یەکەمین حەوتەی نێونەتەوەیی فیلمی کوردی "سنەدژ" لە سنە بەڕێوەدەچێت

یەکەمین حەوتەی نێونەتەوەیی فیلمی کوردی "سنەدژ" بە پشتیوانی ماڵیی بانکی سادراتی ئێران، بەڕێوەبەرایەتی لقەکانی پارێزگای کورستان لە شاری سنە بەڕێوەدەچێت.

یەکەمین حەوتەی نێونەتەوەیی فیلمی کوردی "سنەدژ" بە هەوڵی کۆمپانیای سینەمایی "ستاک فیلمی سنە" بە بەڕێوەبەرایەتیی سینەماکارانی کورد "سەتار چەمەنی گوڵ" و خاتوو "ڤیدا ساڵحی" و بە پشتیوانی ماڵیی بانکی سادراتی ئێران، بەڕێوەبەرایەتی لقەکانی پارێزگای کورستان و هەروەها بە ئامادەبوونی بەرپرسانی فەرهەنگی و هونەری و سینەماکارانی هەرێمی کوردستان و هونەرمەندانی پارێزگای کوردستان بە نمایشی فیلمە بڵیندە سینەمایی، کورتە فیلم و فیلمی دیکۆمێنتاریی و بە هاوکاری هەندێک لە دەزگاکانی پارێزگای کوردستان لە رۆژانی 3 تا 6ی ژانوییەی 2017 واتە 14 تا 17ی بەفرانباریی 1395ی هەتاویی لە پەردیسی سینەمایی "بەهمەن" لە شاری سنە لە پارێزگای کوردستان بەڕێوەدەچێت.

"کامبیز لهۆنی نیژاد" بەڕێوەبەریی گشتیی بانکی سادراتی پارێزگای کوردستان سەبارەت بە مەبەستی پشتیوانی ئەم بانکە لە یەکەمین حەوتەی نێونەتەوەیی فیلمی کوردی "سنەدژ" گوتی: بانکی سادرات، هاوڕێی لەگەڵ ئەرکی سەرەکی و گەشەپێدانی ئابووری وڵات، بەردەوام گرینگی بە رۆڵی کۆمەڵایەتی، فێرکاریی و فەرهەنگی خۆی لە کۆمەڵگا داوە و هەنگاویشی بۆ هاویشتووە کە هەوڵی پیرۆزیی ئەم دوایانەی سازکردنی قوتابخانە لە شاری سەقز نموونەیەکە لە رۆڵی کارای بانک لە بواری پەروەردە و فێرکارییدا.

گوتیشی: بەڵام لە بواری فەرهەنگ و بەتایبەت سەبارەت بە یەکەمین حەوتەی نێونەتەوەیی فیلمی کٍوردی "سنەدژ" لە شاری سنە، دەتوانین ئاماژە بەو خاڵە بکەین کە ناو و برێندی بانکی سادراتی ئێران، ناو و برێندێکی ناسراو و نێودەوڵەتییە و بێگومان هاوڕێیی ئەم برێندە لە تەنیشت رووداوێکی فەرهەنگی بە پێگەی ئەو زیاد دەکات.

لهۆنی نیژاد لە کۆتاییدا تەئکیدی کرد: هیوادارم کە بانکی سادرات لە ناساندنیی فەرهەنگی نەتەوەکانیشدا رۆڵی خۆی بە باشی بگێڕێت و گرینگتر لە هەمووی ئەمانە گەیاندنیی ئەم پەیامە بە بەشداربووانی ئەم رووداوە هونەرییە کە بەڕێوەبردنی ئەم کارە گرینگە لە پارێزگای کوردستان و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پڕ کێشەدا بە پشتیوانی بنگەیەکی ئابووریی یانی هێمنایەتیی، وەستان و شکۆی نیشتمان و لە ڕاستیدا ئەوە بۆ ئێمە زور گرینە.

لە ناساندیی یەکەمین حەوتەی نێونەتەوەیی فیلمی کوردی "سنەدژ"دا هاتووە: پشتیوانی لە فیلم و فیلمسازانی کورتە فیلم لەڕاستیدا گەرەنتییە بۆ درێژەپێدان بە فیلمسازانی فیلمی بڵیند و لەهەمان کاتیشدا پتەوبوونی رەوتی فیلمسازی کورتە فیلمە وەکوو دیاردەیەکی سەربەخۆ و هونەریی لە نیشتماندا دێتەئەژمار.

ئەم رووداوە سینەماییە بە مەبەستی ناساندنی شێواز، جۆر و فەرهەنگی فیلمسازی کورتە فیلم لە هەر کام لە وڵاتانی بەشداربوو، ئاڵووگۆڕیی زانیاریی لە بوارەکانی فێرکاریی و فێربوونی فیلمسازیدا، سازکردنی کورتە فیلمەکان بە شێوەی بەرهەمگەلی هاوبەش بە پێی گرینگیدان بە جۆراوجۆریی فەرهەنگەکان و جۆریی ژیان و مەسەلە نەتەوایەتی و خۆماڵییەکان، بەدیهێنانی پەیوەندییە نزیکەکان لە نێوان گرووپە فیلمسازییەکاندا لە ڕێگای چاوپێکەوتن و وتوووێژکردن بەمەبەستی ئاشنابوون و ناساندنیی فەرهەنگە جۆراوجۆرەکان لەگەڵ یەکترییدا، تایبەتمەندییە نەتەوایەتی و خۆماڵییەکانی ئەوان و شایەد بەکارهێنانی ئەوان لە سازکردنی کورتە فیلمەکاندا، سەرهەڵدانی زمانێکی هاوبەشی وێنەیی بۆ دەوڵەمەندکردنیی فەرهەنگیی مرۆڤدۆستی و هەروەها بە چەندین مەبەستی دیکە بەڕێوەدەچێت.

سینەماکاری کورد "ماشەڵڵا محەمەدی" هونەرمەندی شێوەکار، گرافیست و ئەنیمەیشێن سازیی ناسراوی سنەیی، دیزاینی بۆ پووستەر و هەروەها لۆگۆی یەکەمین حەوتەی نێونەتەوەیی فیلمی کوردی "سنەدژ"دا ئەنجامداوە.

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتیی یەکەمین حەوتەی نێونەتەوەیی فیلمی کوردی "سنەدژ".

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu