کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

تێکستی ژمارە - چوار (تابلۆ) ... قوبادی جەلیزادە

Pin It
زوو لەخەو هەستام، گۆرەوییەکم کردە پێم و ڕۆبەکەم کردە بەرو
پشتینەکەییم توند کردو
کەمێک ورگە گەورەکەم پێ شاردەوە
زەیتییەکەم کوژاندەوەو گلۆپێکم داگیرساند.
نیوەی پەردە پەنجەرەکەم لادا، دونیا نیوە تەمتومان بوو
ئاوی باران ،
چەند گۆمیلکەیەکی چێکردبوو ، بەلام دیار بوو هێشتا چاو بەخەو بوون.
ڕوبارە وەرزییەکەی قلیسان، قوڕاوی دەهاتە پێش چاو، لەوەدەچوو لەشاخ باران باری بێ.
تەلی دارتێلەکە چەند پتکە ئاوێکی پێوە بوو، دەستیان دەلەرزی، ئاخر لە ئانو ساتی بەربوونەوە دابوون.
خوێندکارێکی جانتا بەکٶڵم نەدی بچێتەوە مەکتەب
کرێکارەکانی پڕۆژەی بازاڕی کۆڕنیشەکە ،نەهاتبوونە سەر ئیش
باڵندەیەکم بە ئاسمانەوە نەدی، ڕەنگە بۆ کڕینی جزمەو چەترو پۆشاکی زستانە، چووبن لۆ بازاڕ
ئاسمان کراسێکی لەبەردابوو لە گەواڵە هەورێکی مەیلەوسپی، خاڵخاڵی بۆر، لەوە نەدەچوو بەتەمای بارین بێ.
ئیدی نازانم شەو.
دانێشتوانی دارەتوو چییان بەسەر هات.
لەترسی لافاو هەڵاتن ،یان چوونە نهۆمی دوەمی خانیەکانیان وچرایەک و سۆبەیەکی نەفتیان هەڵکرد
نازانم،
(دانەر) ومەمەشیرەکەی و (شوانکارە) کەو شمشاڵەکەی دۆزرانەوە یان نا؟
ناوێرم تیڤی بکەمەوە،
بێژەرەکان بە زمانێکی شەق و شڕ سەرودڵمان دەگرن
پەیامنیڕە ئێسک قورسەکان ڕوحمان دەگەزن.
چاوەڕێی چۆلەکەم ، وەک هوموو سبحەینەیەک ،
بێتە بەرپەنجەرەو بە زمانی پاراوی جریوە ،هەموو شتێکم بۆ بگێڕێتەوە.
شتێکم بە مێشکی داهات، کە هیچ پەیوەندییەکی بە تابلۆی ئەم دەقەوە نەبوو.
وەک ئەوەی چۆن ،دوای تەواوبوونی نیگارەکە،
شیوەکار ،
قدوەک ڕەنگی لەدەست بڕژێتە سەرتابلۆکەیەوە.
لەبەرخۆمەوە گوتم؛
من هەڵگری هیچ ئایینێکی ئاسمانی و عەردی نیم
وەلی:
خودای خۆم خۆشدەوێ

We have 156 guests and no members online