تکایە هاوڕێ یەتی نەزان و گێل مەکەن بەهەڵەکانی ئەوان ئێوە خۆتان باجەکەی دەەدەن ماندوو بێزار دەبن کۆمەڵگای مرۆڤبونیمان دەبێتە جەنگەڵستانی مرۆڤەکان .
جەنگەڵستان بەواتا سروشتی یەکەی دارستان و ئاژەڵان دەگرێتەوە کەلەڕوی مرۆیی یەوە یەکسانی و ئارامی ژیانی تێدا بەدی ناکرێت بۆ ئاژەڵە بچوکەکان ، بۆیە شێرەکان و پڵنگەکان کەچۆن دڕندانەو خراپ پەلاماری ئاسکەکان دەدەن کەچۆن زوڵم لەئاژەڵە بچوکەکان دەکرێت و بەهێز بێ هێزو بچوک دەخوات ئاژەڵە دڕندەکان بوون بەسەرۆک و داگیرکەرو بخۆر ، ئەمە هەتا ڕادەیەک یاسای سروشتەو ئاسایی یە ئەوەی نائاسایی یە جەنگەڵستانی مرۆڤەکانە کەئێستا ئێمەی بەناو ئادەمیزاد تێیدا دەژین بۆیە سەرمایەدارو دەسەڵات ڕۆڵی ئاژەڵە دڕندەکان دەگێڕن و هەژارەکانیش وەکو ئاسکەکان دەخورێن .
ئەوەی جیاوازە لەجەنگەڵستانی مرۆڤەکان ئەوەیە کەئاژەڵان هەرچەندە دڕندەبن غەریزەی برسێتی وایان لێ دەکات پەلامار بدەن کاتێک کەتێرن دەوەستن بەڵام مرۆڤەکان کەتێر دەبن خراپتر دەبن و زیاتر پەلاماری زوڵم و ستەم و خۆ دەوڵەمەندکردن دەدەن ئەوە بێجگە لەنایاسایی و بێ ڕێزی کردن بەمرۆڤەکان دەکرێت بەناوی دەسەڵات و حیزب و پارەوە .
گەمژەترین بونەوەری سەر زەوی مرۆڤەکانن کەبەیاساو ڕێسای کلتورو باری کۆمەڵایەتی دەشکێندرێن بەڵام کە بەبنەمای سروشتدا بڕۆن کەم ئازار دەبن بۆیە ئێمەی ناحاڵی لێوان لێوین لەدڵ تەنگی و بەناحەزانە ئارەزوە جوانەکانمان دەکوژین بۆیە لەجیاتی گوڵبارانی یەکتر خراپ بارانی بەرامبەر دەکەین بۆیە لەم کاتەدا هەست بەکەمی یەکی زۆر دەکەین کەکەسێکی گێل دەبینین بەختەوەرە .
حەمید عەزیز ٢٠ / ١١ / ٢٠٢٢