رۆژنامەنووسێكی پارتی بۆ سەرۆكی حزبەكەی: بماندە دادگا و تاوانبارین

ئومێد بابان، كە بە گوتەی خۆی چەندین ساڵە لە دەزگا میدیاییە جیاوازەكانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا كاردەكات، گلەیی و گازندە ئاراستەی سەرۆكی حزبەكەی (مەسعود بارزانی) دەكات و دەڵێت، یۆبیلی زیوینمان لە خەباتی پێشمەرگایەتی و رۆژنامەنووسیدا تێپەڕاند و كەچی هێشتا كرێچی عەرەبێكم، هێشتا لە كۆی هەزاران كیلۆمەتر چوارگۆشە، خاوەنی 50 مەتر زەوی نیم تا ژوورێكی تێدا دروست بكەم و لە كرێچێتی رزگارم بێت.

ئەو رۆژنامەنووسە دەشنووسێت، لە دەیان پڕۆژەی نیشتەجێبووندا لە هەموو هەرێمی كوردستان، كە گوایە بۆ خەڵكی كرێچی و دەستكورت دروست كراون و بەڵێندەران زەوییەكەیان بەخۆڕایی لە حكومەت وەرگرتووە، هیچ خێزانێكی شایستە سوودمەند نەبووە و ئەوەی كراوە، تەنیا سەرمایەگوزاریكردن بووە بە خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی پێشمەرگە قارەمانەكان، كە بەداخەوە كۆمەڵێك سەرمایەداری هەلپەرست و چاوچنۆك كەڵكی ملیۆنان دۆلاریان لەو فرسەتە وەرگرتووە.

دەشڵێ: " (جەنابی سەرۆك)، بماندە دادگا و ئێمە تاوانبارین، چونكە تا ئێستاش كە ئەو پەیامە دەنووسین، لەسەر ماف و داواكارییەكانی خەڵك و خۆشمان بێدەنگین، نە كونجێك هەیە تێیدا بحەوێینەوە، نە نیشتمانێك هەیە دڵمان بداتەوە و نە هیچ هیوایەكیش بۆ داهاتوو".

 

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu