ڕوباراوی ژیان تەمەنی بردم زۆر خێرا ڕۆیی پرسی نەکردم
ئەمبەر ئەوبەرە لۆفەیی داوە سەوڵی دڵەکەم خاشە شکاوە
هەرچیە هەیە برینی قوڵە هەناسە گیراو جەستە کەم جوڵە
لەڕێگا بۆسەی هات و نەهاتە ئەوەی بۆ منە هەمووی نەهاتە
لەنەردی بەختا وەهام داماوم فرمێسک ڕژا لەهەردوو چاوم
هەرچی نەمدیبوو ڕۆژگار پێیکردم پڕ ناسۆریە تا کاتێ مردم
گیانم شەکەتە و ناخم کەلاوە گەنجیم ڕۆیوە پیریم بۆ ماوە