کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

بەڕێوەبردنی ململانێكان و هێزە بەوەكالەتەكان ... محەمەد عەلی

Pin It

لە دوای گۆڕانكارییەكان لە عێراق و بە تایبەتیش پێشنەكەوتنی بەرچاو لە گفتوگۆكانی (ڤیەننا)ی تایبەت بە پڕۆگرامی ئەتۆمیی ئێران، ئیدی كاردانەوەكانی ئێران كەوتۆتە بارێك لە رێگەی هێزە نزیكەكانی، شەڕی وەكالەتی دەست پێكردووە بۆ كاریگەری دروستكردن لەسەر رەوتی ڕووداوەكان لە عێراقدا.

پاش هەڵبژاردنەكانی عێراق و بە تایبەتی لە دوای ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ٢٠٢٢/١/٩ی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، ڕێككەوتنێكی نوێ لە نەخشەی سیاسیی عێراق هاتووەتە پێشەوە، بە شێوەیەك ئیدی هێزە نزیكەكانی ئێران بە تایبەتی چوارچێوەی هەماهەنگیی ئێران تەواو بێئومێد بووە، بۆیە ململانێكان چوونە ئاستی رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆوە لە ڕێگەی میلیشیا جۆراوجۆرەكانی نزیك لە ئێران، لە ماوەی ڕابردووشدا بێ جیاوازی، هێرشەكان بۆ سەر بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپەیمانی عەزم و تەقەدوم لە بەغدا ئەنجام دران، بەوەش نەوەستان پەلاماری لقی بەغدای هەردوو بانكی كوردستان و جیهان درا و هەوڵەكان بۆ دانانەوەی خاڵە گومرگییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هێرشكردنە سەر نووسینگەی تایبەتی (شاخەوان عەبدوڵڵا) جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانیش، بە هەمان ئاراستەن بۆ فشارخستنەسەر هەرێم بۆ گۆرینی هەڵوێستەكانی لە بەرامبەر شێوازی كاركردنی حكوومەتی داهاتووی عێراق.

بە هەمان شێوە، حوسییەكان لە یەمەن هەمان شەڕی بەوەكالەت بۆ ئێران لە ناوچەكە ئەنجام دەدەن، دوا هێرشی ئەم هێزەش بۆ سەر فڕۆكەخانەی ئەبوزەبی، ئەم ڕاستییە دووپات دەكاتەوە، بەو هۆكارەی باكگڕاوند و نزیكیی ئەم هێزە لە ئێران، هیچ گومانێكی تێدا نییە، لە هەمان كاتدا هێرشەكان تایبەتن بە ململانێكانی ئێستا ی سەر گۆڕەپانی سیاسیی عێراق، كە بە یارمەتیی (ئیمارات) گێمی یەكەم بە شكستی هێزە پڕۆ ئێرانییەكان كۆتایی هات، هاوكات دەكرێ وەك ئاگاداركردنەوەیەكیش هەژمار بكرێت بۆ ئەم وڵاتە ئەگەر بەردەوام بێت لەسەر ئەم سیاسەتە، ئەوا دەتوانین لەناو ماڵەكەی خۆی هێرشی بكەینە سەر، لە بەرامبەردا وڵاتانی عەرەبی و ئەمەریكاش پاڵپشتیی تەواوی خۆیان بۆ ئیمارات دەربڕیوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژموونی ئێران لە ناوچەكەدا، تا حوسییەكان دووبارە بخرێنەوە لیستی تیرۆری ویلاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا.

لەلایەكی ترەوە، ئێران لە ڕێگەی پارتی كرێكارانی كوردستانەوە دەیەوێت فشارەكانی بۆ سەر هەرێم و توركیا زیاد بكات، بە جۆرێك هێرشەكانی سەر بۆریی نەوتی كوردستان جگە لە شەڕێكی بەوەكالەت لەلایەن هێزێكی كوردستانی لە بەرژەوەندیی وڵاتێكی هەرێمی، هاوكات داهاتووی هەرێمی كوردستان و ئەزموونە ساواكەی ڕۆژئاوای كوردستانیش ڕووبەڕووی مەترسی جیددی بكاتەوە، سەرەتای ئەم مەترسیانەش لە هێرشەكانی داعش بۆ سەر گرتووخانەی غوێران دەردەكەێت، هاوكات هێرشە دووبارەبووەكانی سەر بنكەی سەربازیی توركیا لە باشیك، بۆ هەمان ئامانجە، بە جۆرێك ئەم سەبازگەیە لە ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی پەكەكە و حەشدی شەعبییەوە بۆردوومان دەكرێت، بەڵام دەرەنجامەكان ئاماژەی پێچەوانەمان پێ دەدەن، سوننەكان بەردەوامن لەسەر هەڵوێستەكەیان و پەكەكەش بەم هەنگاوەی داهاتووی ڕۆژئاوای كوردستانی خستووەتە مەترسییەوە.

دووبارە بەهێزبوونەوەی داعش و هێرشەكانیان بۆ سەر هێزە عێراقییەكان، بە دڵنیاییەوە پەیوەستە بە پێشهاتە نوێیەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسیی عێراق، ئەمەش لە یەك كاتدا دوو ئامانج دەپێكێت، هەم بە هێزە سوونییەكان دەڵێن ئەگەر بەردەوام بن لەسەر ئەم هەنگاوانە، ئەوا ناوچەكانتان دووبارە دەبێتەوە بە گۆڕەپانی شەڕ و لە هەمان كاتدا بە هێزە سەربازییە عێراقییەكان دەڵێن، بەبێ هاوكاری و یارمەتیی میلیشیای حەشدی شەعبی، ناتوانن خۆشتان بپارێزن.

ئەوان، لەم رێگەیەوە دەیانەوێت بە سەرقاڵكردنی هەمووان بەم پێشهاتە ئەمنییەوە، ئاستەنگ لە بەردەم حكوومەتی داهاتوودا دروست بكەن، هاوكات پەیامێكیشە بۆ ئەمەریكییەكان، كە ئیدی ئێوە ناتوانن بەتەنیا لە ناوچەكە ئاراستە سیاییەكان دیاری بكەن.

بە دڵنیاییەوە هێرشەكەی سەر عوزێم بۆ سەر هێزە سەربازییە عێراقییەكان، ئەم بۆ چوونە تەواو پشتڕاست دەكاتەوە، لە بەرامبەردا (موقتەدا سەدر) ڕێبەری رەوتی سەدر، دووبارە هێزەكانی (سەرایە سەلام)ی خستۆتە ئامادەباشی بۆ پێشگرتن لەم پێشهاتە ئەمنیانە، كە دەكرێ لە داهاتوودا ببێتە هۆی پێكدادانی میلیشیاكان و مەترسیی جیددی دەبن لەسەر داهاتووی عێراق، هاوكات بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ بەیاساییبوونی كۆبوونەوەی ١/٩ی پەرلەمان، سەركەوتنی كوتلەی زۆرینەی ڕاگەیاند، كە لە كۆبوونەوەی یەكەمی پەرلەماندا بە شێوەیەكی نافەرمی ڕاگەیەنرا.

We have 65 guests and no members online