کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

تێکستی نوێ-شەش (خەڵووز) ... قوبادی جەلیزادە

Pin It
ماڵەکەم پەڕەتیرێکی تێدا نییە.
نە تەشگەبەڕێک و
نە پێخەفێکی گەرم
نە ئاگردانێک.
تریانی ناندینەکەم خاڵییە لەئەستووکە* بەڕۆنێک.
پارەی کڕینی دەفتەرو کتیبم پێ نییە،
تا؛
منداڵەکانم بنێرمە مەکتەب.
ژنەکەم؛
نانکەر و جلشۆری ماڵانە.
کەوش و پۆشاکم یا ئەوەتا پێیان بەخشیوم
یان هی دەستی دوون.
یاخۆ؛
لە لەنگە بە هەزاردیناڕێکم کڕیون.
بەفرگرم نییە قوتویەکی ساردی تیا ساردکەمەوە
لەزستانا ماڵەکەم تژییە لە شەختە، تارۆژ دەبێتەوە هەڵدەلەرزی لەسەرمان.
ماڵەکەم قوڕینە تەنیا،
پەنجەرەیەکی بچوکی تێدایە، ئەویش دەڕوانێتە شەڕگەوە.
هەتاو نایگرێتەوە ، دلۆپە دەکات ساپیتەکەی.
بەردەوام هەڵگری ئاسنم؛
تفەنگێک بەسەر شانمەوەو
دوو مەخزەن فیشەک و نارنجۆکێک، کە پشتین وکەمەریان داپۆشیوم.
ئاسمان پڕە لە ئەستێرە.
لێ؛
کەتافیی جلە خاکییەکە بەرم ئەستێرەیەکی بەسەرەوە نییە.
هەنووکە گوڵێکم بەبەرۆکی خۆمەوە نە دیوە.
پڕم لەخوێن
دەیان جار تا دوا دڵۆپ وەک شەربەتی هەنارخوێنم لێڕژاوە
بەڵام؛
دەسبەجێ دەمارەکانم پڕ بوونەتەوە.
گیرفانم بەتاڵە لەهەموو شتێک جگەلە؛
خۆشەویستی نیشتیمان
ئاسمان پڕە لە ئەستێرە،
لێ کەتافیی جلەکانم تاکە، ئەستێرەیەکی پێوە نییە.
من،
هەمیشە لەنێو دۆزەخی شەڕگەدام.
منداڵەکانیشم،
لەناو کوخی بەستەڵەکدا ،
گازی خەڵووز دەیانکوژێ.
-------
٭ئەستووک: کولێرە

We have 102 guests and no members online