کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

بۆ تورکیا ٢٠٢١ ساڵێکی قورسی پڕ نەهامەتی بوو، ئاسۆ روون و گوڵدارنیە ! .... پشکۆ ئەمین

Pin It

رۆژنامەنوس   Liz Cookman

      Foreign Policy

تورکیا بە ساڵێکی قورسی پڕ کارەساتدا تێپەڕی،دابەزینی لیرەو گرانی بازاڕو کارەساتی سروشتی ،تەنگەژەی سیاسی پڕسەرئیشە،ئەمانە پێکەوە هۆی دابەزینی دەنگەکانی ئەردوگان وپارتەکەی بوون،کە پێدەچێت ، ساڵی 2022 زۆر خراپتربێت ،

1/ رووخانی ئابوری تورکیا ،

تەنانەت پێش پەتای کۆرۆنا،تورکیا لەبەردەم کارەساتی ئابوریدابوو ، قەرزێکی زۆری لەسەر کەڵەکەبوو بوو ،

دابەزینی لیرەو گرانی هەروەها سیاسەتە ئابوریە بێ کەڵکەکەی ئەردوگان، بە دابەزینی نرخی سود و گوێ نە گرتن لە ئامۆژگاریەکانی خەڵکانی ئابوری ناس،بوونە هۆی زیادبوونی قەیرانی ئابوری ،نرخی ئەم بارە گرانە ،لیرەو خەڵکی تورکیا دەیدەن ،

لە 1 1/ 2021/دا یەک دۆلار بە 7،4 لیرەی تورکی دەفرۆشرا ،

لە 20 دیسەمبەری هەمان ساڵدا، لیرە بەشیوەیەکی سەیر دارمابووە خوارەوە، یەک دۆلاری ئەمریکی بە 18،36  لیرە دەفرۆشرا ،

گەرچی  بەهۆی خستنە بازاڕی ملیارات دولار لە لایەن حوکمەتەوە  بۆ ناو بازار نرخی لیرە کەمێک باشتربوو،بەڵام نرخەکەی هەر زۆر دوورە لە سەرەتای ساڵی 2021 ،

رووخانی لیرە بووە هۆی زیادبوونی قەیرانی ئابووری کە دەوڵەت بە فەرمی دەڵێت کە 21 % بەڵام شارەزایانی ئابوری دەڵێن زۆر لەوەی دەوڵەت بەرزترە و لە %30 تێپەڕیوە ،

ئەم قەیرانی ئابوریەی تورکیا، بۆتە هۆی گرانبوونی هەموو شتێک، خەڵک ناچارە لە سەرەی دوورو دریژدا ،لەبەردەم نانەواخانەکانی دەوڵەتدا بوەستێت، تا بە کەمێک هەرزانتر دەستیان کەوێت،ئەمەش دەسەڵاتەکەی ئەردوگان دەلەرزێنێت،

 2/ دروستکردنەوەی دۆستایەتی لەگەڵ دووژمنە کۆنەکانیدا ،

 باری ئابووری خراپی تورکیا ئەردوگانی ناچارکرد،کە هەوڵی دروستکردنەوەی پەیوەندی بدات لەگەڵ دووژمنەکانیدا ، وەک ئیمارات و ئەرمینیا،ئەردوگان  دەیەوێت ئەمانە بێن و لەتورکیادا سەرمایە گوزاری بکەن ،

لە نۆڤەمبەری ساڵی 2021دا ئەردوگان لەگەڵ جێ نشینی ئەبوو زەبیدا،کۆمەڵێک ریکەوتن نامەیان هاوکاری وسەرمایە گووزاریان واژۆکرد،   

ئیمارات و تورکیا چەندین ساڵە ناکۆکی لەنێوانیاندا هەیە،

 ئیمارات تورکیای تاوانباردەکرد،بەهاوکاری ئیخوانەکان ونانەوەی پشێوی لە ئیماراتدا ،تورکیاش ئیماراتی تاوانباردەکرد کە دوژمنایەتی تورکیا دەکات، پشتگیری لە کودەتاچیەکانی 2016ی تورکیا کردوە، کودەتا چیەکان بەهاوکاری ئیمارات ئەم کودەتایەیان کردوە،

هەروەها لەکیشەی لیبیادا دژی یەکبوون ،ئیستا ئیمارات بە 10 ملیار دولار لە تورکیادا کاری سەرمایە گووزاری دەکات ،

لە هەمان کاتدا تورکیاو ئەرمینیا کە بەهۆی کۆمەڵکوژی ئەرمنیەکانەوە دوژمنی سەرسەختی سەد ساڵەی یەکترن،لە هەوڵدان کە ناکۆکیەکانی نیوانیان وەلانین ،

هەردوولایاندەیانەوێت کە نوینەر بۆ ئاشتی و نەهێشتنی ناکۆکیەکانی نێوانیان دابنین،سنورەکانی نێوانیان بکەنەوە کە بەهۆی کیشەی ناگۆرنۆ قەرە باخەوە لەسەرەتای ساڵانی نەوەدەکانەوە داخراوە ،

دەبیت ئەوەش بڵێین کە تورکیا پشتگیرو هاوکارێکی تەواوی ئازرباینجانە لە شەریدا لەگەڵ ئەرمینیادا لەسەر ناوچەی ناگۆرنۆ قەرەباخ ،

 

3/ نەتەوەیەک لەهاویندا دەسوتێت،

نەهامەتیەکانی تورکیا درێژبوە وە بۆسوتانی دارستانەکان ، بەشێوەیەکی زۆر خراپ دارستانەکانی قەراخ دەریا لەخواروی تورکیادا گڕیانگرت ،بە جارێک 656 میلی چوارگۆشە، لەمانگی تەموزو ئابدا، بە هۆی وشکەساڵی و ،گۆرینی کەش و ئاو هەواوە گریانگرت ،

هیچ وڵآتێکی سەردەریای ناوەڕاست وەک تورکیا تووشی ئەم نەهامەتیەی گۆرینی ئاو هەوا نەهاتووە،

 لە مانیگی پێنجدا بەحری مەڕمەرە بەقور داپۆشرا ،

لە مانگی ئابدا لافاو 82 کەسی کووشت لە ناوچەی بەحری رەش و ویرانکاریەکی زۆری بەدوای خۆیداهێنا،هەتا ئێستا حوکمەتی تورکیا هیچ کارێکی نەکردووە بۆ پاریزگاری لە ژینگە، تا زیانەکان کەمترکاتەوە ،

4/ کێشەیەکیتری تورکیا مافی مرۆڤە ،

 خراپی مافی مرۆڤ وگۆێ نەدان پێی ،بە تایبەتی مافی  نەتەوەکان  و کەمە نەتەوەکان و مافی ژنان و مافی دوورەگەزەکان و هیتر

لە ساڵی 2021 دا تورکیا لە رێکەوتن نامەی ئەستەمبوول  کشایەوە ، کە گەورەترین رێکەوتنە بۆ پاراستنی مافی ژنان،

لەهەمان مانگدا بڕیاری داخستنی سێهەمین گەورەترین پارتی سیاسی لە تورکیادا دەرکرد،کە پارتی گەلانی دیموکراتی سەر بە کوردە ( هادەپ ) ،تا ئێستاش ئەم بڕیارە لە دادگایەو هەربەردەوامە  ،

لە مانگی نۆڤەمبەرو دیسەمبەردا،دادگای تورکیا بڕیاری دریژکردنەوەی زیندانی بۆ عوسمان کەفالای پاریزەری مافی مرۆڤ دریژ کردەوە ،لە کاتێکدا کە دادگای ئەوروپی بۆ مافی مرۆڤ، لە ساڵی 2019 وە بریاری ئازادکردنی بۆ دەرکردوە، دادگای تورکی کەفالای تاوانبارکردوە بە بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی سالی 2013 ی دژی دەسەڵات دا، هەروەها بە بەشداری کردن لە کودەتا سەرنەکەوتوەکەی 2016دا ، کەفالا ئەم تاوانانە بە هیچ وپوچ ناودەبات ،

5 / دەکرێت چاوەڕێی چی بکەین لەسالی 2022 لەتورکیا رووبدات ؟،

 گەورەترین کێشە لە تورکیادا ئابوریە,بەمشیوە خراپەش دەمێنێتەوە، ئەمەش ئەردوگان ناچاردەکات کە بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختە بدات، کە خۆی برێارە ساڵی 2023 بکرێت ،

من تووشی دڵەراوکێ بووم،بە هۆی تورکیاوە، ئەمە وتەی Timothy Ash تیموسی ئاش ە،کەگەورەترین لێکۆلەرەوەی بازارە تازە پێگەیشتوەکانە، بروای وایە کێشەی سیستەمی بەریوەبردنی دەسەڵات ، ئەمڕۆ خراپترە، وەک لە 20 سالی رابردوودا،

وە وادایدەنیت کە قەیرانە ئابوەریەکە زیاتر  بەرزدەبیتەوە تادەگاتە 50 لە سەدا، وە لەگەل بەرزبونەوەی قەیراندا لیرەش بە ریژەی25 بۆ 30 %

دادەبەزێتە خوارەوە ،

تیموسی ئاش دەڵێت بەگەڕانەوە بۆ ژیانی سروشتی و سیاسەتی نەرم ، دەکرێت چارەسەری ئەمە بکرێت ،

خۆ گەرئەردوگان هەرلەسەر ئەم سیاسەتەی بەردەوامبێت،ئەوا کاتەکە درەنگدەبێت و کۆتای پێدەێت ،

تورکیا هەوڵیدا چارەسەری هەندێک لە نیشانەکانی نەخۆشیەکە بکات، بۆ نمونە، هەستا بە بەرزکردنەوەی کەمترین مووچە ،لەگەڵ دانانی رێگە چارەیەکی تازە بۆ پاشەکەوتی دوورو دریژ،بۆ پارێزگاری لە کەم کردنەوەی نرخی لیرە،

ئەمانە نەیانتوانی هۆی نەخۆشیەکە لەناو بەرن، بەرزکردنەی مووچە مانای زیادبوونی پێدانی موچە لەلایەن کارگەکانەوە،واتە زیادکردنی نرخی شت و مەک لەسەر کڕیار لەباز ،

زیادکردنی پاڵەپەستۆ لەسەر پارەی پاشەکەوتکراو ناتوانیت قەیرانەکە راگریت بەلکوو بەرزی دەکاتەوە بۆیە هیچ بەهیچ ناکات قەیرانەکە هەر بەرز دەبێت ،

ئاش دەڵێت نزیکەی 8 ملیون تورک لەسەر هاوکاری حوکمەت دەژین، من پێموایە کە ئەردوگان هەموو هەوڵێکدەدات کە هەرچۆنێکبێت هاوکاری وپارە بەم گرووپە بدات،تا لەکاتی هەڵبژاردندا دەنگی ئەمانە بەملاو ئەولادا نەچن ودەنگەکانیان بەدەستبهینیت ،

 

6/  ئایا هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکرێت؟

ئەم پرسیارە بەدریژای ساڵی 2021 گفت وگۆی چڕی لەسەرکرا ، بۆچوونەکان دەربارەی ئایا کارێکی باشە،زۆر جیاوازو دووربوون لە یەکەوە،خۆ گەر بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەخت بدرێت،دەبیت ئابووری لە سەردەمێکی باشدابیت،واتە پێش ئەوەبێت کە ئۆپۆزسێۆن خەڵکانیکی زۆر بەلای خۆیدا راکێشێت،ئەمە وتەی بیرک ئایسن، کە مامۆستای زانستی سیاسەتە لە دانیشگای سابانجی لەتورکیا،

بۆیە دەبیت هەندێک ئامادەکاری بکرێت ،وەک بەرزکردنەوەی کەمترین مووچە،وە دەبێت ئەم کارە بێتەبەرهەم ،واتە پێش ئەوەی ئەردوگان بانگی هەڵبژاردنی پێشوەخت ڕابگەیەنێت ،بەڵام تاچاوەروانی زیاتر درێژە بکێشێت،سودی بۆ ئۆپزسێۆن زیاتر دەبێت ،

/7 کاتێکی گرنگ بۆ ئۆپۆزسێۆن ،

 گرنگترین هەنگاوی ئۆپۆزسێۆن لەمانگەکانی داهاتوودا رێکەوتنیانە لە سەر دانان و هەڵبژاردنی کاندیدێک ،بۆ هاوپەیمانیەتیەکە، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری، کەمال کڵچدار ئۆغلۆ بەنیازە خۆی کاندیدکات ، بەلام باشترین کاندید کە دەنگبهێنێت سەرۆک شارەوانی ئەستەمبوولە  واتە ئەکرەم ئیمام ئۆغلو ،کە لەهەڵبژاردنە ناوخۆیەکەی ساڵی 2019دا سەرکەوت وپارتەکەی ئەردوگانی توشی دۆرانکرد،ساڵانی نەوەدەکاندا  ئەردوگان واڕاهاتبوو کە هەرخۆی لە ئەستەمبوول بەربژێر دەکرد ،

 ئایا ئۆپۆزسێۆن توانای هەیە کە رێکەون ودەنگدەرانی پارتی دادو گەشە پێدان کە ئەردوگان سەرۆکیەتی، بەلای خۆیاندا ڕاکێشن،

ئایسن وتی ،پێموایە کە سیاسیە ئۆپۆزسێۆنەکان لەساڵی داهاتودا حوکمی دەنگدەرانی پارتی دادو گەشەپیدان دەکەن، لە هەریمەکانی ئەنادۆڵ وشارەگەورەکانیتردا ، وە ئەمە روودەدات ،بەڵام دەبێت یەکگرن رەخنەبگرن لەم شێوە ئابوریەی پارتی دادوگەشەپێدان پێڕەوی دەکات، چوونکە دەرکەووتوە کە ئەمە فەشەلی هێناوەو بێکەڵکە  ،

 

وتاری لیز کووکمان

رۆژنامەنوسیکی ئازادەو لە ئەستەمبوول دادەنیشێت          

We have 87 guests and no members online