کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

بارزانی و دووبارەكردنەوەی هەڵەكەی زیلینسكی ... موعتەسەم نەجمەدین

Pin It
 
 
 
هاوپەیمانی نێوان پارتی و توركیا تەنیا لەوەدا گۆشەگیر نابێت، كە رێكەوتنێكی سیاسی بێت بۆ پاراستنی پارتی و توركیا. لەم پرۆسەیەدا ئەم شەڕەی توركیا و پارتی لە دژی (پە كەكە) وا شرۆڤە ناكرێت، كە پارتی ئەم هاوپەیمانیەی بۆ ئەوە ئەنجامداوە توركیا لە هەرەشە و مەترسیە ناوخۆی و دەرەكیەكان بیپارێزێت، و لە بەرامبەریشدا توركیا هەژمونی خۆی بەسەر عێراق و كوردستان لە رێگای پارتیەوە بسەپێنێت و پارتی و حكومەتی هەرێم وەك بەكرێگیراو و هێزێكی سەربازی خۆی نیشانەی وڵاتانی دونیا بدات، بەواتە ئەمە شەڕێكی ئاسای نێوان دوو پارتی كوردی نیە، بەڵكو هەڵبژاردنی رێگایەكی زۆر مەترسیدارە بۆ سەر بوون و ئایندەی میللەتی كورد. ئەم هاوپەیمانیە نزیكە لەوەی كوردستان و پرسی رزگاری نەتەوەی بەرەو چارەنوسێكی زۆر مەترسیدار بەرێت و دوور نیە ئەم وڵاتەیش بە دەردی ئۆكراینا نەبرێت، كە دەرئەنجامی بریار و سیاسەتەكانی زیلینسكی ئەو وڵاتە تەواو وێران بووە و لە ئەمرۆشدا دوای دەركەوتنی شكستی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە راگرتنی سوپای رووسیا باس لە ئەنجامدانی دوعای خێر بۆ گەلی ئۆكراینا دەكەن.
لێرەدا مەبەست لەم شرۆڤەیە تەنیا بۆ خستنەرووی نیگەرانی خەڵكی كوردستان نیە لەمەر هاوپەیمانی توركیا و پارتی لە شەڕی (پە كە كە)، بەڵكو دەرهاویشتەكانی ئەم هاوپەیمانیە تەواوی بەرەی روسیا _چین تا دەگاتە ئێران و حكومەتی عێراقیشی نیگەران و تورە كردوەو و زۆر بە ئاشكرا هەرەشەی توند لە پارتی و حكومەتی هەرێم دەكەن.
یەكێك لە هەڵە ستراتیجیەكانی پارتی لەوەدایە نە دەتوانێت توركیا وەك خۆی بخوێنێتەوەو نە لە ئەجندا و ستراتیجی ئەمرۆی توركیا دەگەن. توركەكان لە پرۆژەی سیاسی نوێیاندا لە مەر ستراتیجی ئەمرۆیان راشكاوانە باس لە بەرگریكردن لە قەوارەی سیاسی توركیا دەكەن و هەندێكجار ئەو مەترسیەیش ناشارنەوە، كە لە لایەن هەندێك لە سیاسەتمەدار و روناكبیرانیانەوە پێشبینی بە واقعیبوونی ئەو گریمانیە دەكەن، هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی سیاسی ئەمرۆی توركیا لە دەرئەنجامی ئەو گۆڕانكاریانەی سیستمی نوێی جیهان دەیسەپێنێت بە سەر دونیای ئەمرۆدا ئەگەرێكی دوور نیە. نەخشەرێگای زلهێزەكانی جیهان بۆ كۆتایهێنان بە جیهانی تاك جەمسەری ئەمریكا و دامەزراندنی سیستمێكی فرە جەمسەری نوێ، بەواتە خەڵقاندنی سیستمێكی نێودەولەتی نوێ. من بۆخۆم پێموایە لە سێبەری جیهانی فرە جەمسەری و دامەزراندنی سیستمێكی نێودەوڵەتی نوێدا تەواوی پایە و بەها و ستراتجی جیهانی تاك جەمسەری دەروخێت و واقعێكی سیاسی نوێ دەخوڵقێت، زۆر ئەستەمە ئەم جۆرە فۆرمە سیاسی و دەوڵەتداریەی هاوشێوەی ئێران و توركیا لێیدا جێگایان ببێتەوە.
لە هەناوی ئەو گۆڕانكاریانەی لە سەر ئاستی گشتی جیهان بەرجەستە دەبێت. لە هاوشانی ئەو مەترسیانەی گۆڕانكاریەكانی جیهان لە سەر میللەتان و ئایندەیان دەیخوڵقێنێت، هاوكات هەلی زۆر گرنگ و زێرینیش بۆ رزگاربوون و بونیادنانەوەی سیاسی و ئابووری ئەو میللەت و گەلانە دەخوڵقێت، كە عاقڵانە و بە لۆجیك بیر دەكەنەوەو و هەڵوێستی تەندروست و رێگای خۆپارێزی دەگرنەبەر.
زۆربەی پێشبینی و بۆچونی بیرمەندان و شرۆڤەكارانی سیاسی جیهانی لە سەر ئەوە كۆكن، كە شەڕی جیهانی سێیەم هەڵگیرساوەو ئەگەری گەیشتنی ئەو شەڕە بە بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی نزیكە. لەم بارەدا ئەركی سەركردەی دانا و لێهاتوو ئەوەیە كار بۆ ئەوە بكات میللەتەكەی لە شەڕ و كارەسات و برسێتی بپارێزێت، نەك بیخاتە ناو شەڕێكی زۆر مەترسیدار و بە عەقڵیەتی شۆرشگێری كلاسیكی و خەونی بوون بە پاڵەوان لە سەر لاشەی نەتەوەیەك گەمە بكات.
عەقڵ وا دەڵێت
لە راستیدا پارتی بریاری خۆی داوە و توانای پاشگەزبونەوەیەشی نیە، بەڵام لە مەر هەڵوێستی لایەنە سیاسیەكانیتری كوردستان بە گشتی و باشور بەتایبەتی پێویستە زۆر بە خێرایی كار لە سەر دارشتنەوەی هاوپەیمانیەكی بەهێز بكەن و پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەی و مانەوەی كورد و رزگاركردنی لە ئاگری شەڕێكی جیهانی بكەنە ئەجندای سەرەكیان. ئەركی میللەتە لە ئەمرۆدا هەڵوێستی زۆر خێرا و جدی هەبێت لە رێگرتن لە تێوەگلانی هەرێمی كوردستان لەو شەڕە جیهانیە و خوڵقاندنی مەترسی لە سەر وجودی كورد وەك میللەت و گەل و نیشتما ن

We have 386 guests and no members online