Off Canvas sidebar is empty
کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

ئێستا ژانی هاتێ و لەدایک بوو ئەو چاو ڕەشە .. عەدنان وەلی بێباك

Pin It
 
چاوڕەشی چاو جوان
چاوی تۆ گیانی
مردوو حەی دەکا ،
قەسەم بە خوا
بەژن و باڵای نازداری
زراوت لە وێنەی
بورجی دوبەی دەکا ،
برژانگت تیری ئارشە
جەرگ و دڵ و
سینەم پەی دەکا ،
تیرێک بە دەستی تۆوە
زامدارم بکا
دڵم ئۆخەی دەکا ،
من دەمێکە گریە و زاریمە
دڵم لە ژێر باری گریانە
شیوەنی نەی دەکا ،
قەسەم بە دوو چاوی تۆ
ئێستا مەست نیمە
بەلام دڵم ئارەزووی
مەی دەکا !
عەدنان وەلی
١٣/٢/٢٠٢٢

We have 106 guests and no members online