وانەیەک لەمێژوی نەتەوەکان ... پشکۆ ئەمین

میژوو بۆمان دەگێرێتەوە کاتێک هیتلەر پەلاماری هۆڵەندە (نیدەرلەند)یدا و گەیشتە شاری دەنهاک خەڵکی شەری دەنهاک هیچ بەرگریەکیان نەکرد لە شارەکەیان دژی ئەڵمانەکان، کە شیاویی باسکردنبێت لەمێژوودا، دەشزانرێت کە نەک هەر دەنهاک بەڵکو هەموو هۆڵەندە ئەو هیزەیان نەبوو کە دژی هیتلەرو دام و دەستگا جەنگی و روخێنەرەکەی بوەستنەوە،

بەڵام دەنهاک وەک دەڵێن هەر نەیکردبیت و زۆر ترسنۆکانەو سازشکارانە خۆیان تەسلیم بە ئەڵمان کردو پاشانیش زوربەی هەرە زۆریان چوونە ناو ریزی نازیەکان چەند کەسانێکی نیشتیمان پەروەرنەبێت، تاشەهید بوون بەرگریان کرد و بونە رەمزو نیشانەی خۆراگری و پارێزەرانی خۆشەویستی خاک ونەتەوە !!

هەرپاش داگیرکردنی دەنهاک خەڵکانیکی زۆر خۆیان بە ئەڵمان فرۆشت و نۆکەریان بۆ ئەڵمانەکان دەکردو تەنانەت پۆشاک وبەرگی نازیەتیان پۆشی ! ئەمە بوە پەڵەیەکی رەش بەناوچەوانی خەڵکانی ئەوشارەوە !!

پاش دەرکردن و راونانی ئەڵمانەکان لە هۆڵەندا، شاری دەنهاک بەهۆی ئەو خۆفرۆشانەوە سزایەکی قورس وگراندرا، لە لایەن دەوڵەتەوە، بەکۆمەڵێک شێوە سزاکان ئەنجامدەدراو دەردەبڕا، بۆنمونە،

/ شاری دەنهاک هیچ نرخێکی بۆدانەنراو خرایە پشتگوێ،

/ شەقام وخانوی داروخاوی پاش جەنگ چاک نەدەکرانەوە،

/ تەنانەت پاش 50 ساڵ دوای شەر دانیشگای تیدا دروسکرا، وەک سزایەک

بۆ خەڵکی دەنهاک،

/ خەڵکە سوک و خۆفرۆشەکان دادگایکران و بە پێی تاوانەکانیان سزادران

ئیشارەتێکی رەش کرا بەقۆلیاندا وەک نیشانەیەک بۆ خۆفرۆشیان و

ناسینەوەیان وەک جاشیکی سوک و رسوا !

/ لەسەر هەویەکانیان ئیشارەتێکی لێدرابوو بۆ ناسینەوەیان و سزادانیان و

بەرێنەکردنی هەندێک کار بۆیان لەدام ودەستگاکاندا، هەندیک جاریش کاریان پێ نەدەدان وهەندیک کاریش بۆئەوان قەدەغەبوو !!

ئەم سزایانە لە دەنهاکدا بەسەر نەوەو وەچەکانیشیاندا مایەوە، نەوەکانیشیان بێبەری نەبوون و بەرسزای تاوانی باوک وکەس وکاریان کەوتین !

لەسەر هەویەکانیان هەمان نیشانە هەبوو، کارەکانیان بۆ بەرێ نەدەکرا لە زۆر شوێنی گرنگدا دانەدەمەزرێنران، کە دەیانپرسی بۆ ؟

وەڵام تەنها، برۆ لەباوکت بپرسە بوو ؟

ئەوانەی لە پێناو بەرگری لە خاکدا شەهید کرابوون پەیکەریان بۆ دروستکراو ناوی شەقام وقوتباخانە وباخچەیان بە ناوەوە کرا،

ئێستاش رۆژانە لەجێگەی شەهیدبوونیان یان لەنزیک پەیکەرەکانیان گوڵ و مۆم دانراوەو یاد دەکرێنەوە، بەرێزەوە تەماشای نەوەکانیان دەکرێت و سەری رێزیان بۆ دادەنرێت و پاداشت دەکرێن،

ئەم سزایە نزیکەی ٥٠ ساڵی خایاند بەسەر دەنهاک و خەڵکەکەیدا !

ئەی لای ئێمەی کورد چی لەئەنفالچی و جاش ودەست بەخوێن سورەکانی کورد کرا کەپێش سوپای داگیرکەردەکەوتن وداوای کیمیایان دەکرد بیاندەنی تا بیکەن بەسەر نەتەوەکەی خۆیاندا کە کوردە !!!

بەداخەوە لای ئێمەی کورد پیچەوانەی هەموی ئەمانە رویدا،

/ هەرپاش سەرکەوتن بەبەیانێکی بەرەی کوردستانی لەهەموو جاش و

ئەنفالچی خۆفرۆشەکان خۆشبوون،

/ جاشەکان و ئەنفالچیەکان هەتا ئێستاش کەس لەگوڵی کاڵتری نەداوەتە

روویان، بەپێچەوانەوە دەسەڵاتیان لە شۆرشگیرەکان زیاترە !!

شورشگیرو پیشمەرگەکە دەبێت پچێت لەجاش بپارێتەوە تاکارێکی بۆ جێبە جێبەجێ بکات، ئێستا خەڵکەکە وای لیهاتوە بڵێت،

خۆزگە جاش بوومایە، یان، باشە بۆ جاش نەبووم !!!

نەفرەت لەجاش وجاش پەروەران،

 

 

 

 

بابەتی ساڵانی پێشوی پشکۆ ئەمین

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu