چـیرۆک بۆ منـداڵان. . کـەو و رێـوی. . نووسینی - رەزا شـوان

بەیانی رۆژێـکی بەهـار، لە دامێنی چیـایەکی بەرزی کوردسـتان، لەسەر تاشە بەردێکی قـووچ و بەرزدا، کـەوێـک نیشتبـۆوە. پـڕ بە گـەرووی دەیقـاسپانـد. رێـوییـەک بیـنی و لە خۆشـیدا کـەوتە هەڵپەڕیـن.

رێـوییەکە: ئای کە کەوێکی جـوان و قـەڵەوە. گۆشتی ئەمڕۆمان دەرچـوو. بەڵام با بـیر لە فـێڵـێک بکەمەوە و لـێی نزیک ببـمەوە، تا بتـوانـم بە ئاسـانی بیگـرم و حەپـەلـۆشی بـکەم ـ دوای کەمـێک بیرکـردنەوە ـ پێمـوایە فـێڵـێکی باشـە. دەی پێـویسـتە زووبـکەم تا هـەڵـنەفـڕیـوە.

رێـوییەکە بە ئەسـپایی رۆیی و لە کـەوەکە نـزیـک بـۆوە.

رێـوییەکە: بەیـانیت باش، ئەی کـەوی دەنگخـۆش، ئەی شاهـونەرمەنـدی باڵنـدەکـان، بە راستی خـاوەنی دەنگـێکی نـاوازە و ئەفـسوونـاویت. مـن زۆر سەرسامی جـوانی و دەنـگە زوڵاڵ و خۆشـەکـەتـم.

کـەوەکە: زۆر سوپاس

رێـوییەکە: ئەوەشم بیستووە، کە تۆ بەهـرەیەکی زۆر باشیشت لە نوانـدن و لە لاسایی کـردنەوەدا هـەیە. بەڵام مـن بە چـاوی خـوم هـیچ نـوانـدنێکم لێـت نەبیـنیوە. دەتـوانی ئـەم تـوانـایەت و راستیـیەشـم بـۆ بسەلـمـێنی؟

کەوەکە بە زمـانلووسی و ئەم پێ هەڵـدانەی رێوییەکە بڕوای کرد و پێی فـشەوە بوو.

کـەوەکە: چـی بکـەم تـا بـۆتی بسـەلـمـێـنم؟

رێـوییەکە: دەتـوانی رۆڵـی کەسـێکی چـاو نـووقـاوی نـووسـتوو ببـینی؟

کـەوەکە: بـۆ ناتـوانـم، لەمـە ئاسـانـتر نیـیە.

کـەوکە سـەری کـردە سەر تاشـە بەردەکـە و هـەردوو چـاوی نـووقـانـد.

رێوییەکە یەکسەر پەلاماری کەوەکەی دا و بە دانـەکانی هەردوو باڵی گـرت و بردی.

کـەوەکە زانی تێکەوت و کـۆتـایی ژیانێتی و رێـوییەکە دەیخـوات. کەوتە بیرکـردنەوە. . بیـرۆکەی فـێڵـێکی باش بە خەیـاڵیـدا هـات. دوا تروسکەی هـیوای بوو بۆ رزگـاربوون لە مـردن.

کـەوکە:رێـوی گیان دەزانـم دەمخـۆیت. لەوانەیە بە خواردنی من تێر نەبیـت. بەڵام من لەم نزیکانە کـونە کەروێشکـێک دەزانـم لە کوێیە. . پێش ئێستا دوو کەروێـشکی قـەڵەو و خرپنـم بینی چـوونە کونەکەیـانەوە. . لە ئێستادا نووسـتوون. گەر کونەکـەیانت پێشان بـدەم، بە ئاسانی دەتـوانیـت هەردووکیـان بگـریت و خـۆت مەسـتی گـۆشت کەروێـشک بکەیـت. بەڵام بە مەرجـێک پیێشانـت دەدەم، کـەبە دەنگـێکی بەرز و بە خێرایی هـاوار بکەیـت و بڵـێی:"لاولاو".

رێـوییەکە بە قسەکـانی کـەوەکە بـڕوای کرد و لـە دڵـی خـۆیـدا وتی: دوو کـەروێـشکی قـەڵـەو بەشی دوو رۆژم دەکـەن. ئـای کە گـۆشـتی کـەروێـشک خـۆش و بەتـامە. خـۆ ئەگەر هەردووکیانیش نەگـرم یەکێکیان هـەر دەگـرم. چی تـێ دەچـێت کە بە دەنگـێکی بەرز هاواربکەم و بڵـێم " لاولاو ". دەمی کردەوە کە بڵێت "لاولاو". کەوەکە لە دەمی بەربـوو و رزگـاری بـوو و هـەڵـفـڕی. . چـوو لەسەر لـووتکەی چیـایەکەدا نیشـتەوە.

رێـوییەکە (لەبەر خۆیەوە): کـەی مـن وا گەمـژە بـوومـە و بە ئاسانی هەڵـخەڵـەتـاوم؟

کـەوکەش(لەبەرخۆیەوە): نازانـم چـۆن بـڕوام بە قسەکانی ئەو رێـوییـە کـرد؟رێـوی هـەر رێـوییـە، گـەر کەوڵـەکـەشی بگـۆڕێـت. . ئـەی کـورد نـاڵـێت:
"رێـوی بـە فـێـڵ نـاوەسـتێ . . . مـەگـەر تـەڵـە بیـبەسـتێ"
پێـویسـتە لـەم بەسەرهـاتـەم، پەنـد وەربگـرم و دووبـارە هـەڵـنەخـەڵـەتـێـم.

(*) بیـروکەی ئـەم چـیرۆکـەم لـە چـیرۆکـێکی (عـەبـدولـمەجـید ئیـبراهـیم قـاسـم) ەوە وەرگرتووە. کە چیرۆکنووس و نووسەرێکی ناسراوی کوردە لە بواری ئەدەبی منداڵان. لە شاری "قـامیشـلـو" لە رۆژئـاوی کـوردسـتان دەژی. بە زمـانی عـەرەبی دەنـووسێ.

(*)مەبەستم لەم چیرۆکە، کەسانی فـێڵباز لە ناو کۆمەڵدا زۆرن. کە دەیانەوێ بە فـێڵ و بە زمـانـلـووسی، کەسـانی خـۆشــباوەڕ بـۆ مەبەسـتی خـۆیـان هـەڵـبخـەڵـەتێـنن. بـەڵام هـەمـوو جـارێـک سـەرکـەوتـوو نابـن و لـەوان زیـرەکـتر هـەیە. پێـویسـتە وریـابیـن و نەکـەوینـە داوی ئـەم فـێـڵـباز و قـۆڵـبڕانـەوە، کـە لە رێـوی رێـویتـرن.

سـویـد: ٢٠٢١

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu