بە پێی زانستی سایکۆلۆجی بێت، ھەمیشە نیگەرانی دەبێتە ھۆکاری لاوازی و چەقبەستنی عەقلڕ و تێکچونی دەروون و نارەحەتی و دڵتەنگی و خەمخۆری و متبون و لاتەریکی و گۆشەگیری. لە رووی جەستەییشەوە ھۆکاری سەرەکی زۆربونی لێدانی دڵ و بەرزبونەوەی فشاری خۆێن و زۆربونی تێکرٍای ھەناسەدان و ئارەقەکردن و گرژبونی ماسولکە و سەرئێشە و شڵەژانی کۆئەندامی ھەرس و تیکچونی خەو یان نەخەوتن و لاوازبونی بەرگری لەشی مرۆڤ.
[ تۆ وەرە لە بارێکدا بژی ھیچ دەستەبەری ژیانت نەبێت و رۆژ نیە رەفتارێکی ئەم دوو حزبانە کاریگەری نەرێنی لەسەر خەڵک بە گشتی نەبێت و گوێت لەوم ھواڵ و راستیانە بێت ( ھەردوو حزبەکە ناکۆکن، بوون بە دوو بەشەوە، ملکەچن بۆ وڵاتانی دراوسێ و ھیچ خەمێکی ستراتیجی میلەتیان نیە، تەنھا بیر لە پرکردنەوەی گیرفانی خۆیان دەکەنەوە ، مەعاشەکە دوادەکەوێت یان متمانەی خەڵک ئەوەندە لاوازبووە ھیچ مانگێک باوەرناکەن تەنھا سەرچاوەی ژیانیان وەکو خۆی وەرگرن، ئێران بە لایەکدا رایاندەکێشێت و تورکیا بەکەیفی خۆی فەرمانیان پێدەکات، ئەگەری شەرٍی نێوخۆ لە ئارادایە، دابەشبونی کوردستان بەرێوەیە، نەخۆشی نوێ بڵاوبۆتەوە، دەرمان نەماوە، تەعریب و تەبعیس لە کوردستان بەربڵاوە .. ھتدٍ) ] تۆ وەرە لە ژێر کاریگەریی دەردانەکانی ئەم ھەموو خەفەتە بژی و نیگەران مەبە و دەروونت تێکنەچێت و باوەرت بە پرسە ستارتیجیەکەت بمێنێت.
لە لایەکی ترەوە سەیری سەرکردەیەک دەکەیت زەرٍٍەیەکی خەمی گەلەکەت نەبێت و خۆ بسەپێنێت وخەریکی گاڵتە گەپ بێت و بە لاقرتێوە باس لە کێشە گەورەکانت بکات و ژیانی خۆی و ماڵ و منداڵی بۆ سەدان ساڵی تر دەستەبەر کردبێت و لەسەر حسابی تۆ لەوپەرٍی خۆشیدا بژین و مێش میوانیان نەبێت و کەس باسی ھەڵەو ناپاکیەکانیان نەکات و لێپرسینەوەیان لێنەکرێت. ئەوسا وەرە نیگەران مەبە و توشی دڵەراوکی مەبە و لەو وڵاتە بژی کە ئەم حزب و بەناو سەرکردانەی تێدا دەژین و کاریگەری ئەم بارە لەسەرت رەوتی ژیانت بە روونی دەرکەوێت و دەرئەنجامەکەی ژیانت تێکبدات، کەچی بڵێن باری ژیانی خەڵکی کوردستان لە شوێنی دیکە باشترە!!!.