
بە گوێرەی واشنتۆن پۆست ئەبو ئیبراهیم ئەلقەرەشی
ناوی تەواوی ئەمیر محەمەد سەعید عەبدولڕەحمان ئەلمەولا کەوا نازناوی عەبدوڵڵا ئەلقەرەشی، عەبدوڵڵا قارداش، حەجی عەبدوڵڵا یان ئوستاز خالد ی هەلگرتووە، بەم هەموو ناوە خۆی ناساندووە، لە تەلەعفەر خێزانێکی تورکمان لە دایکبووە سالی ١٩٧٦ ناوچەی حەسەن کۆی، خوێندنی سەرەتایی لە تەلەعفەر تەواو کردووە. پاشان لە کۆلیجی شەریعەی موسل. لە مزگەوتی ئەلعجیل خەتیب دەبێ. بە توندوتیژی دەناسرێ. ئەفسەری رژێمی گۆڕبەگۆڕ سەدام بووە، دوای ڕوخانی سەدام ٢٠٠٣ پەیوەندی بە رێکخراوی قاعیدە دەکات. لە ٢٠٠٤ ئەمریکییەکان دەسگیری دەکەن، لە زیندانی بۆکا رێکخراوی تیرۆریستی داعش موبایەعەی دەکات پەیوەندی بە بەغدادی دەکات، ، لەم رێکخراوە موفتی دەبێ. لە موسل دەستێکی بالای دەبێ. بەرپرسی رێکخراوەکانی بەشی ئەلجانب ئەلئەیسەری موسل دەبێ، کەوا ناوچەی ئێزیدیەکان بووە، لەگەرانەوەی قونسولگەری تورکیا لەموسل ڕۆلی سەرەکی هەبووە، سەرپەرشتی مفاوەزاتەکانی لەگەل تورکیا کردووە، بۆیە لە خەلیفە ئەردۆگان خۆسەویست بووە، دەستی لە گرتن و کوشتنی ئێزیدیەکان هەبوە، ئەو فەتواکانی داوە، لەلایەن ئەمریکییەکان لە ٢٠٠٤ دەسگیر دەکرێ، رەوانەی گرتوخانەی بوکا دەکرێ. پەیوەندی بە ئەبوبەکر بەغدادی دەکات، بەگوێرەی واشنتۆن پۆست کاری موخبری بۆ ئەمریکییەکان کردووە، لە راپۆرتەکانی ئەمریکی لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا کاری خۆبەخشی بۆ ئەمریکا کردووە، (متتوع) بووە. لە کوردەواری دەرێن نیسبەت یان موسیبەت بووە،
کریستۆفەر ماییر یاریدەدەرى وەزیری بەرگری ئەمریکا دەلێ تۆمارێکی ڕەشی لە کوشتن و بڕین هەبووە، بەتایبەتی لەگەل هاولاتیانی بیانی و ئێزیدییەکان، بەلام بەهۆی چەند کارێکی خۆبەخشانە ملی خۆی لە پەتی سێدارە پەڕاند،
لە دوای کشانەوەی ئەمریکا ٢٠٠٧ دیارە لەزیندان ئازاد دەکرێ، ئەبوبەکر بەغدادی تەنها یەک یاریدەدەری هەبووە، بە عەبدوڵڵا ناسراوە، ئەویش قارداش بووە.
لە دووری چەند مەترێک لە مۆڵگەکانی تورکیا لە مالەکەی خۆی دەشارێتەوە، دوای ٢:٣٠ سەعات شەڕ لەگەل هێزێکی کۆماندۆی ئەمریکا بەهاوکاری قەسەد، لەگەل ١٣ کەس کەوا ٦ یان ئەندامانی خێزانەکەی بوو رەوانەی دۆزەخ دەکرێ، ئەم ماوەیە زۆرجار وەرگێڕە عەرەبییەکە چەندین جار داوای لێ کردووە خۆی بەدەست بدات، بەلام خۆی دەزانێ چی لەگەل ئەمریکییەکان کردووە، بۆیە مردنی هەلبژارد، بە پشتێنێکی مینرێژکراو خۆی و مناڵەکانی دەتەقێنێتەوە بەلکو ٧٢ حۆری بەنسیب بێ،