*وه‌ك هه‌میشه سعات شه‌ش له خه‌و هه‌ڵده‌ستم
وه‌ك هه‌میشه سعات شه‌ش له خه‌و هه‌ڵده‌ستم
فرمێسكی په‌نجه‌ره‌كه‌م ده‌سڕمه‌وه
كه چۆله‌كه جێیان هێشتووه
جوان ئاو له ده‌مم وهردهكهم
ناوی خۆشه‌ویسته‌كه‌م كه به زمانمهوه نووساوه
لێ بكه‌مه‌وه
پێخه‌فه‌كه‌م له بۆنی ته‌نیایی پاك ده‌كه‌مه‌وه ..
من باشم براده‌ران !
نیگه‌ران مه‌بن
هێشتا هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك
قه‌سیده‌یه‌ك یا دووان ده‌نووسم
قاوه‌ی تاڵ ده‌خۆمه‌وه
به گه‌سك وه‌دوای مردووان ده‌كه‌وم
كه له هه‌واڵنامه‌ی سه‌عات نۆدا هه‌ڵده‌وه‌رێن
دۆسته‌كانم !
من باشم و
تا بڵێی به‌ختیارم
ئه‌وه‌تا كرێكاری ساخته‌ی پاكوخاوێنی
له‌و ڕاپۆرته‌ی
له‌سه‌ری داومه‌ته لایه‌نی ئه‌منییه‌ت
كه كاری تێدا ده‌كا
سوپاسی كردووم و
پێی گه‌یاندوون
چۆن خه‌ونه‌كانم ده كیسه‌ی نایلۆنی ڕه‌ش داوێم و
به‌یانیان بێ ڕووگرژی ده‌یده‌مێ ..
براده‌ران من باشم
ڕاسته وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانتان ناده‌مه‌وه و
ده‌رگا له كه‌ستان ناكه‌مه‌وه
به‌ڵام من باشم
نیگه‌ران مه‌بن
هێشتا له‌سه‌ر سرووته‌كانی ڕۆژانه‌م به‌رده‌وامم و
له خانووچكهكهم كه ده‌ڵێی مه‌یتخانه‌یه
وه‌ك هه‌ر جه‌نازه‌یه‌كی گوێڕایه‌ڵ
دێم و ده‌چم .
*هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێم دابڕان
هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌جێیان هێشتم
پارێك له جه‌سته‌میان له‌گه‌ڵ خۆیان برد
تا پێیان
به‌بیرم بێنه‌وه
دڵداره‌كه‌م دڵمی له‌گه‌ڵ خۆیدا برد و
به‌بێ بایه‌خییه‌وه فڕێی دایه سه‌ر
كورسییه‌كه‌ی ته‌نیشتی له فڕۆكه‌دا
بردی و
له منی دوور خسته‌وه ..
باوكم باسكه‌كانی بردم
تا نه‌هێڵێ قه‌سیده‌ی نوێ
بۆ خۆشه‌ویستێك بنووسم
جارێكی دی نایبینمه‌وه
براده‌ری مناڵیشم ڕایسپارد بوو
زمانم له ته‌ك وی بنێژن
تا هه‌مان سترانی له‌گه‌ڵدا بچڕێ
كۆن زۆر جاران پێكه‌وه ده‌مانچڕی و
تاكو هه‌ست به ته‌نیایی نه‌كا
هاوسێشم كه سه‌ری هه‌ڵگرت
دوای ئه‌وه‌ی له ڕووداوێكی تۆقێنه‌ر
هه‌ر دوو قاچی له ده‌ست دان
ئێستا خۆشبهزێكی به‌ناوبانگه
له هه‌ر ده‌ركه‌وتنێكیدا له ته‌له‌فزیۆن
ده‌ست به قاچه‌كانم دادێنێ
ئه‌وانه‌ی له كاتی به‌ڕێ كردنیدا
لێی به قه‌رز وه‌رگرتبووم
بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكاته‌وه
بۆم بگه‌ڕێنێته‌وه
یا ته‌نانه‌ت پێم بڵێ : سوپاس .
به‌م جۆره هیچم لێ نه‌مایه‌وه
له چاوێك به‌ده‌ر
كه چه‌ندی له ئاوێنه‌دا سه‌یری ده‌كه‌م
فرمێسكێكی تیا ده‌بینم
له ڕژان نایوه‌ستێنێ
به‌ڵام ڕوومهتێك نابینێته‌وه
به سه‌ریدا بێته خوارێ .
(*) محمد القلینی شاعیرێكی میسرییه ساڵی 1983 له دایك بووه
كۆلیژی - ماف -ی له زانكۆی ته‌نتا ته‌واو كردووه، تا ئێستا
دوو كۆشیعری بڵاو كردووه‌ته‌وه، چه‌ند خه‌ڵاتێكی بردووه‌ته‌وه
له‌وانه : خه‌ڵاتی ( اخبار الادب و پیشانگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێب
له قاهیره و خه‌ڵاتی شاعیر محمد عه‌فیفی مه‌ته‌ڕ.
(**) بۆ ده‌قی تێكسته‌كان بڕوانه :
https://antolgy.com/astaykud-fe-alsadesa-kalmutad/
هه‌روه‌ها :
https://elarabielyoum.com/show82108