کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

رۆڵی گرنگی مامه‌ڵه‌ی راست له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌ی ئێراندا ... عیماد عه‌لی

Pin It

كه‌س لاری نیه‌ له‌وه‌ی كه‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات له‌م كاته‌دا رۆَڵی جوامێرانه‌ ده‌گێرن و ئه‌وه‌ی گله‌ییه‌ و زۆر حه‌قیشه‌ له‌ ده‌سه‌لات و خه‌ڵكی كوردستانی باشووره‌، كه‌ وه‌ك پێویست له‌به‌ر ئه‌و پاساوانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ سیاسه‌ت و ملكه‌چبونی ئه‌م و ئه‌و لایه‌نی كوردستانی باشوور بۆ ئه‌م و ئه‌وی ده‌ره‌كی و ناوه‌كیه‌وه‌، پشتگیری براكانمان ناكه‌ین.

ئه‌گه‌ر كرماشان وه‌كو كه‌ركوك ته‌ماشابكه‌ین و له‌به‌ر هۆكارگه‌لێك به‌ نمونه‌ی شاری شۆرش وه‌رینه‌گرین، با له‌ سنه‌وه‌ ته‌ماشای سه‌رجه‌م شاره‌كانی ئێران و ئه‌م شۆرشه‌ بكه‌ین و باش بزانین ئه‌م شاره‌ش كه‌ بۆ شه‌ش هه‌زار ساڵه‌ بوونی هه‌یه‌ و شوێنه‌واره‌كانی گه‌واهی رۆشنبیری و ئاستی بیركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كورد و خه‌ڵكی كوردستانی رۆژهه‌ڵات ده‌رده‌خه‌ن. بۆ زیاتر په‌ند وه‌رگرتن، كه‌ رووداوێكی مێژووی نزیك باس بكه‌ین، ده‌شێت بتوانین زیاتر جۆری مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی ئه‌مرۆ دیاریبكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارودۆخ و زه‌مینه‌كه‌ تا راده‌یه‌ك گۆرٍانی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌ و ده‌كرێت ئه‌مرۆش كتومت له‌به‌ر چاو بێت، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گرفته‌كان ی ئه‌مرۆ له‌وێوه‌ ده‌ربخه‌ین و، ناكرێت ماره‌كه‌ دووجار له‌ هه‌مان كونه‌وه‌ گازمان لێ بگرێت. ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌ سه‌ره‌تادا، ده‌بێت باش بزانن به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتیه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كه‌ له‌ كوێیه‌ نه‌ك بیرو فكر و فه‌لسه‌فه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌وسته‌ به‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌وه‌ چییه‌، ئه‌مه‌ش هه‌ر چیه‌ك بێت هه‌میشه‌ جێگه‌ی ناكۆكیه‌ بۆ هه‌مووان.

با له‌وه‌ گه‌رٍێین، بۆ ئه‌وه‌ی مێژووی نزیكی سنه‌ و ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت ئێستا بخه‌ینه‌ به‌ر تیشكی یادگه‌مان له‌ لایه‌ك و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنمان له‌گه‌لڕ رووداوه‌كانی ئه‌مرٍۆ له‌ لایه‌كی تره‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ و سه‌رجه‌م كوردستانی رۆژهه‌ڵات ئه‌وه‌ له‌بیر نه‌كه‌ن كه‌ فرتوفێلی ئیسلامگه‌رای ده‌سه‌ڵات و چه‌پی توندرٍه‌وی پان كۆمۆنیزم و زۆر كه‌سی خۆ به‌ فریشته‌ زان رۆڵێكی باشیان له‌ پێشتردا نه‌گێرٍاوه‌ و ده‌بێت خه‌ڵكی راپه‌رٍیو باش په‌ند له‌و هه‌ڵانه‌ وه‌رگرن.

ئه‌وه‌ی روونه‌ كه‌ له‌م شاره‌ وه‌ك نمونه‌ی سه‌رجه‌م كوردستان وه‌ریده‌گرین، ناوه‌ندی چه‌پگه‌رایی و ئیسلامیه‌ توندرٍه‌وه‌كان بوو و تا راده‌یكی زۆر به‌ تایبه‌تی له‌كاتی شۆرشی ئیسلامی ئێراندا و زۆرینه‌شیان له‌گه‌لڕ یه‌كتردا ناكۆك بوون و ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ نه‌خۆشیی كورده‌ لێره‌دا زاڵتر بوو، كه‌ ئه‌ویش هه‌وڵی زاڵبونی هه‌ریه‌كه‌یان بوو به‌سه‌ر ئه‌ویتردا. ئه‌وه‌ی گرنگه‌، كه‌ ده‌بێت ئێستا ئاگاداری ئه‌وه‌بین ئه‌حمه‌د موفتیزاده‌یه‌ك و چریكێكی تر خۆی له‌و ناوه‌ هه‌ڵنه‌قورتنێت به‌ناوی هه‌ر بۆچونێیه‌كه‌وه‌ بێت، كۆمێته‌یه‌ك دامه‌زرێنێت، یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ی پان نه‌ته‌وه‌یی ئێرانی به‌دوور له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كورد و كوردستانی رۆژهه‌لات بیر بكاته‌وه‌ و ده‌سه‌ڵات قازانجی لێببینێت و دژایه‌تی كێشه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كه‌ی پێبكات. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی رێگه‌ نه‌درێت زۆری و بۆری خۆی بسه‌پێنێت و هه‌ریه‌كه‌و لای خۆیه‌وه‌ به‌ناوێك بێته‌مه‌یدانه‌كه‌وه‌ (هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بێت، جگه‌ له‌ لایه‌نه‌ راسته‌قینه‌كانی نوێنه‌ری زۆرینه‌ی خه‌ڵك) ئه‌وانیش جارێك ته‌ماشای خه‌ڵكه‌كه‌ به‌ گشتی بكه‌ن و له‌ ژێره‌وه‌ و به‌ناراسته‌وخۆ به‌شدار بن یان هانده‌ر بن یان چاوه‌رێ بكه‌ن، پشوو درێژبن تاوه‌كو ئه‌و قۆناغه‌ بێته‌ ئاراوه‌ كه‌ هه‌وێنی ئه‌م شۆرشه‌ ده‌گمه‌نه‌ بێ هاوتا و بێ پێشینه‌یه‌ چی هه‌ڵدێنێت.

به‌ڵام بۆ به‌شداری زیاتری خه‌ڵك پێویسته‌ له‌م كاته‌دا نه‌بونی و كه‌مده‌رامه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی و پێویستیه‌ تاكه‌ كه‌سیه‌كانی له‌مه‌ر ئازادیی ژن و پیاو له‌به‌رچاو بگیرێت و قسه‌ له‌سه‌ر هه‌ر بۆچونێك بكرێت كه‌ وا بكات خه‌ڵكه‌كه‌ به‌ لێشاو له‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌ به‌شداربن، وه‌كو خستنه‌ به‌رچاوی جاربه‌جاری په‌لاماری شوێنه‌ نیزامیه‌ ئابووریه‌كانی ده‌سه‌ڵات و پرسی حیجاب، له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كانی شه‌ودا كار بۆ به‌كارهێنانی سه‌رجه‌م شوێنه‌ هه‌مه‌جۆره‌كانی جێ ئه‌گه‌ری دروستبونی چالاكی جیاجیا له‌ رۆژاندا، بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ خۆپیشاندانی شه‌و و تیشك خستنه‌ سه‌ر ئاماژه‌كانی ده‌رخستنی بوونی پلانی نهێنی بۆ شۆرشه‌كه‌ له‌ لایه‌ن كه‌س و لایه‌نی نادیاره‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ دڵنیا بێت كه‌ پلانی پشت په‌رده‌ش بۆ سه‌ركه‌وتنی سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌ هه‌یه‌.

ئه‌گه‌ر له‌ سه‌رده‌می شۆرشی ئیسلامی له‌م شاره‌دا له‌ پاش هاتنی هێز له‌ كرماشانه‌وه‌ بۆ سنه‌ بۆ شه‌رٍ له‌و سه‌ربازگه‌ی كه‌ خه‌ڵك هێرشی كرده‌ سه‌ر، له‌ یه‌ك كاتدا 77 كه‌س كوژران و 343 بریندار و 132 كه‌سیش به‌دیل گیران. ئه‌وا له‌م شه‌پۆلی ناره‌زاییه‌ درێژخایه‌نه‌دا نابێت له‌ كاتێكی كورتمه‌ودادا قوربانی ئه‌وه‌نده‌ زۆر بێت و به‌رهه‌مه‌كه‌شی به‌زه‌قی ده‌رنه‌كه‌وێت، ده‌بێت به‌ هه‌وڵی تاكه‌ كه‌سی و جاده‌گرتنی شه‌وانه‌ و هیلاككردنی رژیمی ئاخونده‌ و خۆلادان له‌ شه‌رٍی سه‌ركردایه‌تی كردنی رابونه‌كه‌ و هێشتنه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌ تاوه‌كو پێگه‌یشتنی زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ ده‌ركه‌وتنی سه‌ركردایه‌تی له‌ جاده‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س پێشوه‌خته‌ دیدی جیاوازی له‌سه‌ر رابه‌رانی ناره‌زایه‌تیه‌كه‌ نه‌بێت و بۆ دواجار و له‌ كاتی نزیكبونه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆتایی ئه‌وجا سه‌ركرده‌ی راسته‌قینه‌ چی له‌ جاده‌وه‌ بێت یان له‌ نێو لایه‌نه‌ راسته‌قینه‌كانی نوێنه‌ری خه‌ڵك ده‌ركه‌وێت و له‌سه‌ره‌تاوه‌ كه‌س قۆرخی سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌ نه‌كات و ئه‌وه‌ بسه‌لمێنرێت كه‌ كه‌س شۆرشی بۆ خۆی ناوێت و هه‌مووان رزگاریی میله‌تیان مه‌به‌سته‌.

ئه‌وه‌ی خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ كه‌ نابێت كه‌س به‌ ناوی خه‌ڵكه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ رژیم دانیشێت و گه‌ڵاڵه‌ نامه‌ی هیچ شتێك نه‌كرێت له‌ نێوان رژێم و هه‌ر كه‌سی و لایه‌نێَكدا بێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ كاتی ده‌ركه‌وتنی هه‌ر سه‌رێكدا له‌ كاتی نابه‌جێ و نه‌گونجاو و نه‌ره‌خساوی زه‌مینه‌ بۆ هه‌نگاوی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌، بواری هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و له‌ناو بردنی جموجوڵه‌كه‌ زۆرتر ده‌بێت.

بۆیه‌ ده‌بێت بزانین كه‌ ئێستا ته‌نهاكاتی هاندان و یارمه‌تیدانی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رجه‌م كه‌سه‌ خه‌مخۆر و لایه‌نه‌كانه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی كاتی سه‌ره‌تای ئۆرشی ئیسلامی دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ شۆرشه‌ درێژ خایه‌نه‌ توانای به‌رده‌وامی هه‌بێت، بۆ كه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌كیه‌كان.

 

We have 123 guests and no members online