سەرۆك وەزيرانە قۆزو سادەكەى كەنەدا باشتر بناسە ...  وەرگێڕانى لەئينگليزييەوە: والى عەلى

سەرۆك وەزيرانە قۆزو سادەكەى كەنەدا باشتر بناسە ... وەرگێڕانى لەئينگليزييەوە: والى عەلى

يەكێك لەو كەسايەتييە سياسييانەى زۆرجار سەردێڕى هەواڵە جيهانييەكانى گرتووە، سەرۆكە سادەو قۆزەكەى كەنەدا، جەستن ترودۆيە. ئەمانەى خوارەوە چەند زانيارييەكى سەرنجڕاكێشن سەبارەت بەم كەسايەتييە:

1. لە 25-12-1971 لەشارى ئۆتاواى پايتەخت لەدايكبووە.

2. گەورەترين كوڕى سەرۆك وەزيرانى پێشوترى كەنەدا، جەستن پيێر ترودۆيە كە لەساڵى 1968 بۆ 1979و جارێكى تريش لە 1980 بۆ 1984 سەرۆك وەزيرانى وڵاتەكەى بووە.

3.  يەكەم كوڕى سەرۆك وەزيرانى كەنەدايە كە خۆشى بوبێت بە سەرۆك وەزيران.

4. چەند بڕوانامەيەكى باڵاى هەيە. بەكالۆريۆسى لە ئادابدا هەيە. بەكالۆريۆسێكى ترى لەبوارى پەروەردە لەزانكۆى بريتيش كۆڵۆمبيا بەدەستهێناوە. ئەندازياريشى خوێندووە. دواجاريش بڕوانامەى ماستەرى لەئاداب/ بەشى جواگرافيادا بەدەستهێناوە.

5. پێش ئەوەى بچێتە ناو سياسەتەوە، مامۆستايەتى كردووە. چەند ماددەيەكى جياوازى لەچەند خوێندنگەيەكى هەرێمى بريتيش كۆڵۆمبيادا وتووەتەوە، لەوانە زمانى فەرەنسى، بيركارى، دراما.

6. بەوە ناسراوە كە حەز لەيارى شەڕەمشت واتە بۆكسينگ دەكات و وەك ياريزانێكى هاويى نەك پيشەگەرى ئەو يارييە، راهێنانى كردووە. تەنانەت لەساڵى 2012 يارييەكى شەڕەمشتى خێرخوازيى لەدژى ئەندامێكى ئەنجومەنى پيرانى وڵاتەكەيدا كردووە بە ناوى پاتريك برازۆو لێى بردووەتەوە.

7. لەساڵى 2015 كە بوو بە سەرۆك وەزيرانى كەنەدا، كابينەيەكى هاوسەنگى دروستكرد لەڕوى رەگەزەوە كە ژمارە وەزيرانى پياوو ژن تێيدا يەكسان بون و رايگەياند كە ئەو هاوسەنگييە گرنگە چونكە "ساڵى 2015يە".

8. بەوەش ناسراوە كە ئامادەبونێكى چالاك و سادەى هەيە لەسەكۆ كۆمەڵايەتييەكانى وەك ئێكس و ئينستاگرام و زۆرجار چالاكيى سياسيى و تايبەتى خۆى و خێزانەكەى بڵاودەكاتەوە.

9. لەساڵى 2005 هاوسەرگيرى لەگەڵ خانمێكدا كردووە بەناوى سۆفيێ ترودۆ كە كۆنە پێشكەشكارێكى تەلەفزيۆنى بووە، بەڵام لە 2023 لەيەك جيابونەتەوە. سێ منداڵيان هەيە كە دوو كوڕو كچێكن.

10. لەساڵى 2013ەوە سەرۆكى پارتى ليبراڵيى كەنەدايە كە لەهەڵبژاردنە فيدراڵييەكەى 2015دا زۆرينەى دەنگەكانى بەدەستهێناوە.

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu