کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

ناسیۆنالزمی کورد لەبەردەم فۆبیای گۆڕانکاریە سیاسیە نوێکاندا ... مەنسوڕ ڕەوف بەرزنجی / فەڕەنسا

Pin It

نەتەوەی کورد مێژویەکی دورو درێژو خوێناوی هەیە لەخەبات کردن و قوربانیدان ئەنفال، کیمیاباران  کردن ڕوخانی مەلیکیەتەکەی شێخ مەحمود مەلیکی کوردستان کۆماری مەهاباد و قازی پێشەواو میری ئەردەڵان میری بابان  ئوصبەت الامم  بڕیاری دابەشکردنی کوردبوو بۆ چوار پارچە نسکۆی شۆڕشی ئەیلول بە ڕابەرایەتی مەلا مستەفا بارزانی ئەمانەی ئاماژەم پێدان مشتێکە لە خەروارێک لە بیلۆگرافیای خوین و خاک و فیداکاری کورد  ساڵی 1974 نمونەی هەرە زیندو نزیکی قوربانیدان و لەهەمان کاتیشدا نمونەی ئەو غەدرە گەورەو مێژوویە یە کە لە نەتەوەی کورد لەسەر دەستی ئەمریکای ئەوکات و هەر ئەم ئەمریکای ئێستا لەچەند ڕۆژی داهاتوودا مرۆڤایەتی و جیهان بەگشتی نەتەوەی کورد بەتایبەتی ڕۆ دەچین و پێ دەنێینە نێو ساڵی نوێ بەچونە نێو ساڵی نوێ بۆ ئێمەی کورد ڕەنگە داهات و یەکی   مەترسیدار و ساتە تاڵ و تەماویەکان بەرۆکی کورد بگرێت بەو پێیەی کە جیهان بەرەو گۆڕانکاریە سیاسی یە نوێ یەکان لەئەوروپای ڕۆژهەڵاتەوە دەست پێدەکات بەپێی سەرچاوە دبلۆماسیەکان کەلە 2022 دا وڵاتی ئۆکرانیا لەلایەن دەوڵەتی ڕوسیاوە داگیر دەکرێت ئەم فۆبیای گۆڕان کارییە سیاسی یانە زۆر شیکردنەوەی دیکەش هەڵدەگرێت و ڕەنگە کورد بەر پریشکی ئەم ئاگری گۆڕانکاریە سیاسی یانە بکەوێت کەلە سەر دەستی زلهێزەکانی جیهان وەک ئەمریکا و ڕوسیا پلانی بۆ  داڕێژراوە هەر لەپەراوێزی ئەم گۆڕانکاریە سیاسیە نوێ یانەدا هەر ئەمڕۆ میدیاکانی پەکەکە بڵاویان کردەوە  22 دیسێمەبر کەدەوڵەتی توورک هێرشی سەربازی دەست پێکرد بە ئامانجی داگیر کردنی ڕۆژئاوای کوردستان /سوریا یە بێگومان ئەم هێرشەی تورکیا  ئاماژەیەکی ڕونە کەساڵی 2022 ساڵێکی پڕ لەکارەسات و تەم و مژاویە بۆ کورد چونکە لەسەرەتای ساڵی نوێوە سەرجەم هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لەعێراق و کوردستان دەکشێتەوە و بێگومان ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە بۆ کورد چونکە ئەمریکا بەدرێژایی 30 ساڵی ڕابردوو بەزەردەخەنەی سیاسی و بە موجامەلەی سیاسی تەنها کاری بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆی کردوە لەعێراق هەر بۆیە ناسیۆنالیزمی کورد بەدرێژایی 30 ساڵی ڕابردوو هیچ پێشکەوتنێکی سیاسی و قانونی بەدەست نەهێناوە لەبەرامبەر سیاسەتی ئەمریکی لە عێراق دا کە کورد ببێتە ئەمری واقیع لەڕوی سیاسەتی دەولی وەک هاوشێوەی باشوری سودان -دارفۆر کە لەساڵی 2017 دا شەرعیەتی نێودەوڵەتی بەدەست هێنا لەڕۆژگاری ئەمڕۆ داو لەسەر تەختی شانۆی سیاسی دەوڵەتی کورد  هەر لەچوارچێوەی بازنەی خۆیدا دەخولێتەوە و تاکو ئەمڕۆ کورد لە عێڕاق دا ئاسۆی لێڵ و ئایندەیەکی نادیار هەر بۆیە لەماوەی 30ساڵی ڕابردودا بەدروشمی بریقەداری ئەمریکا کوردی وەک کارتێک بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆی بەکار هێناوە و بگرە لەهاو تەریبکردنی بەرژەوەندیەکانی لەگەڵ دەوڵەتانی عەرەب وئێران و تورکیا Documentێکی سیاسی دەولی بەکورد ڕەوا نەبینیوە،هەرچەندە ناسیۆنالیزمی کورد یاخود ڕونتر بڵێین سەرکردایەتی سیاسی کورد بە سەرجەم حیزب و سەرکدە سیاسیەکانەوە ئەم دیفاکتۆیە باش دەزانن کە ئەو حاکمی موتلەقی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە،سیاسەتی ئەمریکی ئەوەندەی گرنگی و بایەخ بە پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانی دەوڵەتانی عەرەبی و تورکیا و تەنانەت ئێرانیش دەدات و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی دەپارێزێت،هەرگیز نیوهێندە ڕەوای بە کێشەی سیاسی کورد نەداوە بەتایبەت لە ۳۰ساڵی ڕابردوی دەسەڵاتی کورد لە عێراقدا،هەر بۆیە پێشبینی ئەوە دەکرێت کە کورد بە تایبەتی لەعێراقدا کە ئێستا تیرۆرستانی داعش لە خۆئامادەکردن و خۆ بەهەێزکردندان تەنها بۆ کوشتنی خەڵکی کورد،چونکە ئاشکرایە کە فۆبیای گۆڕانکارییە سیاسیەنوێیەکان لە ۲۰۲۲دا بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەسکەوتی ۳۰ساڵەی سیاسی کورد لە عێراق دەخاتە ژێر مەترسی گەورە و بەپەراوێز خستنی زیاتری کورد لەعێراقدا.....

We have 100 guests and no members online