Off Canvas sidebar is empty
کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

بەهەشتی ڕۆح. . . !!!. حەمید عەزیز

Pin It

بەهەشتی ڕۆح واتای مرۆڤێکی جوان یان نیشتمانێک کەعەشقی بوبیت و خۆشت دەوێت بێ ئەو بەهەشتە بوونی تۆ هیچ واتایەکی

نی یە لەژیانتدا بۆیە باهەموو عاشق بین بەهیواو ئومێدەوە ژیان بەڕێ دەکەین.

هێزو گەورەیی و خوانیی تۆ ئەوەیە بەسەر برینی خۆتدا بڕۆیت و بەزەردەخەنەوە سەیری ئەوانە بکەیت کەچاوەڕوانی کەوتنی تۆ

بوون ئەوکات چەند تابلۆیەکی کەسایەتی جوان نمایش دەکەیت لەڕۆیشتندا. .

هەرکاتێک هەستت بەئازارو دڵشکان کرد تۆ بوونت هەیە لەوەش گرنگتر ئەوەیە کەهەست بەئازاری خەڵکانیتر بکەیت ئەوکات تۆ

مرۆڤێکی جوانیت.

بێ دەنگی ئاڵتونێکی بەنرخە کەس واتاکەی نازانێت تەنها عاشقە جوانەکان نەبێت بۆیە بێ دەنگی دڵ ناشکێنیت وشەی تاڵ ژیانی

شیرینت و جوانت تێک دەدات.

بەرماڵەکەت دامەخەو نوێژ مەکەو دوعای لێخۆش بونیش مەکە لەخودای گەورە ئەی تۆ نەبویت دوێنێ دڵی مرۆڤێکی جوانت

شکاند. ؟.

زۆر بەسانایی و بەهێمنی و لەسەرخۆ بیر بکەنەوە دەبینن تەمەنی جوانمان کۆتایی دێت بۆیە بڕۆن چیتان شکاندوە لەچڵی دارێکەوە

هەتا دڵی مرۆڤێک چاکی بکەنەوە بابەئارامی بژین.

هەندێک لەمرۆڤەکان سیفەتی تۆپیان هەیە کەزۆر ڕێزیان لێ ئەگریت و ئەیانخەیتە سەر سەرت ئەکەونە خوارەوە کەچی ئەیان

خەیتە ژێر پێتەوە دەوەستن.

مەرج نی یە ئەوەی لەدەستی دەدەیت دۆڕاندن بێت بەپێچەوانەوە جاری واهەیە کەسێکی باشترو جوانتر دێتە ژیانتەوە بەختەوەر

دەبیت، بۆ هەر دڵ ئێشانێک بەدوایدا تیمار کردن هەیە خودایەک هەیە ئاگای لەدڵە جوانەکانە بێخەم بە ئەی مرۆڤی عاشق و جوان

بۆیە تۆ خاوەنی ویژدانێکی جوانتری لەجوانی.

کەسمان ناتوانین بگەڕێینە دواوە سەرەتایەکی نوێ دروست بکەین بەڵام ئەتوانین ئەمڕۆ کۆتایی سەرەتایەکی نوێ دروست بکەین.

٦ / ٢ / ٢٠٢٢

 

We have 154 guests and no members online