کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

لە فەیسبووکەوە: میللەت چی لەوەزیرەکان دەوێت ..!!!؟؟ ... رسول حسین

Pin It
وەزیرەکانی کابینەی نۆیەم ئەم ئەرکانە جێ بەجێ بکەن ، میللەت لێتان رازیەو تارادەیەکی باشیش خەلک ھەست بە دلخۆشی و ئارامی و ئاسودەی خۆی دەکات ودواتریش حکومەت بە ھی خۆی دەزانی ئەرکی راستەقینەی وەزیرەکانیش ئەمانەن
وەزیری ناوخۆ
باشترین کاری ئەم وەزیرە
١- دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی ئەمری گرتنیان ھەیەو لە ژێر پەروبالی مەسئولەکان حیزب دان ، یاسا وەک خۆی جێ بە جێ بکرێت
٢- رێکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل چونکە ھیچ معقول و یەکسانی نیە ھێزی چەکدار ی کوردستان ٢٠ ژمارەی تابلۆی جۆراوجۆرو جام رەش و بێ سەرەتایان ھەبێت . ژمارەی باشورو ئوروپی لە غرامە بەدەربێت ، لە بەرامبەردا خەلکی ھەژار ھەست بە بێ حەدالەتی دە کات دەبێت ئەم کێشەش چارە بکرێت
٣- قەدەغەکردنی چەک بەجۆرێک بێت سزای توندی ئەو کەسانە بدرێت کە چەک ھەلدەگرن و تاوانی پێ ئەنجام دەدرێت ، دواتریش سەربازو پۆلیس و جەکداری حکومەت دەبێت دوای دەوام چەکەکەی لە دائیرەو سەربازگەکەی بەجێ بھێلێت و قەدەغە بێت دوای دەوام چەک لای پۆلیس و ھێزی سەربازی بێت
وەزیری تەندروستی
ئەرکی راستەقینەت ئەمانە بێت
١- باشترکردنی باردۆخی نەخۆشخانەی حکومەت لەرووی دەوامی پزیشکان و بوونی دەرمان و تەکنەلۆجیای سەردەم و نە ھێشتنی بندیوار گەندەلی
٢- کەمکردنەوەی نرخ لە نەخۆشخانەی ئەھلی و کەمکردنەوەی نرخی عیادەی پزیشکان و رێگرتن لە ئیستغلالکردنی نەخۆش بە سەرەفکردنی پارەی زۆر لە تاقیگەو ئەشیحە
٣- رێکخستنی دەرمان و رێگریکردن لە دەرمانی قاچاغ و بێ کوالێتی و ئەو بەرەلایەی ھەیە لە بازرگانی کردنی دەرمان و خرابی جۆری ئەو دەرمانانەی دێن بۆ کوردستان ،
وەزیری پشمەرگە
١- رێکخستنی پێشمەرگەو بەنیشتیمانیکردنی ھێزی پێشمەرگە باشترین کاریش بوونی یاسایەکە تا پێشمەرگە بشداری دەنگدان نەکات و بێلایەن بێت
٢- نەھێشتنی یەکەی ٧٠ و ٨٠ پارتی و یەکێتی پێشمەرگە ملکی کوردستان بێت نەک حیزب نەھێشتنی بندیوارو پاسەوانی مسئول و بەرەلای لە ھێزی سەربەخۆ
٣- باشکردنی ژیان و گوزەرانی ھێزی پێشمەرگە و ریکخستنی موەچە کەشایستەی پێشمەرگە بێت ، لەگەل پرچەککردن و بەھێزککردنی ھێزی پێشمەرگە
وەزیری رۆشەنبیری
١- یاسای چاپکردنی رێگریبکرێت لە چاپکردنی ھەر کتێب و بلاوکراوەیەک لە دەرەوەی ولات بۆ ئەوەی بتوانترێت کۆنترۆلی چاپکردنی ھەندێک چاپی قەدەغەکراو بگیرێت وەک کارتۆنی بازرگانی و دەرمان و کتێبی توندرەو
٢- پالپشتی لە دروستکردن و بەرھەمھێنانی دراماو فلیمی کوردی بکرێت و وا لە تیڤیەکان بکرێت سالانە دەبێت درامایەکی کوردی بەرھەم بێنن و بەخشی بکرێت ، رێگری لە بلاوکردنەوەی درامای بیانی
٣- ھونەرمەند پالپشتی بکرێت لە داھێنانی تازە تابتوانێ خزمەتی زیاتر بکرێت بەتایبرت لە پرسی نەتەوەی و نیشتیمانی
وەزیری کارەبا
١- زیادکردنی کارەبا و کەمکردنەوەی نرخی فرۆشتن تالەگەل ژیان و گوزەرانی خەلک بگونجێ
٢- برینی کارەبای قاچاغ و مزرەعەی تەرفیھی و مال و بارەگای حیزبی
وەزیری ئاوەدانکردنەوە
١- بە دووسایکردنی شەقامە سەرەکیەکانی نێوان شارەکان
٢- دروستکردنی یەکەی نیشتەجێ بوون بۆ ھەژارەکان
٣- ئاوەدانکردنەوەی ناوچە کوردستانیەکان بە باشترین پالپشتی تا کورد لێی نیشتەجێ بێت و چۆلی نە کات
وەزیری کشتوکال
١- باشترین کاری وەزیری کشتوکال ، قەدەغە کردنی ھەندێک بەرووبوەمە لە دەرەوەی ولات بە تایبەت تماتە خیار مریشک و ھێلکە و ماست ، دلنیام دوای سێ سالی تر دەتوانین پشت بە بەرھەمھێنانی ناوخۆ ببەستین
٢- ھەناردەکردنی بەرھەمی کوردستان و کار ئاسانی کردن بۆ جوتیار
٣- ھێنانی کەرەستەو تەکنەلۆجیای تازەی کشتوکال وسامانی ئاژەل و پێدانی بە جوتیار بە کەمترین نرخ ، دەبێت گومرگ لەسەر کۆی کەرەستەی کشتوکال وسامانی ئاژەل ھەلبگیرێت
٤- دروستکردنی بەنداو کۆگای پاراستنی بەرھەمەکان و دامەزراندنی کارگەی پێست و شیرەمەنی و چەندانی تر
وەزیری شارەوانی
١-چارەسەری کێشەی کەم ئاوی و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری پاک و خاوێنی شار
٢- رێگری کردنی لە زیادەرۆی لەسەر زەوی حکومەت لە لایەن مسئول و دەست رۆیشتووەکان
٣- پێدانی زەەی بە کرێ نشین و چارەسەری کێشەی نیشتەجێ بوون
وەزیری کاروباری کۆمەلایەتی
١- دەبێت لە رێگەی یاسایەک کێشەی بێ کاری گەنجەکان چارەبکات کاریان بۆ بدۆزێتەوە
٢- رێگری بکات لە ھێنانی کرێکاری بیانی و دەبێت ناچاری کەرتی تایبەت بکات زۆرترین گەنج بخەنە سەر کار
٣- باشترین خزمە ت بە کەم ئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت بکات لە دابینکردنی پێداویستیە کان و پێدانی ھاوکاری و قەرزی بێ سود
وەزیری دارای
١- ئەرکی سەرەکی مووچە دابین بکات لە کاتی خۆی
٢- لەرێگەی بانکەکان قەرز بە ھاولاتیەکانی بدات
٣- خۆی سەرپەرشتی باج و کومرگی سنوورەکان و فرۆکەخانە کان بکات
وەزیری پلان دانان
لەھەموو دنیا بە گرنگترین وەزارەت دادەنرێت لای ئێمە بە وەزارەتیکی ئاسای سەیر دەکرێت ئەرکی گرنگی ئەم وەزارەتە پلان بۆ داھاتوو دابێت و پلانی ھەبێت بۆ داھاتوو
- پلان بۆ حکومەت و کەرتی تایبەت دابنێ بۆ داھاتوو چی پێویستە چ بکرێت
- پلان دابێ بۆ چارەسەری کێشەکانی حکومەت چ پلانی درێژخایەن بێت چ پلانی کورت خایەن
وەزیری سامانە سروشتیەکان
سالانە نەوت بدات بە خەلک و چارەسەری کێشەی سوتەمەنی بکات
- شەفافیەت لە بەرھەم ھێنان فرۆشتنی نەوت ھەبێت و ھاولاتی بزانێ چۆن نەوتەکەی دەفرۆشرێت
- بەخۆمالی کردنی کۆمپانیای نەوتیەکان وپێگەیاندنی کادیری خۆمالی لە پرسی نەوت
وەزیری خوێندنی بالا
ئەرکی سەرەکی نەھێشتن و کەمکردنەوەی زانکۆی ئەھلی بێت چونکە ئەم زانکۆیانە بوونەتە سەرچاوەیەک بۆ فرۆشتنی بروانامە بە بێ زانست
- دورخستنەوەی دەستی حیزب لە زانکۆ
٣- پلانی ھەبێت بۆ بەرەوپێش بردنی زانکۆی حکومی و ھەول بدرێت توێژینەوە بکرێتە مەرجی زانکۆ بۆ ھەلسەنگاندن
وەزیری پەروەردە
١- بەس بێت خوێندنی حکومی بکرێتە قوربانی خوێندنی ئەھلی
٢ بەشێکی زۆری پەیمانگاو قوتابخانە ی ئەھلی زیادەن و ھیچ زانستی نین و نەیانتوانیوە ببنە پێوەر بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی بۆیا دەبێت دابخرێن
٣- بایەخ بە سیستەمی خۆێندنی بنەرەتی بدرێت و قوتابی فێری زانست و زمانی کوردی بکرێت
وەزیری بازرگانی
١- کاری سەرەکی ئەم وەزیرە رێگریکردن بێت لە قورغکاری بازار لە لایەن چەند کۆمپانیایەکی بالادەست
٢- کوالێتی خواردن و دەرمان بەرزبکرێتەوە بازرگانی نخۆی رێکبخرێت
٣- ھەول بدات بازرگانی ھەناردەی دەرەوە زیاد بکات وقەدەغەی ھەندێک بەرووبووم بکات
٤- کارگە زیاد بکات و ھەر ناوچەیەک بە گوێرەی کەرەستەی خاوو کارگەی بۆ دابین بکرێت
وەزیری داد
١- دادگا سەربەخۆ بکات ھیچ کەسێک سەرووی دادگا نبێت
٢- بریاری دادگا جێ بەجێ بکرێت ھەر فەرمانێک لە دادگا دەربچێت دەبێت جێ بە جێ بکرێت
٣-پێدانی پلەی دادوەرو سەرۆکی دادگاکان و دادگای تەمیز بە لێھاتووی بێت نەک حیزبی
وەزیری گواستنەوە
١- ئاگاداری فرۆکەخانەکان بێت و کۆمپانیای حیزبی و کەسی دوربخاتەوە
٢- کەمکردنەوەی نرخی پەیوەندی نێو ھێلەکانی کۆرەک و ئاسیاو زین
٣- ھێلی ئەنتەرنێت باشتر بکرێت و بگات بەزۆربەی ناوچە کان
وەزیری ئەوقاف
١- رێگری بکات لە بەرھەمھێنانی فکری توندو تیژی لە ھەندک مزگەوت و ناوەندی ئاینی
٢- قەدەغەکردنی بانگەوازی ئاینی ھەندێک کەسی توندرەو چ لە مزگەوت چ لە تیڤی و سوسیال میدیا
٣- پێکەوە ژیانی ئاینی پرۆژەی یەکەمی ئەم وەزارەتە بێت

We have 114 guests and no members online