فەرمانی گرتن و قەدەغەی گەشت بۆ دەرەوە بەسەر پەرلەمانتارێکی پێشووی هەرێم دەرچووە

سۆران عومەر دەڵێت:

لەسەر سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم دژی بەندە کە ٢/٤/٢٠٢٠ تۆماری کرد، دادگا و پۆلیسی ھەولێر فەرمانی گرتن و قەدەغەی سەفەری بەندەیان بۆ دەرەوە دەرکردووەو ڕادەستی سەرجەم فڕۆکەخانەو دەروازە سنوریەکانیان لەتەواوی ھەرێم و عێراق کردووە، بەتایبەتیش فەرمانی گرتنەکەیان بۆ سلێمانی ناردووە.

بەداخەوە دادگای ھەولێر لە کەیسی بەبارمتەگیراوەکانی بادینان سەلماندی داردەستێک زیاتر نییە، بۆیە ئامادەم بچمە دادگای کۆیە کە سەر بەپارێزگای ھەولێرە بۆ یەکلاکردنەوەی کەیسەکە.

لەیاساو دادگا ھەڵنەھاتوین تا قەدەغەی سەفەرمان لەتەواوی عێراق دا بخەنە سەر، ئێمە بەرگریکاری جێبەجێکردنی یاساین وەک خۆی و بەبێ تەداخول.

سۆران عومەر

پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی دادگەر

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu