کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

تێکستی نوێ- سێ  (قوربانیی) ... قوبادی جەلیزادە

Pin It
یەکەم موزیکژەن کورد بوو.
یەکەم سترانبێژ.
یەکەم نیگارکێش.
یەکەم چێنەر.
یەکەم بەردنوس.
یەکەم گوند نشین.
یەکەم گوڵەگەنم.
یەکەم باران.
یەکەم پەلکەزێڕینە.
یەکەم بنووس.
یەکەم یەکتاپەرست کورد بوو.
یەکەم ژن کەخۆی سووتاند ،کورد بوو
یەکەم پیاو کە کوژرا، کورد بوو
یەکەم کۆتر کەسەربڕا، کورد بوو
یەکەم بنە زەیتوون وشک کرا ،کورد بوو
یەکەم ئەستێرە داڕژا، کورد بوو
یەکەم درەخت بڕایەوە، کورد بوو
یەکەم کانی کە چک کرا، کورد بوو
یەکەم گوند کە وێرانکرا ،کورد بوو
یەکەم تەمبوور کە سوتێنرا ،کورد بوو
یەکەم زمان کە قرتێنرا، کورد بوو
یەکەم خوداناس کە کوێر کرا، کورد بوو.
دوا ژنیش کەخۆی دەسووتێنێ کوردە..
دووا پیاو.
دوا کۆتر.
دوا لکەزەیتوون.
دوا ئەستێرە.
دوا درەخت.
دوا کانی.
دوا تەمبوور.
دوا شێوەکار.
دوا باران.
دوا گوڵەگەنم.
دوا پەلکەزێڕینە.
دوا بەردنوس.
دوا باخەوان.
دوا گوند.
دوا خوداناس.
دوا زمان کە دەقرتێ کوردە.
لێ،
هێشتا ،
پەرستگامان چۆڵ نەکردووە.
هێشتا،
هەر لەسەر بەرماڵین.
هێشتا،
دەستمان بەرنەداوە لە تەسبیح و سیواک.
هێشتا،
هەر دایکم ڕوو دەکاتە ئاسمان و دەڵێ؛
خودایە خۆت سەروەری.
خودایە خۆت بڕیاردەری.
خودایە زۆر شوکر.
زۆر شوکر خودای من!!
-------------------
تابلۆ: ئاغالەی گەورە

We have 146 guests and no members online