کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

جوولەکە ... قوبادی جەلیزادە

Pin It
 
 
هەموو ئەو شارستانییەتەی عیراق شانازیان پێوە دەکات و پێیان دەنازێ، هیچی پەیوەندی بە عیراق و بەعەرەبی عیراقەوە نییە.بەڵکو شارتانییەتی بابل و سۆمەرو ئەکەدن، کە ئەمانە فڕیان بە نەتەوەی عەرەبەوە نییە. دوای ئەوانە و کە عیراق بوو بە عیراقی عەرەب دارێکیان نەخستە سەر بەردی ئەو شارستانیەتەوە بەڵکو هەوڵیان داوە لێی کەم کەنەوە.
پەرلەمانی عیراقی لە سەردەمێکدا یاسایەک دەردەکا ، کە هەموو پەیوەندییە بە قەوارەی ئیسرائیلەوە بە تاوان دەزانێ ، لەکاتێکایە کە وردە وردە ولاتانی دیکەی عەرەب لەگەڵ ئیسرائیل ئاشت دەبنەوە پردی دپلۆماتی دروست دەکەن و گەرەکیانە ئیدی لەگەڵ ئیسرائیل زەمینەی لێکتێگەیشتن بڕەخسێنن، چونکە تێگەیشتوون شەڕ لەگەڵ جوولەکەشەڕێکی خۆتڕینەوە. ئاشت بوونەوەش لەگەڵ ئیسرائیل ، کێشەی فەلەستینییەکان و چارەسەری بە رەو کەناری نەرمبوونەوە دەبات و ئەو گرژییەی کە لە نێوانیاندا ،هەیە خاو دەکاتەوە.
بەداخەوە عەرەب و ئیسلام تا هەنووکەش جوولەکە بە نەوەی مەیموون و بەراز دەزانن نەک مرۆڤ، کەچی تاهەنووکە ئەم نەوەی بەرازو مەیموونە کە ژمارەیان لە ١٢ ملێون کەس تیپەڕناکات ١٨٤ خەڵاتی نۆبڵ یان وەرگرتووە ،لە بوارەکانی فیزیاو کیمیاو ئابووری ئەدەب ئاشتی ...
کەچی موسڵمانەکان کە ژمارەی یەک ملیارو چوارسەد ملیۆنە تەنیا ٩ خەڵاتی نۆبڵیان وەرگرتووە کە دوویان بە موسڵمان حسێب ناکرێن..نەجیب مەحفوز دوای نوسینی اولاد حارتنا (کوڕانی گەڕەکەکەمان ) تەکفیر کراو هەوڵی تیرۆر کردنی دراو درایە بەر چەقۆ، ئەوەی دوەمیشیان عبدلاسلام احمدی پاکستانییە، کە موسلمانە راستڕەوەکان، (ئەحمەدی)یەکان بە موسڵمان نازانن.
جگە لەوە جوولەکان ئەم کەلو پەلەی خوارەوەیان خولقاندووە کە هەموو موسڵمانێک بەکاری دێنێ و سودی لێ دەبینێ ، لە ئیسلامێکی نەرمەوە بیگرە تا ئیسلامێکی توند ڕەو تا دەگاتە داعشیش:
- پانتۆڵی جینس ؛ کاوبۆی
-قەڵەمی لێو
-قەڵەمی جاف
-فۆتۆی فەوڕی- دەستبەچی
-رمود کۆنترۆڵ؛ TV
-سەعاتی رێکخەری دڵ
-شریتی ڤیدیۆ
-تیشکی لێزەر
..........
حەقیقەتێ هەیە حەقە هەموومان بیزانین کە شەڕی عەرەب وئیسرائیل شەڕێکی سیاسی نییە بەڵکو شەڕێکی ئایینیەوە لە سەردەمی پێغەمبەری ئیسلامدا ئەو شەڕە گەیشتە ترۆپک بە قەتلو عام کردنی جوولەکەکانی بەنی قورەیزە وپاشان لە توحاتی ئیسلامیدا لەسەر دەستی عەمەری کوری خەتاب درێژەی پێدرا..
پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لە بەرژەوەندی عەرە ب و ئومەی ئیسلامیدا نییە. لەگەڵ ىچوکی قەبارەکەیشی وەک جوگرافیا، بەلای منەوە یەکێکە لە زلهێزەکانی دونیا و دژایەتی کردنی قازانچێک بە کێشەی فەلەستینیەکان ناگەیەنێ. ئیسرائیل دیوی دوەمی ئەمریکایە لە ناوچەکە
عیراق دەوڵەتێکی عەلمانی نییە بەڵکو دەوڵەتێکی ئیسلامی مەزهەبی بەرچاو تەنگە. ئیسلامیەتەکە ڕوکەشەو ناوەڕۆکەکەی مەزهەبی شیعەیە و تا هەتا )تا) ی مەرقەد پەرستی بەریان نادات.
------------
*سودم لە ڤیدیۆیەکی : الاخ رشید بینیوە
وێنەکە : خێزانێکی کوردی جوو

We have 76 guests and no members online