کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

سەرمایەو بەختەوەریی ... !!! حەمید عەزیز

Pin It

ه

 

 

گەورەترین دەوڵەمەندی و سەرمایە  بۆ مرۆڤەکان عەقڵ و مەعریفەیە  .

 

پارە لەژیاندا زۆر لە پێداویستی یەکان جێ بەجێ  دەکات کەچی هەموو هەستە جوانەکان پڕ ناکاتەوە هەموو ئارەزوەکان ناهێنێت   بۆ نمونە  کەپارەت هەبوو دەتوانیت خزمەتکارت هەبێت کەچی ناتوانیت کەسێک بکڕیت لەجیاتی تۆ نەخۆش بکەوێت یان تۆ غەمباریت کەسێک بکڕیت لەجێگای تۆ دڵخۆش بێت یان لەباتی تۆ دڵی بشکێت ئەوە هەرگیز نابێت بۆیە دەوترێت پارە هەندێک لەشتە جوانەکان دەکات بەڵام هەموو هەستە جوانەکانی  ژیان ناکات  ، بۆیە مرۆڤبوونیی جوانترە لەسەرمایەو شتە بێ ڕۆحەکان .

 

دەتوانیت کەپارەت هەبوو ئۆتۆمبیلی جوان بکڕیت یان ناوماڵی نوێ بکڕیت کەچی ناتوانیت خەوو هەناسەو پشودانێکی ڕۆحی  و ئارام  بکریت  ، دەتوانیت کەماڵی دونیات هەبوو نان بکڕیت شەرت نی یە کەنانت هەبوو تێربیت بۆیە  قەناعەت والەمرۆڤەکان دەکات کامەران بن بۆیە دەوڵەمەندی ناکاتە بەختەوەریی بەڵام بەختەوەریی دڵخۆشی و دەوڵەمەندی یە وەکو قەناعەت وایە بەکەمترین ماڵی دونیا گەورەترین بەختەوەریت پێ دەبەخشێت 

 

هاودەمێ فەرمووی   :

سێ مانگە کرێ خانوم بۆ نەدراوەو باری دەرونیم زۆر ماندوی کردوم  و بێ ئیش و بێ کار ئەگەڕێم بۆ ئیش و هەر بێ ئیشم بێجگە لەوەی دوو منداڵی قوتابیم هەیە بەنیازم نەیاننێرم بۆ قوتابخانە ،  بەهەرحاڵ زۆر ماندوم و پێویستم بەیارمەتی هەیە کەچی دراوسێ یەکمان باری ئابوری زۆر باشەو لەباتی چاوی لەمنداڵەکانم بێت کەبەوێنەش گۆشت و خواردنی باش نابینن کەچی ئەو لەعەمرەوە زوو زوو وێنەی کەعبەمان بۆ دەنێرێت  .   

 

حەمید عەزیز   ٧ / ١١ / ٢٠٢٢

We have 169 guests and no members online