کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

گۆرانی بێژە قارەمانەکەی کورد هۆزان جانێ ... پشکۆ ئەمین

Pin It

گۆرانی بێژە قارەمانەکەی کورد هۆزان جانێ باس لە کردەوە نامرۆڤانەو ناشەریفەکانی فاشستی داگیرکەری تورک دەکات لەکاتی زیندانیەکەیدا،

هۆزان لە 13 یونی 2018دا لەئەڵمانیاوە هاتە تورکیابۆ بەشداری کردن لە هەلبژاردنەکاندا و پشتگیری لە پارتی گەلانی دیموکرات (هادەپ)

لە22  هەمان مانگدا جەندرمەکانی تورک بەتەنها دەستگیریان کرد،

جانا دەڵێت.لەکاتێکدا بە 200 سەرباز دەورەدرابووم ،فایلێکی گەورەیان لە بەردەم دانام، وتیان ئەوە واژۆکە ئازادت دەکەین،

دەڵێت وتم ،هیچ واژۆیەک ناکەم ، هەرچەند قیراندیان وتورەبوون واژۆم نەکرد ،

دەستیان لەپشتەوە بەستم و بردیانم بۆ ئیدێرنە ،لەژورێکدا دایان نام،

بەیانی نانیان بۆهێنام پۆلیسەکە پێیوتی هەمووی بخۆ ،

دوای ئەوەی خواردم بێهۆش کەوتم و ئاگام لەخۆم نەما،نانەکەیان ژەهراوی بوو،

بردیانم بۆ نەخۆشخانە و پاش رۆژێک،بردیانمەوە بۆ زیندان ،پێیان وتم ئەوەی ژەهری داوێتێ و پاکانەی لەسەر کردوویت پۆلیسیکی سەر بە بزوتنەوەی خزمەتە واتە گوڵەنیە ،

جانا دەڵێت پاش ژەهراوی بوونەکە ، لەشم و پێستم کاریگەریان لەسەر درووست بوو ، بەردەوام دەڕشامەوە ،پێستم گۆرینی بەسەرداهات ،خوران وسوربوونەوە ، پیستم  گۆرا !

جانا دەڵێت پاش 6 رۆژ برامە بەردەم دادگا،تۆمەتی یەکەم ئەندامی پارتی کریکارانی کوردستان بووم ،

تۆمەتی دووهەم سوکایەتی بەئەردوگان،

 تۆمەتی سیهەم سوکایەتی کردن بە ئەتاتورک ،

داواکاری گشتی داوای 15 ساڵ زیندانی بۆکردم ،دادوەر سزای دەرکرد و منیان بردە زیندان، پاشان بردمیانە زیندانی گەورەی ئەدیرنە ،

  پشکنین بە رووتی ،

جانا دەڵێت برامە ژورێکی پچووک ،لە بنەڕەتدا جلی تەنکم لەبەردابوو ، داوایان لێکردم جلەکانم لەبەرداکەنم،رەتمکردەوە ،

پاشان 3 پاسەوان هاتن بۆم ، یەکێکیان دەستی گرتم و ئەویتریان سەرم بە زۆر جلەکانیان لەبەرداکەندم ،

لەسەر کورسیەکی پچووکی دار دایان نام ،

 پاسەوانێکیان دەستکێشێکی سپی لەدەستدابوو ،

یەکێک لە پاسەوانەکان قژ و سەری بەهێز بۆ دواوە ڕاکیشام ،

ئەویتریان هەردوو دەستی بۆ پشتەوە بردم و لەپشتی کورسیەکەوە گرتی ، هێندە بەهێز قۆڵی راکێشام و بردی شان وقۆڵم خەیک بوو ذەشکان ، هێندە بە ئازاربوون هاورم لێهەستا ،

 سێهەمیان دەستی خستە ناو سکمەوە وبردی بۆ رەحممزوزوو دەیوت، من بەدوای هێرۆیندا دەگەرێم بزانم لێرەدا نەت شاردۆتەوە ،

سەدان وشەو هاواریی ناشیرین بەسەرمدا  ،

 ئیتر خوێنم بەربوو ،خوێنم دەرۆشت و نەدەوەستا،خوێن لەمنداڵدانمەوە دەهات ،

 پاشان بەو خوین لێرۆشتنەوە ،بردمیانە ژوریک کە تەنها  یەک مەترو نیوو بوو ، نە پەنجەرەو نە ئاو نەجێگا ، تەنها یەک دۆشەکی تیدابوو کە بۆنی لێدەهات ،

لەژورەکەدا هەر خوێنم لێدەهات ونە دەوەستایەوە ، پارچە پەڕۆیەکیان بۆ هێنام بەڵام سوودی نەبوو هەرنەدەوەستا ،

پاش ماوەیەک بردمیانە نەخۆشخانەی زیندانیەکە ،لای پزیشک ، پزیشکەکە پشکنینی بۆکردم و وتی منداڵدانت درزێکی گەورەی تێدا درووست بووە،

بۆیە خوێنی زۆرت لێدەروات تەداوی کردم  ،

پاشان لەناو نەخۆشخانەکەدا بردمیانە زیندانێک کە ژنەکانی سەربە فتحوللە گوڵەنی تێدا بوون ، پۆلیسەکان پێیانوتم ئەمانە تیرۆرستن مرۆڤ کووژن دەتکوژن ، ترساندمیان،

دواتر لەو شووێنەدا هێڵرامەوە و دەرگای نەخۆشخانە و زیندانیەکەیان داخست لێم،

لە پشت دەرگاکەوە  بۆ ماوەی زیاتر لە 3 خولەک وەستام ،

نەدەمتوانی دابنیشم نە بە هیچ شێوەیەک بجوڵێم ،خوینیشم  هەر لێدەهات،

ئەژنۆکانم دەلەرزین بە هۆی ئەو هەموو خوێنەی لێم دەرۆشت،

دەم وچاو پێستم سپی بووبەنەوە ، سورای لە پێستمدا نەما !!

دواتر ژنێک هاتە لام ناوی ئامینە بوو ،دەستی گرتم، من دەترسام ، پێیوتم خوشکەکەم مەترسە، ئەوان درۆزنین، ئێمە تیرۆرست و مۆرۆڤ کوژنین ،وە ئێوەش هەر تێرۆرستنین ، ئەوانەی ئەمکارە دەکەن ،درۆزن و تێرۆرستن ،مەترسە و خەمت نەبێت ،

جانا دەڵێت لەولاوە، منداڵێکی تازە لەدایک بووی لێبوو کە تەمەنی تەنها 15 رۆژ بوو ، گۆشتی ئەم کۆرپەیە لەژیر جەناگەی و نێوان رانیدا سوور بوو بوو ، زیانیکی زۆری پێگەیشتبوو ، لەتاو ئازار هەردەگریا ، ، تەنها سەیرکردنی ئەم منداڵە زیندانیە بەس بوو، بۆ ئەوەی بزانیت کێ تیرۆستە!

لەکۆتایدا هۆزان جانێ دەڵێت ،باشە ئەوانی تورک ستەم لە ئێمە دەکەن ،چوونکە  ئێمە کوردین و داوای مافی خۆمان دەکەین، ئێمە بەشێکنین لەوان ،بۆیە دەیانەوێت بمان کووژن ، ئەی بۆ ستەم لەخۆیان دەکەن لەو  کۆرپە ساوا تازە لەدایک بووەی دەکەن، بەراستی ئەمانە ترسناکن ؟ 

 

 

 

We have 236 guests and no members online