"نانی پیرۆز" لە فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "زاگڕێب داکس" ڕێزیی تایبەتی لێگیرا

 

مەنسوور جیهانیـفیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" لە دەرهێنانی خوالێخۆشبوو "رەحیم زەبیحی" و لە بەرهەمهێنانی "توورەج ئەسڵانی"، لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی خەڵاتی سەرەکی "ئەو فیلمانەی کە گرینگیان هەیە" لە حەڤەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "زاگڕێب داکس" لە وڵاتی کڕۆواسیا ڕێزیی تایبەتی لێگیرا.

بەڵگەفیلمی "نانی پیرۆز" Holy Bread دوایین بەرهەمی سینەماکاری کۆچکردووی کورد "رەحیم زەبیحی"، لە بەرهەمهێنانی سینەماکاری ناوداری کورد "توورەج ئەسڵانی" و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد موڤی" MAAD Movie؛ لە دوایین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی نێونەتەوەیی حەڤەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "زاگڕێب داکس" ZagrebDoxلە وڵاتی کڕۆواسیا نمایشکرا و خەڵاتی ڕێزلێنانی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی خەڵاتی سەرەکی "ئەو فیلمانەی کە گرینگیان هەیە"ی The Movies That Matter Awardئەم ڕووداوە سینەماییەی وەرگرت. ئەم خەڵاتە تایبەتە، بەو فیلمانە دەبەخشرێت کە بە باشترین شێوە، ئاستی مافی مرۆڤیان بردبێتە سەرەوە و گەشەیان پێدابێت.

بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم بەرهەمە دیکۆمێنتارییە، لە ئەستۆی کۆمپانیای "تسویر گستر الهە پارسی" (ئێلی ئیمەیج) Eli Image بە بەرپرسیارییەتی خاتوو "ئیلاهە نەوبەخت"ـە.

ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی خەڵاتی تایبەتی "ئەو فیلمانەی کە گرینگیان هەیە" لە حەڤەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "زاگڕێب داکس" بریتی بوون لە: "مێهرداد ئۆسکویی" Mehrdad Oskouei دیکۆمێنتسازی ناودار و بەئەزموون لە وڵاتی ئێران، "ئۆلیڤێڕ سێرتیچ" Oliver Sertić بەرهەمهێنەری بەڵگەفیلم و بەرنامەداڕێژی فێستیڤاڵ لە وڵاتی کڕۆواسیا و هەروەها "فڕانکۆ پێڕکۆڤیچ گامۆلین" FrankaPerkovićGamulin دەرهێنەری شانۆ، مامۆستای نواندن و سەرۆکی کۆلێژی هونەرە نمایشییەکانی زاگڕێب لە وڵاتی کڕۆواسیا.

حەڤەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "زاگڕێب داکس" بە نمایشی بەرهەمی سینەماکارانی وڵاتانی جیهان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی و بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: "شەوی نووسەر ـ "ڕاجکۆ گڕلیچ" RajkoGrlić، نمایشی "تایبەتی زاگڕێب داکس"، بەشی "نمایشی تایبەت" و هەروەها چەندین بەشی دیکە لە ڕۆژانی 13 تا 20ی جوونی 2021 لە شاری زاگڕێب پێتەختی وڵاتی کڕۆواسیا بەڕێوەچوو.

بۆ زانیاری زیاتر:

http://zagrebdox. net/en/2021/news/big_stamp_to_downstream_to_kinshasa_and_my_uncle_tudor

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتییفیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز".

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu