شار چۆل ..شه‌قام چۆل
كۆڵان چۆل ..ماڵ چۆل
پیاڵه به‌تاڵ ..خوان به‌تاڵ ..
باده و په‌یمانه به‌تاڵ
دۆستی هوزاران ده‌سته ده‌سته
كۆچیان كرد .
باخ چۆل ..باخچه چۆل
لق و چڵ ڕووت
هێللانه چۆل .
وای له دونیایێك
دۆست له دۆستی ده‌ترسێ
خونچه‌ی تینوو
له گوڵزار
عاشق له دیدار ده‌ترسێ
په‌نجه‌ی ژه‌نیار
له ژێ
شاسوار
له ڕێی ته‌ختان و هه‌موار ده‌ترسێ
ئه‌م پزیشكهیش
له بینینی نه‌خۆشان ده‌ترسێ .
(ساز)ـه‌كان بشكێنن،
ئێشی شاعیرانه
سنووری تێپه‌ڕاندن
ساڵانی چاوه‌ڕوانی
بۆ من و تۆ
خراپ تێپه‌ڕین
ئاشنا بوو به نه‌ناس
تا وتم (به‌ڵێ) بوو به به‌ڵا
گریام، ناڵیم
له ئه‌ڵقه‌ڕێزی دهرگایانم دا
به‌رد به‌ردی كۆڵیتی وێرانم
به سه‌رم دادا
ئاو ئاوی نه‌بزواند
نوستووی له خه‌و هه‌ڵنه‌ستاند .
كانی وشك بوون
ده‌ریا له ماندوویه‌تییان (بژ)ی پێوه هات
ئاسمان ئه‌فسانه‌ی ئێمه‌ی
به‌هه‌ند نه‌گرت ..
پیاڵه جۆش و خرۆشیان نییه
عه‌شق باوه‌شی نییه
بۆ من ..بۆ ناڵه‌م
هیچ كه‌سێ گوێچكه‌ی نییه .
سه‌یره كاروان ڕۆیشت و
دیسان هاته‌وه
سه‌یره دیسان
دڵبه‌رانی به عیشوه
ساز و ئاهه‌نگ و خۆشخوان هاتنه‌وه
تا گوڵی په‌رش و بڵاوی
مه‌عشوقی به سۆز بێ
تاكو دیسان
ڕوو له ده‌رگای ( حافز)
گوڵ بڵاو و
مه‌ی له پیاڵه بكه‌ینه‌وه .
ئاماژه :
(*) ئه‌م سترانه شیعری شاعیر و ئاوازدانه‌ری ئه‌فغانی ناسراو
( ئه‌میر جان سه‌بوور)یه كه له شاری هورات له دایك بووه .
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به‌ناو و بانگترین سترانی ئه‌فغانستان بووه و
به ده‌یان هونه‌رمه‌ند چڕیویانه كه به‌شێك له كارهسته یه‌ك
به دوای یه‌كه‌كانیان ده‌رده‌بڕێ ...
ته‌نانه‌ت ئاوازی گۆرانییه‌كه گه‌یشتووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستانیش .
(**) له ماڵپه‌ڕی (گنجینه‌ی بهترین اشعار)ـه‌وه كراوه به كوردی
جێی باسه گۆرانییه‌كه دوو بڕگه‌ی دوایی تێدا نییه .
بڕوانه:
http://jeyhoon20.blogfa.com/post/2282