ئيفليجيى لەرۆزك... نەخۆشييە ياخييەكە باشتر بناسه ...  وەرگێڕانى لەئينگليزييەوە: والى عەلى

ئيفليجيى لەرۆزك... نەخۆشييە ياخييەكە باشتر بناسه ... وەرگێڕانى لەئينگليزييەوە: والى عەلى

 پاركينسۆن كە ئيفليجيى لەرزۆكيشى پێدەووترێت، يەكێكە لەنەخۆشييە دەمارييەە ياخييەكان لەجيهانداو كێشە لەجوڵەدا دروستدەكات. بەداخەوە ئەم نەخۆشييە تائێستا چارەسەرى تەواوەتى نيە. ئەمانەى خوارەوە چەند زانيارييەكى ترن لەو بارەيەوە:

1. لەئێستادا نزيكەى 10 مليۆن كەس لەجيهاندا ئەم نەخۆشييەيان هەيە.

2. بەگشتى ئەم نەخۆشييە لەكەسانى تەمەن 60 ساڵ و سەروتردا رودەدات.

3. تائێستا بەڕونى هۆكارى توشبون بەم نەخۆشييە نەزانراوە، بەڵام بە بۆچونى زانايان، دەكرێ بۆماوەيى دەستى هەبێت لەتوشبون بەم نەخۆشييەدا، ئەويش لەڕێگەى گۆڕانكاريى لەجيناتدا. بەينى خۆمان بێت، هەستدەكەم ئەم بۆچونەى زانايان وەك ئەوە وايە كاتێك كەسێك پێمان دەڵێت كۆمپيوتەرەكەم فڵانە كێشەى هەيە، ئێمەش هۆكارەكەى نازانين، دەڵێن بيكوژێنەرەوەو هەڵيبكەرەوە بەشكم چاك ببێت. زانايانى بوارى پزيشكيش هۆكارى هەر تێكچونێكى تەندروستى نەزانن، دەڵێن رەنگە بۆماوەيى بێت.

4. رێژەى توشبونى پياوان بەم نەخۆشييە كەمێك لە هى ژنان زياترە.

5. برينداربونى سەرو شڵەقانى، مەترسييەكانى توشبون بەم نەخۆشييە زياددەكەن.

6. رۆژى 11ى نيسان بە رۆژيى جيهانيى ئەم نەخۆشييە دانراوە.

7. يەكێك لەديارترين نيشانەكانى ئەم نەخۆشييە لەرزينى نەخۆشەكەيە، بەڵام بەگشتى نيشانەكان لەكەسێكەوە بۆ كەسێكى تر بەشێوەيەكى بەرچاو  جياوازە. هەر بۆيە هەر كەسەو پلانێكى تايبەتى پێويستە بۆ كۆنتڕۆڵكردنى نەخۆشييەكەو چاودێكردنى.

8. پەيوەندييەكى پتەو لەنێوان ئەم نەخۆشييەو بارى دەرونيدا هەيە. نزيكەى لەسەدا 50ى توشبوان، توشى خەمۆكيش دەبن.

9. تەنها لەويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمەريكا ساڵانە نزيكەى 90 هەزار حاڵەتى توشبون دەستنيشاندەكرێت.

10. چەندين كەسايەتيى ديارى جيهانى توشى ئەم نەخۆشييە بون لەوانە: ياريزانى جيهانيى بوارى بۆكسينگ محەمەد عەلى كلاى، ئەكتەرو چالاكوانى ئەمەريكى مايكڵ جەى فۆكس، داواكاريى گشتيى پێشوى ئەمەريكا جانێت رينۆ، ئەكتەرى ديارى ميسر يوسف فەوزى.

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu