کێشەی کۆچبەران، لەنیگایەکی ترەوە . . . پشکۆ ئەمین

 نوسەرو سەرنوسەری رۆژنامەی زۆریخی تازە، Fatina Keilani, Berlin

کلتوری بەخێرهاتنی ئەڵمانیا، تاوانبارەو بەشدارە لەو ئاژاوەیەی سەرسنوری پۆڵۆنیاو بەلارووس، بۆیە پێویستە لەسەر حوکمەتی ئەڵمانیای فیدراڵی داهاتوو، ئەم سیاسەتە بگۆڕێت و، سیاسەتیکی نوێ و تایبەت بەرامبەر بەکۆچ کردن بگرێتە بەرا، گەر وانەکات، ئەوا نەک ئاشتی ناو وڵاتەکەی خۆی، دەخاتە مەترسیەوە، بەڵکوو مەترسی، بۆ وڵاتانیتریش دروستدەکات،

 فاتینا کیلانی بەرلین،

بە هەزاران کۆچبەر کەبەشی زۆریان نێرن، لەسەر سنوری یەکیەتی ئەوروپان ودەیانەوێت بین بۆ ئەڵمانیا،

ئێستا لەسەر سنوری بۆڵۆنیا و بەلارووس درامایەک ئیش دەکات، ، هەزاران کۆچ بەر بە پاڵنان و بەزۆر دەیانەوێت بێنە ئەوروپا و هاوار دەکەن و دروشمی ( ئەڵمانیا، ئەڵمانیا ) دەڵێنەوە،

دیارە ئەوان بروایانوایە، هەر بە گەیشتنیان بۆ ناو ئەڵمانیا، ئیتر تەواو ئەوان سەرکەوتن و بە سەلامەتی و بە بێوەی رزگاریان بوو،

ئەمەش ئەنجام وئاکامی ئیشارەتی ناراست و سیاسەتی هەڵەیە، کە لە ماوەی چەند ساڵێکدا، ئاژاوەو کیشەی گەورەی کۆچ بەران لە ناو یەکیەتی ئەروپادا بۆ جاری دووهەم دێتە پێشەوە،

هەڕەشەی کۆچبەری ئەمجارە کۆنترۆڵەکەی لە دەرەوەیە، ناتۆ باس لە هەڵگیرسانی شەرێکی تێکەڵاو دەکات،

 

فەشەلی هێنا ؟

ئەنگیلا مێرکڵی راوێژکار لە وت و وێژێکدا، لەگەڵ رادیوی ئەڵمانیا، وتی

، ئێمە سەردەکەوین و جیبەجێی دەکەین، بەشێکی زۆری میدیاکان ئەمەیان بڵاوکردەوە( ئێمە دەتوانین بیکەین )

بەڵام پاش شەش ساڵ لە رستە بەناوبانگ و ناوبانگ زلەکەی، (ئێمە سەردەکەوین )، کەچی هێشتا تەواونەبووە،

 مێرکڵ هەندێک چیرۆکی بۆ دڵخۆشکردن ودڵ نەوای گێرایەوە، وەک دەرچوونی کچانی کۆچبەر لە قوتابخانە ئامادەیەکانی ئەڵمانیادا و، دەشڵێت، هێشتا وێنە گەورەکە نیوەو ناتەواوە، واتە سەرکەوتوونەبوە،

 خۆی دەیسەلمێنێت کە کارەکە بێ ئەنجامەو سەرکەوتوونەبووە،

(ئیمە سەرکەوتوونەبووین ) سەرکەوتوونەبووین لە بوونی یەک یاسای چوون یەک ویەکسانی ئەوروپی بۆ کۆچبەران، لە یەکیەتی ئەوروپادا،

 هێشتا دەست بەرزکەروەکان،  سەرکەوتوەکان قاچاخچیەکانین،

 تا ئێستا رێگەیەکی یاسای دانەنراوە بۆ کۆچ کردنی کۆچ بەران، وە تا ئێستا نەتوانراوە، هۆکانی کۆچکردن بەشێوەیەکی باش چارەسەرکەن،

 ئەگەر ئەڵمانیا شتێکی بەدەستهێنابێت بەبێشک، ئا لەمەدایە، ناردنی ئاماژەی هەڵەی بۆ هەموو دنیا، دەربارەی کۆچ کردن،

ئەو ئاماژە هەڵانە تا ئەمرۆش هەر بەردەوامە و بەرپرسیاریەتی لەو بارە ناهەموارەو تراژیدیایەی سەر سنوری پۆلۆنیای بەر ئەڵمانیا دەکەوێت،

دەسەڵاتداری بەلا رووس لۆکاشینکۆ ئارەزویەتی کە کۆچ بەران بنیرێت بۆ ئەڵمانیا، دەیەوێت بیانکات بەم دیودا، بەڵام حوکمەتی ئەڵمانیا بە درۆی گەیشتن و بە دروستکردنی ژیانێکی خۆش و ئارام لە ناو گیانی کۆچ بەراندا هەموویانی فریوودا،

لەراستیدا پاڵەپەستۆی کۆچ بەران، کاردەکاتە سەردەستاو دەستکردنی دەسەڵات لەناو وڵاتداو کارەکە قورستردەکات،

 مێرکڵی خاوەن دەسەڵات تا ئێستاش ناتوانێت سیاسەتێکی کراوەو باش بخاتەروو، دەربارەی کۆچ بەران، کە لە 2015 وە لێێ دەترسێت،

 حوکمەتی داهاتوو پیویستە کە سیاسەتێکی کراوە بگریتەبەر هەروەها

حوکمەتی فیدراڵی داهاتووش ؟

 ئەگەر حوکمەتی یەکگرتووی رەنگەکانیی، ئاماژەی هات وچۆ (ئەمپڵ) پێکهێنرا، دەکرێت مرۆڤ هیوایەکی هەبێت کە پارتی سۆسیال دیموکرات SPD وە پارتی سەوزەکان کە بە تایبەتی نمونەی ئاکاری جوان و سەرکەوتوون ڕیکەون،  لەسەربەرجەستەکردن و جێبەجێی کردنی سیاسەتیکی کراوە، دەنا ئاژاوەی زیاتر روودەدات،

کۆچ بەردەوام دەبێت، چوونکە مرۆڤ واهەست دەکات لەشوێنێکیتر باشتر دەژی، وەک لە وڵاتەکەی خۆیدا،

هەمیشە هەروایە، بۆیە لەسەرەتادا گەنجەکان دەنێرن، تا جێگە خۆشکەن و، پاشان هەوڵی هێنانی کەس و کارەکانیان بدەن،

 پێویستە بە یاسایەک ئەمە رێکبخرێت و بەرچاو روونیەک بۆئەمە هەبێت،

دەربارەی تیکەڵکردنی 1، 4ملێون کەسی هاتوو بۆ ئەڵمانیا لەساڵی 2014 وە تائێستا، هیچ سەرکەوتنێک بەدی نەهاتووە، ئەمەش بەپێی زیاد بوونی ژمارەی تاوانەکان و زیادبوونی ترسیش لە ئیسلامیەکان دەپێورێت،

ئەگەر کۆچ بەرەکان بتوانین ئاماژەی رۆشتنی ئەوروپا بۆ نەمانی سنور لێکدەنەوە، کەواتە دەبێت و پیویستە کە کۆمەڵگەی نیو نەتەوەی ئێستا ئاماژەی پێچەوانەیان بداتێ کە، مەیە یان نەیەێت !!

خۆگەر ئەمە روویداو هاتن، ئەوا دەبێت کە تەنها بەرێگەی یاسای بێتە ناوەوە،

ریگەی یاسای ؟

 لەم کاتەدا، زۆر ئازاراویە کە دەبیت بڵێم، کە تاکوو ئێستا ئەڵمانیا هیچ یاسایەکی بۆ کۆچ کردن نیە، بۆیە جێگرەوەکەی مێرکڵ، ئولاف شۆلتز دەبێت واز لەسیاسەتی خۆگونجاندن بهێنێت، وەک سەرکردەیەک کارەکە بگرێتەدەست، تا ئەمە زووتربکرێت باشترە، ئەمرۆ بۆشای نەبوونی دەسەڵات لە ئەڵمانیادا، لە خزمەتی لۆکاشینکۆ و پۆتیندایە .

 

نامەیەکی تازە، لەماڵەوە بمێنەرەوە !

چیدەبێت پێشتر بکرێت ؟

 بە تەنها پۆڵۆنیەکان پارێزگاری لەسنوری وڵاتەکەی خۆیان دەکەن، کە تا ئێستاش، سنوری دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپایە، ئەڵمانیا دەتوانێت هاوکاری پۆلۆنیا بکات، بە ئەفسەری پۆلیس، بە پێداویستی، هەرچی وارشۆ داوای کرد وپیویستی پێێبوو، بیداتێ،

 پێویستە سەفارەتەکانی ئەڵمانیا، لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە کۆچ بەران رێگەی رۆشتن بۆ بەلا رووس دەگرنە بەر، بەشێوەیەکی بەربڵاو، ئاگاداری نامەیەک، بڵاوبکاتەوە، کە تیایدا بنوسرێت،

( لەماڵەوە بمێنەرەوە ) !

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu