوەیەک لەنێو دوکانێک روویدا، ئەو خەڵکەی لەنێو بارەگاکەبوون بۆ بەهاناوەچوونی خەڵکی نێو دوکانەکە چوونە نزیک دوکانە کەو دواتر تەقینەوەیەکی دیکە روویدا، بەهۆی تەقینەوەی دووەم ژمارەیەکی زیاتری خەڵک لەوێ بونەقوربانى و برینداربوون".

سەرچاوەى ڕاگەیاندنەکان ڕایانگەیاندووە کە "ئەو خەڵکانەی لەبەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان بوونەتە قوربانی، ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانن، ئەوە دیار نییە کە چەندیان پێشمەرگەن و چەندیان خەڵکی سڤیلن".

بەداخەوەتاوەکو ئێستا بەپێى زانیاریە سەرەتایەکان ( ٣ ) پێشمەرگەى دێموکرات و ( ٢ ) ئاسایشى حکومەتى هەرێم بونەقوربانى و ( ٧ ) کەسیى تریش برینداربوونە .

تەقینەوەکە لەرێگەی دوو ماتۆڕسکیلی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجام دراوە. بەهیوام ڕوحى قوربانییەکان ئارام وشادبێ ,بەهیوام بەزووترین کات بریندارەکانیش چاکبنەوە. نەفرەت وڕووڕەشیش بۆتیرۆرستان.

چەندین جارە لەباشوورى کوردستان کادروئەندامان وپێشمەرگەکانى حیزبى دیموکراتی کوردستان وحیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران وحیزبى کۆمۆنیستى کرێکارى ى وحیزبى کۆمۆنیست وکۆمەڵە وسەرجەم حیزبەکانى ئۆپۆزیسیۆنى ئێرانى تیرۆردەکرێن. لەپاش تیرۆرکردنەکانیش تاوانباران وتیرۆریستان بەنادیارى وبەبێ دادگایى کردن وسزادان بۆى دەردەچن لەژێرسایەى دەسەڵاتى حیزبەقەومى ودینییەکان وحکومەتى هەرێمى کوردستان.

مێژووی سیاسی حیزبایەتى ئیسلامى وناسیۆنالیستى زۆر ئاشکراو دیارە,لەدوایى ساڵى ١٩٩١ لەباشوورى کوردستان کە حیزبە کوردییەکان خاوەن دەسەڵاتن,هەڕەشەى کوشتن لەچەندین هەلسوڕاوى سیاسى ونووسەرو ڕۆشنبیر وئەدیب وشاعیر کراوە پاشان تیرۆرکراوە وبکوژەکانیش بەنادیارى ماونەتەوە بەشێک لەدۆسێ کانیش پێچراوەتەوە. لە٢٢/١١/٢٠١٦ مەلاهۆشیار ئیسماعیل پێشنوێژووتارخوێنى مزگەوتى حاجى عمربندیان لەهەولێر,لەبەردەم ماڵەکەى خۆیدابەفیشەک بەسەختى بریندارکراودواترلەنەخۆشخانەگیانى لەدەستدا. هەروەها لە (١/١٢/٢٠١٦) دوایى چەند ڕۆژ لەدیارنەمانى ڕۆژنامەنووس (شوکرى زەینەدین) پەیامنێرى تەلەفیزیۆنى (کەى ئێن ئێن ),لەنزیک شارى (ئامێدى) بەتیرۆرکراوى دۆزرایەوە,شوێنى چەند فیشەکێک بەجەستەیەوە دیاربووە.

لەساڵانى ڕابردووش لەباشوورى کوردستان چەندین کەسایەتى سیاسى وڕۆشنبیروڕۆژنامەنووس تیرۆرکران لەوانە(دکتۆرشڤان وڕێناس ونەزیرعمروئارام وشاپۆرعبدولقادروقابیل عادل ومحمدعلاق وهاوڕێ کانى وعەلى بۆسکانى وڕەئوف ئاکرێى وبەکرعەلى وشێخ ستاروسۆرانى مامەحەمەوسەردەشت عوسمان وکاوەگەرمیانى وئازاد احمد و ویداد حسێن وکمال شێخ سادەناسراوەبەکمالەخرەووەستاسەدیق ساڵیاوایى و. . . . هیتد تیرۆرکراون. بەدرێژایى دەسەڵاتى پارتى دیموکراتى کوردستان/عێراق ویەکێتى نیشتیمانى کوردستان بەچەندین کەسایەتى سیاسى تێکۆشەرى کۆمۆنیست وئازادیخوازویەکسانیخوازى ئۆپۆزیسیۆنى دەوڵەتى ئیسلامى ئێرانى وئۆپۆزیسیۆنى دەوڵەتى ئیسلامى تورکیا لەباشوورى کوردستان لەژێرسایەى دەسەڵات وحکومەتى باشوورى کوردستان تیرۆرکراون وبەهەزاران لەکچان وژنان تیرۆروڕەشەکوژکراون زۆرینەى بکوژەکانیان بەنادیارى ماوەتەوە لەژێرسایەى سیستەم وحکومەتى کوردى باشوورى کوردستان,کەلەلایەن پارتى ویەکێتى وئیسلامى یەکان وبزووتنەوەى گۆڕانەوە ئەمڕۆبەڕێوەدەبرێت ولەناوحکومەت و پەرلەماندابەرپرسیارێتیان هەیە,ئەگەرچى لەقۆناغى ئێستاداخۆیان حکومەت وپەرلەمانیشیان پەکخستووە بەهۆى ململانێى حیزبایەتى وبەرژەوەندییەکانى حیزبەکانیان نەک لەبەر داواکارى وماف وبەرژەوەندییەکانى خەڵکى کوردستان.

ڕژێمى کۆنەپەرستى ئیسلامى ئێران بەردەوام لەهەوڵى پلاندانان دایە بۆشکستپێهێنانى گەشەى وبزووتنەوەى ئۆپۆزیسیۆنى ئێرانى ,هەمیشەبەردەوامەلە جێبەجێکردنى کارە دژەئینسانییەکانى لەچەشنى تیرۆروتۆقاندن وکۆمەڵکوژییەکاندا لەدژى هەڵسوڕاوانى سیاسى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەتایبەتى وهەڵسوڕاوانى سیاسى وڕۆژنامەنووس ونوسەران وئەدیبان وشاعیران وهونەرمەندانى ئێرانى بەگشتى . هەربۆیە ئەم جۆرەکردەوەدژەئینسانیانە تەنها لەڕژێمى کۆنەپەرستى سێدارەى ئیسلامى ئێران وهاوکارەکانى وهاوشێوەکانى دەوەشێتەوە.

هەربۆیەلەقۆناغى ئێستا پێویستە حکومەت زۆر بەووردى هۆکارى ئەم کردەیەوەتیرۆریستى یە بۆخەڵکى باشوورى کوردستان ئاشکرابکات وبەزووترین کات بکەران وهاوکارانى ئەوکردەوەیەتیرۆریستى یە بەخەڵکى بناسێنێت وبەئاشکرادادگاییان بکات وبەسزاى خۆیان بگەیەنێت,بەپێچەوانەوەهەرکەمتەرخەمێک وپشتگوێخستنێک لەئاشکراکردنى ئەوکردەوەتیرۆریستى یە نیشانەى هاوکارى وخۆشحاڵى ئەوەدەسەڵات وحیزبانەنیشاندەدات لەباشوورى کوردستان بەگشتى لەوناوچەیەبەتایبەتى.



نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu