"بێنیشتمان"ی "توورج ئەسڵانی" لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" نمایش ده‌کرێت.

مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی "بێنیشتمان" سێیەمین بەرهەمی بڵندی. سینەماکاری کورد "توورج ئەسڵانی" لە به‌شی پێشبڕکێی "سینه‌مای کوردی" له. هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" نمایش دە‌کرێت. . فیلمی سینەمایی "بێنیشتمان" Landless لە نووسین، دەرهێنان و بەرهەمهێنانی. سینەماکاری کورد "توورج ئەسڵانی"، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد. مووڤی" MAAD Movie و هەروەها بەرهەمی هاوبەشی "ڕەز هەڵکەوت ڕەشید" لە. هەرێمی کوردستان، که له یەکەمین نمایشی جیهانی خۆیدا لە بەشی "ئاسۆی. سینەمای جیهان" لە سی و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی. "سینەکۆئێست" Cinequest لە وڵاتی ئەمەریکا لە گرینگترین فێستیڤاڵە فیلمە. سەربەخۆکانی دنیا و هەروەها فێستیڤاڵی باوەڕپێکراوی ئاکادیمیای ئۆسکار. نمایشکرا، لە دووهەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا به ئاماده‌بوونی. هه‌ندێک له ستاف و ئه‌کته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای. کوردی" لە هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" Duhok لە. هەرێمی کوردستان دەچێتە سەر پەردەی سینەماکان. . "بێنیشتمان" به ئاماده‌بوونی "توره‌ج ئه‌سڵانی" و هه‌ندێک له ئه‌کته‌ره. سه‌ره‌کییه‌کانی له‌وانه: هانی موجتەهیدی، شوان عەتووف، جاهیت شاهین. یاڵچین، بوڵەنت کاسێر، ڕێکێش شەهباز، بەنگین عەلی و بەڕۆژ ئاکرەیی له دوو. سانسی جیاوازدا واته: له کاتژمێر ٥ی ئێوارێی ڕۆژی چوارشه‌مه ١٧ی. نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠٢١ له هۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دهۆک و هەروەها له کاتژمێر ٩ی. شه‌وی پێنجشه‌مه ١٨ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠٢١ له هۆڵی سینەمایی ناوەندی "دهۆک. مۆڵ" لە شاری دهۆک له هه‌رێمی کوردستان نمایش ده‌کرێت. . "بێنیشتمان" لە لایەن کۆمپانیای "تسویر گستر الهە پارسی" (ئێلی ئیمەیج).  Eli Image بە بەرپرسیارییەتی خاتوو "ئیلاهە نەوبەخت" لە ئاستی جیهاندا. بڵاودەکرێتەوە. . فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" کە بە یادی "یەڵماز گۆنای" دەرهێنەر. ناوداری سینەما و براوەی خەڵاتی چڵە خورمای فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی. "کان"ی فەڕەنسا (1982) و بە مەبەستی پردێکی پەیوەندیی لە نێوان دەرهێنەرە. کوردەکان و فیلمسازانی سەرتاسەری جیهان و هەروەها ئاڵووگۆڕی فەرهەنگی. نێوان نەتەوە جۆراوجۆرکانی دنیا دامەزراوە؛ هەشتەمین خولی به نمایشی ٩٤. فیلم له سینه‌ماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چوارچێوەی فیلمە. بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلم و بەڵگەفیلمەکان لە چەندین بەشی. پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان"، . بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی"، بەشی "ڕوانینێک بە سینەمای جیهان"، بەشی. "پانۆڕامای سینەمای کوردی"، بەشی "نمایشی تایبەت" و . . . لە ڕۆژانی 15 تا. 22ی نۆڤەمبەری 2021 لە هۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دهۆک و هەروەها له هۆڵە. سینەماییەکانی ناوەندی "دهۆک مۆڵ" لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت. . لە "بێنیشتمان" دوایین به‌رهه‌می سینه‌مایی "تووره‌ج ئه‌سڵانی". ده‌رهێنه‌ری نوێخوازیی کوردستان و ئێران؛ تێکه‌ڵاوێک لە ئەکتەرە. ناودارەکانی وڵاتانی تورکیا، سووریا، عێراق و هەرێمی کوردستان، بە چوار. زمانی کوردی، تورکی، عەڕەبی و فارسی تیایدا ڕۆڵیان بینیوه. . . بۆ زانیاریی زیاتر: http://www.duhokiff.com/

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیلمی سینەمایی "بێنیشتمان".  .

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu