کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

لە فەیسبووکەوە: درەدە كۆمێنت ڕێبوار سیوەیلی

Pin It
 
 
1. ئێمە تووشی دەردێكی بێدەرمان بووین. وشەی دەرد، لە ئاخاوتنی كوردییدا بەمانای بێزاركەرانەش، كە نزیكدەبێتەوە لە جوێن، بەكار دێت، هەروەكچۆن بەمانای خۆشەویستیش بەكار دێت. من بە مانا دەروونناسییەكەی بەكاریدەهێنم. دەردی بێزاركەرانە ئەو دەردەیە كە لە كاتی تووڕەیی كەسێكدا لە كەسێكی دیكە، بە ئاوازیكی بێزاركەرانە خۆی دەردەبڕێت: دە وەرە، نانەكەت دەرد بكە! فڵانی نانەكەی دەرد كرد و شەقێكی لە خۆی هەڵدا.. دووكەسیش كە یەكتریان خۆشدەوێت وشەی دەرد بەمانای گیان، بەكار دەهێنن. پیاوەكە بە ژنەكەی دەڵێت: دە وەرە لامەوە، ژنەكە كاتێك مەبەستەكەی تێدەگات، دەڵێ: دەردی كە! ئەم ئاستە لە زمان بۆ كەسانێك لە گوند نەژیابن، یان هەر لە شار گەورە بووبن یاخود بیانی بن، فێربوونی ئاسان نییە. ئەمە دیوی شاراوەی زمانە، كە تەنیا ئاخێوەران تێیدەگەن.
2. ئێستە دەردێكی دیكەش دروستبووە كە من ناوی دەنێم دەردە كۆمێنت! دەردەكۆمێنت هەموو كۆمێنتێك ناگرێتەوە، بەڵكو كۆمێنت لەسەر ئەو بابەت و كۆمێنتانە دەگرێتەوە كە پەیوەندییان بە ئێمەوە نییە. دوو كەس بە شۆخی كۆمێنت بۆ یەكتر دەنووسن، لەپڕ كەسێكی دیكە دێتە ناویانەوە و كۆمێنتێكی پێدا ئەكێشێت. ئەم كۆمێنتە نیشانەی دەردە كۆمێنتە. دەردە كۆمێنت نیشانەی ئەو دۆخەیە كە بە دوور و نزیك شتێك پەیوەندیی بە ئێمەوە، بە تۆوە نییە، ناوی تۆی تێدا نەهاتووە، كەسی باسی تۆی نەكردووە، كەچی تۆ دێیت و خۆت دەكەیت بە خاوەنی بابەتەكە و كۆمێنتێك دەنووسیت كە ڕاستەوخۆ لەدەرەوەی ئەو پەیوەندییەیە كە دوو كەسی یەكەم تیایدا قسەیان كردووە!.
3. بە بۆچوونی من ئەگەر بابەتێك پەیوەندیی بە ئێمەوە نەبوو، ئەگەر ناوی ئێمەی تێدا نەهاتبوو، ئەگەر بە دوور و نزیك ئاماژەی بۆ ئێمە تێدا نەبوو، پێویست ناكات خۆمانی لێبكەینە ساحێب.. جارێك برادەرێك بۆی گێڕامەوە، كە لەگەڵ هاوڕێیەكی خۆی كۆمێنتبارانی یەكتریان كردووە، لەپڕ ناسیاوی یەكێك لەم دووانە بە كۆمێنتێك و دوان و زیاتر دێتە ناوەوە و دەبێتە عاجزی لە نێوان دوانیاندا. دەیگوت كار گەیشتە ئەوەی ئیدی ناچار بووم هەركامیان دژی ئەویتریان دەنووسی، خیرا دەمسڕییەوە. لە كۆتاییشدا هەردووكیان لە من زویر بوون!
4. ئەم دۆخە لە ئیستادا زۆر بڵاوە. كێشەی گەورەشی بەدوای خۆیدا هێناوە. نازانم چارەسەری چییە جگە لەوەی هەركەسە لە كاتی كۆمێنت نووسیندا دەست پێوەبگرێت. جار هەیە كۆمێنتێك ئاژاوەی بەدوادا دێت، جاریش هەیە ئەڤین و هیژایی، بەڵام هەندێ جاریش: دەرد! تا دەزانین ئەم (دەرد)ـە بە چ مانایەكە كاتی زۆری دەوێت، بەڵام دەبێت یەك شت هەیە لەلامان ڕوون بێت: كۆمێنتەكان كەسیان پێ ناشیرین نابێت لە خودی خۆمان زیاتر. بەتایبەتی ئەو كۆمێنتانەیان كە دەكەونە دەرەوەی پەیوەندی، بابەت و ئاستی بیركردنەوەی خۆمانەوە.. من كە لە شتێك نەزانم، كە تێنەگەیشتبم، كە پەیوەندیی بە منەوە نەبێت، كە ناوم نەهاتبێت، كە و ...كە؛ بۆچی بێم كۆمێنتیك بنووسم كە ڕووی خۆم بگرێتەوە؟
5. هونەری كۆمێنت نووسین شتێكە دەبێت فێری ببین. هەموو كۆمێنتێك كۆمێنت نییە. كۆمێنت جۆرێكە لە دەربڕین، ژانرێكی ڕۆژنامەنووسیانەی خودییە. مرۆڤ لە كۆمێنتدا وەك خۆی قسە دەكات و بیروبۆچوون و هەڵوێستی خۆی دەردەبڕێت. كۆمێنت نووسین دەربڕینی بۆچوونی تایبەتە لە گفتوگۆیەكدا كە داوامان لێدەكرێت بۆچوونی خۆمان لەبارەی بابەتێكی تایبەتەوە دەرببڕین. كەواتە مادام كۆمێنتكردن دەربڕینی بیروبۆچوونە لەسەر بابەتێكی تایبەت و ئەمەش شتێكی خودییە، پێویستە لە بیرمان بێت كە ئەوانیتر وەڵامی ئێمە دەدەنەوە نەك كەسێكی دیكە. بۆیە كۆمێنتنووسین داوێكە نابێت بە ئاسانی پێوەی ببین. كۆمێنت هونەرێكی خۆ دەربڕینە لە زماندا، زمانیش دیوە شاراوەكەی كەسایەتی ئێمەیە و كاتێك زمان دەكەینەوە، دەرگاش لەسەر ناوەوەی خۆمان دەكەینەوە.
6. جاری وا هەیە من لە كۆمێنت نووسین دەترسم. لەو كاتەدا كە كۆمێنتێك بۆ هاوڕێیەك دەنووسم و ئەوپەڕی پێوەی دیارە كە من تەنیا بۆ ئەو هاوڕێیەی دەنووسم، كەچی بیریش لەوە دەكەمەوە ئاخۆ كێ بازێك هەڵدەداتە ناوەوە و شتەكە بۆ لایەكی دیكە دەبات و قووڵاییەكانی ناخی خۆیمان لەسەر سینییەكی فەسبووكی بۆ هەڵدەڕێژێت.. من ئەو ساتەوەختەم پێ خۆش نییە كە ئەویتر بەمجۆرە خۆی بەرجەستە دەكات و كۆمێنت دەكاتە دەردەكۆمێنت..

We have 110 guests and no members online