کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

پۆتین ھێزەکانی لە سووریا دەکێشێتەوە ئێران بۆشاییەکە پڕ دەکاتەوە؟!... هەڵۆ بەرزنجی

Pin It
 
 
دوای شکستەکەی بۆ سەر ئۆکراینا پۆتین پێویستی بەھێزی زیاترە... ئێستا پێویستی بە ئەو 10,000 سەربازەیەتی کە لە سووریان و لە 2015 پشتیوانی لە ئەسەد دەکەن..
سوپای بێلارووس و چیچان و چەکدارانی بەکرێگیراوی سووریا و زۆر شوێنی تریش توانای سەرکەوتنیان بەسەر ئۆکراینادا نییە، لەراستیدا رووسیا توانای ئیدارەدان و گەیاندنی کەرەسە ئەو یەکە سەرازییانەی سووریای نەماوە و تورکیا رێگای دەریای ڕەشی لێ گرتووە . بۆیە رووسیا چیدی دۆستە دڵسۆزەکەی سووریا نەماوە و ئەسەدیش پێش چەند رۆژێ بە پەلە چۆوە بۆ لای ئێرانی دۆستی گیانی بە گیانی و بڕیارە پەیوەندییەکان
فراوانتر و پتەوتر بکەن...
چەند رۆژێ پێش ئێستا ھەواڵێکم خوێندەوە، لە قامیشلۆ ئێران و ئەسەد و دۆستەکانیان کۆبوونەتەوە بۆ پێکھێنانی ھێزیکی وەک «حەشدی شەعبی/ وەحشی» بۆ لێدانی ھێزەکانی ئەمەریکا و دەرپەڕاندنیان و ئێرانیش مانگانە کرێیەکی/ مووچەیەکی خەیاڵییان پێ دەدات...
ھەر پێش چەند رۆژێ ئاشکرا بوو ئێران 25 ملیۆن دۆلاری تر زیاکردووە بۆ یارمەتیدانی حیزبوڵای لوبنان... خوا دەزانێ بۆ حەماس و دەستەوتاقمەکانی تر چەندی تری ناردبێت...
لەڕووی سەربازییەوە ئێران و بەکرێگیراوەکانی حیزبوڵا و ئەوانی تر ناتوانن جێی رووسیا پڕ بکەنەوە.. ھەر نەبێت ئاسمانی سووریا بپارێزن..!!!!
لێ راستەخۆ ئێران بێتە دراوسێیەکی ئێسرائیلی دوژمنی باوەکوشتە جێی مەترسیی دەبێت...
ئەوەی گرنگە ھەر بۆشاییەک لە سووریا دروست بێت ئەگەری گەشەسەندنەوەی شەڕ بەھێز دەکات...
ئاخر سووریا توانای بەڕێوەبردنی دوو شەڕی لە یەک کاتدا نییە...
بەکورتی ناوچەکە دەکوڵێ و زەنگی شەڕ لە لێدان ناکەوێت...
با بزانین کورد چی دەکات! چی دەوێ؟ ؟!! ئەم کۆمەڵە حیزبە کوردییە لەم گۆڕانکاریی و پێشھاتە نوێیانەدا چمان بۆ دەکەن؟؟!!... .....

We have 173 guests and no members online