کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

ئەڵمان چۆن سزای نانیشتمانپەروەرێکی خۆی دەدات. . . ؟!؟!؟ هەڵۆ بەرزنجی

Pin It

 

 

لەوەتەی لەشکرکێشی و مووشەکبارانی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا دەستی پێکردووە! رۆژانە لە رۆژنامە و رادیۆ و تیڤییەکان دا چەندین وتار و بەرنامە لەسەر ڕۆڵی خراپی راوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا (Gerhard Schröder ) بڵاو دەکرێتەوە.

 . .
شرۆیدەر راوێژکاری و خاوەن پشکی پرۆژەیNord Stream 2 بۆری گازی رووسیا کە بۆ ئەڵمانیا ڕاکێشراوە . . .
ئەم سەرکردە سۆسیال دیموکراتە!!، بەرژەوەندی بزنس کردوویەتییە ھاورێی (پۆتین) و ھاوکات دۆست و راوێژکاری (ئەردۆغان) و گەلێ لەم جۆرە دیکتاتۆرانەی جیھان. . .

شرۆیدەر ئێستا لەبەرخاتری بزنسەکانی کاریگەرێتی خراپی لەسەر سیاسەتی ئەڵمانیا بەتایبەت پارتی دەسەڵتدار SPD ھەیە، کە بەتێکرا ھەڵوێستی ئەڵمانیای لاواز و زیانبەخش کردووە. . .
گێڕانەوەی کورتە چیرۆکێکێ لێرەدا خۆی دەسەپێنێ: کاتی خۆی ھاوبیرێکی نەتەوەیی کورد بەناوی( جەلال بارزانی) لە ھەرێمی Niedersachsen دەژیا زۆر دۆستی شرۆیدەر بوو. . . ناوبراو وەک پارێزەرێک پێی وتبوو گەر دەسەڵات بگرمە دەست چیم لەدەست بێت بۆ کوردی دەیکەم. . .
ھاوبیر جەلالیش بەھەرچی لەدەستی دەھات خزمەتی دەکرد! کەچی کەبووە کانسلەر لەگەڵ Joschka Fischer وەزیری دەرەوی ئەڵمان و سەر بە پارتی سەوزەکان ھەوڵی حەزرەتی فیلیان دا تورکیا بکەنە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و باشترین پێوەندیان بە ئەردۆغانەوە بەست و چاوی زەقیان نووقاند بەرانبەر بە ھەموو ئەو ستەمەی لە کورد دەکرێ. . .
لە جەنگی کەنداوی دووەمیشدا رۆڵێکی خراپی گێڕا و لەگەڵ جاک شیراکی فەرەنسا بەناوی دژە شەڕ و دروشم (نابۆ شەڕی خوێن بۆ نەوت) . . ئەوروپا و جیھانییان دابەش کرد. . .
من نامەوێ ریپۆرتاج لەسەر جەنگ و کەسایەتی شرۆیدەر بنووسم. .

لێرەدا دەمەوێ باس لەوە بکەم کەوا چۆن ھەر کەسێک لەبەرژەوەندی گشتی نەتەوە و نیشتمانەکەی دەرچێ بەر نەفرەتی جەماوەر و مێژوو دەکەوێ؟!. . .
لە ئەڵمانیا شرۆیدەر وەک جاش و پیاوی پۆتین ناو دەبرێ! کارمەندانی نووسینگەکەی زۆربەیان دەستیان لەکارکردن کێشایەوە! خەڵک ھاواری لێ دەکەن ئەڵمانیا بەجێ بھێڵێ و بچێ بۆ لای پۆتین. . .
ئێستا سەرۆکی مافی مرۆڤی فراکسیۆنی CDU/CSU ناسراو بە Michael Brand
داوا لە حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا دەکات شرۆیدەر و سامانەکەی بخرێتە لیستی سزادانەوە و چونکە لەدواجاردا ئەو بزنسەی ئەو دەیکات باجی ھاوڵاتییانی ئەڵمانیایە، کە وڵاتی یاسایە چۆن دەبێت ڕێگە بدات بە ھاوڵاتییەکی، با ڕاوێژکاریش بووبێت! بەم پارەیە پشتیوان لە وڵاتێک بکات کە لەشەڕدایە. . . وەک ئاماژەم پێدا بەشێکی ھەڵوێستی لاوازی ئەڵمانیا  دەگەڕێتەوە بۆ رۆڵی شرۆیدەر. . .
ڕێکخراوەکانیSPD /سۆسیال دیموکراتی لە زۆربەی شار و ھەرێمەکانی ئەلمانیا ھۆشداری توندیان بۆ شرۆیدەر نووسیووە، کە پێویستە دەستبەرداری ئەم بزنسە چەپەڵە و پەیوەندییەکەی بێت لەگەڵ پۆتین دا. . .  ئێستا ناوزڕاوترین کەسایەتی و ھاوڵاتی ئەڵمانیا شرۆیدەرە. ناوبراو لەژێر گوشارێکی یاسایی و حیزبی و مۆڕاڵی قورس دایە و ژیان و جموڵی سەختدایە و بەدووری نابینم بشدرێتە دادگا و بە پارە سزای قورس بدرێ!. . .

کەواتە: بنۆرە ئەڵمان چۆن توانیان کەسایەتییەکی گەورەی خۆیان، بەم شێواز و میتۆدە سەرزەنشت بکەن و روورەشی مێژوو بکەن و بیکەنە پەند و عیبرەتێک بۆ ھەموو ئەوانی دیکە. . ئەوانەی لە ھێڵی گشتی بەرژەوەندی نەتەوەیی لا دەدەن.
سیاسەت و کولتوور و مامەڵەی ئاوەزمەندانەی ئەڵمان بەم میتۆدە کار دەکات. . . ئیدی بێ ئەوەی پەنابەرنە بەر تیرۆر کردنی! یاخود زیندانی کردنی! یاخود ھێرش بردە سەر ماڵومنداڵی و ھەموو ئەو شێوازانەی تری لەوڵاتی ئێمە و رۆژھەلاتی ناویندا رەواجیان ھەس. .

ئا بەم جۆرە شکست بە کەسێک دەھێنرێ، کە دەیەوێ بەرژەوەندی خۆی بخاتە سەروو بەرژەوەندی گشتی وڵاتەکەیەوە. . ئاخر ھیچ حیزبێ بە حیزبەکەی خۆیشییەوە! پشتیوانی لە ھەڵویست و ڕەفتارەی شرۆیدەری نەکردۆتە کارتێکی گوشار و کراسەکەی عوسمان!. . . چونکە حیزبی ئێرە ھێڵی سووری خۆی دەزانێ و دەست بەتاڵ و بێ پرۆژە نیییە، تا دەست بۆ ھەر کارتێکی سووتاو بەرێت!. . .
وانەیەک بۆ لێوە فێربوون. . .


 

We have 199 guests and no members online