سەرچاوەیەکی عەرەبی: ئێران بە چوار بەرامبەر گاز بە عێراق دەفروشێت. . .

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری عەرەبی جەدید، ڕێککەوتنێک لە نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و ئێران، واژۆ کراوە کە بە گوێرەی ئەو ڕێککەوتننامەیە ئێران بە نرخێکی زۆر گرانتر لە بازارەکانی جیهان کە نرخەکەی ٤ ئەوەندە بەرزترە، گازی سروشتی بە عێراق دەفرۆشێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ ماڵپەرەکە ڕایگەیاندووە، نرخی یەک ملیون یەکەی گەرمی (کە پێوەری گازە) لە بازارەکانی جیهاندا بە دوو دولار و نیوە، بەڵام بەپێی ڕێککەوتنەکانی نێوان عێراق و ئێران، ئەو نرخە زۆر زیاترە و دەگاتە دە دۆلار و پەنجا و شەش سەنت.

هەر لەمبارەیەوە، جەواد ئەوجی بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتیمانیی ئێران بۆ گازی سروشتی ڕایگەیاندووە کە بەپێی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ عێراق بۆ دابینکردنی گازی سرۆشتی بۆ وێستگەی کارەبای مەنسووریە و بەغدا، ڕۆژانە ٢٥ ملیون مەتر دووجا ڕەوانە دەکرێت کە نرخەکەی دەکاتە ١٠ ملیون دۆلار لە ڕۆژێکدا و ساڵانە تێچووەکەی دەگاتە سێ و نیو ملیار تا ٣ ملیار و ٧٠٠ ملیون دۆلار.

شایانی باسە، بەرپرسانی ئێران جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە سەرەڕای هەبوونی ئابڵۆقەی ئابووری لەسەر وڵاتەکەیان، بەڵام عێراق یەکێکە لە بازارە گەرمەکان بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمەکانیان. 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu